زانیاری..نرخی پارچەیەک لە چپس بە ٩٩ ھەزار دۆلار

razz

لە زیادکردنێکدا پارچەیەک لە چپسی Chitose لە وڵاتی ئەمریکا گەیشتە ٩٩ ھەزار دۆلار،گرانی نرخی ئەم پارچەیە لە کاتێکدایە نرخی چپس لە وڵاتی ئەمریکا دوو دۆلار تێناپەڕێت،ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ شێوەی ئەم پارچە چپسە کە لە گۆرێلای(ھارامبی) دەچێت کە ساڵی ڕابردوو لە باخچەی ئاژەڵان لە شاری سینسیناتی لەلایەن پاسەوانی باخچەکەوە کوژرا.

ئەمەش پاش ئەوە ھات کە منداڵێک دەکەوێتە ژێر چنگیەوە لە پێناو ڕزگارکردنی ژیانی ئەم منداڵە ئەم کارە ئەنجام درا، ناڕەزایەکی زۆری لای خەڵکی دروستکردو کوشتنی ئەم گۆرێلایەیان بە تاوان دانا.

ئەو کەسەی ئەم چپسەی کردۆتە زیادکردنەکەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کاتێک چپسەکەی کردۆتەوە بینیویەتی یەکێک لە چپسەکان شێوەکەی لەو گۆرێلایە چوە کە ساڵی پار کوژراوە،ھەرئەمەش وایکرد نرخێکی بەرزی ھەبێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات