گۆران ئازاد: ژمارەیەک پۆستی یەکێتی دراوە بە لایەنە سیاسییەکان بە تایبەت بزوتنەوەی گۆڕان

razz

یەکێتی ژمارەیەک پۆستی لە ئاستی بەڕێوبەری گشتی و راوێژکار بە بەتاڵی ماوەتەوە، ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، چاوەڕوان دەکرێت لیژنەیەکی باڵا بۆ پڕکردنەوەی پۆستەکان پێکبھێنرێت.

“گۆران ئازاد” ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوای پێکھێنانی کابینەی ھەشت، ژمارەیەک پۆستی یەکێتی لە ئاستی بەڕێوەبەری گشتی و راوێژکار درا بە لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە حکومەت بە تایبەت بزوتنەوەی گۆڕان، دوای ئەوەش تا ئێستا ١٧ پۆستی یەکێتی لە حکومەتی ھەرێم بە بەتاڵی ماوەتەوە، کە لە ئێستادا ئەو پۆستانە لەلایەن پارتییەوە بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێن.

“گۆران ئازاد” ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پڕنەکردنەوەی ئەو پۆستانە کاریگەری لەسەر باڵانسی ھێزی یەکێتی دەبێت، بە پێچەوانەوە پڕکردنەوەی پۆستەکان دەبێتە ھۆکارێک بۆ باشتر جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی یەکێتی بە خەڵک و دروستکردنی ھاوسەنگی لە نێوان لایەنەکاندا.

“گۆران ئازاد”وتیشی، چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبونەوەی کۆمیتەی سەرکردایەتی لیژنەیەکی باڵا بۆ پڕکردنەوەی ئەو پۆستانە پێکبھێنرێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات