دوای وردبینیکردنی سایلۆکان پارەی جوتیارانی ھەرێم خەرج دەکرێت

harem

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرای دەکات حکومەتی ناوەند پارەی جوتیارانی ھەرێمی خەرج نەکردووە.

نەجیبە نەجیب ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند پارەی سەرجەم جوتیارانی عێراق نزیکەی ٩٠٠ ملیار دینارەو لەسەر بڕیاری عەبادی ٥٠٠ ملیار دینار بۆ جوتیارانی پارێزگاکانی عێراق جگە لەپارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان خەرجکراوە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران وتیشی، چاوەڕێ دەکرێت سایلۆکانی ھەرێمی کوردستان کاری وردبینی تەواو بکەن بۆ ئەوەی پارەی جوتیارانی ھەرێمیش خەرج بکرێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات