پێشبینی دەکرێت تێکڕای ناوەندی تەمەنی مرۆڤ لە ساڵی ٢٠٣٠دا ٩٠ ساڵ تێبپەڕێنێت

helin

توێژینەوەیەکی نێودەوڵەتی پێشبینی کردووە کە تاوەکو ساڵی”دووھەزار و سی”ناوەندی تەمەنی مرۆڤ لە زۆربەی وڵاتانی جیھاندا زیاد بکات، بەشێوەیەک کە لە ھەندێک وڵات “نەوەت” ساڵ تێدەپەڕێنێت.

بەپێی ئەو توێژینەوەیە, پێدەچێت ناوەندی تەمەنی مرۆڤ لە ساڵی”دووھەزار و سی”دا لە کۆریای باشور بەرزترین بێت و ھۆکاری زۆری تەمەنی ھاووڵاتیانی کۆریای باشوریش دەگەڕێتەوە بۆ باشی سیستمی خۆراکی منداڵان و دابەزینی پەستانی خوێن و کەمی ڕێژەی جگەرەکێشان و دەستەبەرکردنی چاودێری تەندروستی پێویست و پێشکەوتنەکان لەو وڵاتەدا دەگەڕێتەوە.

بەپێ ئەو توێژینەوەیە, پێشبینیش دەکرێت لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ناوەندی تەمەن کەمترین بێت بە بەراورد بە وڵاتە پێشکەوتووەکانی دیکە. بەشێوەیەک ناوەندی تەمەن بگاتە سەروو “حەفتاو نۆ”ساڵ بۆ پیاوان و سەروو”ھەشتاو سێ”ساڵ بۆ ژنان،کەمی تەمەنیش لەو وڵاتە بۆ قەڵەوی و سستی خزمەتی تەندروستی و چەندین ھۆکاری دیکە دەگەڕێتەوە.

پسپۆڕانیش کە لەو توێژینەوەیەدا بەشدارییان کردووە ڕایدەگەینن کە ئەگەر مرۆڤ بۆ ماوەیەکی زیاتر لە ژیاندا بمێنێتەوە, ئەوا پێویستە بیر لە باشتر کردنی سیستمی چاودێری تەندروستی و کۆمەڵایەتی بکرێت و ھەروەھا ھاوکاری ئەو کەسانەش بکرێت کە دەچنە تەمەنەوە لە ڕووی تەندروستییەوە.

جێی باسە, ئەو توێژینەوەیە لە ژێر سەرپەرشتی “ئیمبرال کۆلێژ” و ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ئەنجامدراوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات