واین رۆنی بە گرانبەھاترین موچە پەیوەندی بە خولی چینەوە دەکات

harem

راپۆرتە رۆژنامەوانیەکانی بەریتانیا ئاشکرایانکردووە :” واین رۆنی گۆڵکاری مێژووی یانەی مان یونایتد لە بەجێھیشتنی ریزەکانی شەیتانە سورەکان نزیکبۆتەوە و روو لە خولی یانەکانی چین دەکات”.

رۆژنامەکانی بەریتانیا لە مانشێتەکانی ئەمرۆیاندا باس لە ھەواڵی رۆشتنی واین رۆنی دەکەن کە بە گرانبەھاترین موچەی ساڵانە پەیوەندی بە یانەکانی چینەوە دەکات”.

بە پێی زانیاریەکانی رۆژنامەکان : رۆنی لەم ھەفتەدا یاخود لە ھەفتەی داھاتوودا بەڕەسمی کاروانی یاریکردنی لەگەڵ مان یونایتد کۆتایی پێ دەھێنێت و دوای ١٣ ساڵ لە مانەوەی لەو یانەیە ماڵئاوایی لە ئۆڵترافۆرد و ھاندەران دەکات”. بەھۆی دورخستنەوەی لە پێکھاتەی سەرەکی مان یونایتد لەلایەن خۆسیە مۆرینیۆی راھێنەرەوە ، واین رۆنی ئامادەنیە لەسەر کورسی یەدەگ بێت و ھەربۆیە بریاریداوە پەیوەندی بە خولی یانەکانی چینیەوە بکات، ھەر بەپێی زانیاریەکان رۆنی ساڵانە بڕی ٥٢ ملیۆن یۆرۆ وەک موچە وەردەگرێت کە ئەوەش زۆرترین موچەی یاریزانانە لە جیھاندا”.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات