بۆچی پیاوان لەسەردانی پزیشک دەترسن؟

chalack

زۆربەی ھەرەزۆری پزیشکان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە زۆرجار پیاوان دودڵن لەسەردانی پزیشک و نۆرینگەکان، ھۆکاری راستەقینەی پشت ئەمە ئەبێت چی بێت!!
لەوبارەیەوە سەرۆکی یەکێک لە تیمە فریاگوزارییەکان لە لەندەن، دەڵێت: تێبینی ئەوەمان کردووە کە پیاوان زۆربەی کات خۆیان لەسەردانی پزیشک و نەخۆشخانەکان لادەدەن، تەنانەت لە حاڵەتی برینداری و سوتاوی کەمیشدا ھەر سەردانی نەخۆشخانەکان ناکەن، ھەروەھا لە حاڵەتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش و کۆکینیشدا ھەر سەردانی پزیشک ناکەن.
دوای گەیشتنی راپۆرتێکی زۆر لەنەخۆشخانەکانی بەریتانیا بەوەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە، لەسەر ئەم حاڵەتە، بۆ گەیشتن بەڕاستی ترسی پیاوان لەسەردانی پزیشک، دەرکەوتووە کە، زۆربەی پیاوان لە ترسا سەردانی پزیشک ناکەن ھۆکارەکەشی تەنھا دەروونییە، ئەوان نایانەوێت وەک کەسێکی لاواز دەربکەون بەرامبەر کەسانی تر.
بەشێکی تر لە پیاوان ترسی ئەنجامی پشکنینەکانیان ھەیەو نایانەوێت گوێبیستی بن، بەتایبەت ترسی ئەوەیان ھەیە توشی نەخۆشی مەترسیداری وەک شێرپەنجەو دڵ بوبێتن.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات