شەش خۆراکی گرنگ بۆ ڕزگاربوون لە گرفتی ئاوسانی سک

razz

ئاوسانی سک دیاردەیەکی باوە و لە زۆر کەسدا ڕودەدات بەتایبەتیش خانمان،ھۆکارەکەی لەوانە توشبوون بێت بە حەساسیەت بە ھەندێک خۆراک ،یان نیشانەیەک بێت بۆ ئەوەی ئیتر کەسەکە دەچێتە تەمەنی نائومێدیەوە یاخود خواردنی ئەو خۆراکانەی کە ڕیشاڵ لە پێکھاتەیاندایە،جیونی بنێشتیش ھەندێک کات ھۆکارە بۆ ئاوسانی سک.

ئەمانەش کۆمەڵێک خۆراکن کە یارمەتیدەرن بۆ ڕزگاربوون لەم گرفتە:

١-ئەنەناس: بەھۆی بوونی ئەنزیمی Bromelain لە پێکھاتەیدا کرداری ھەرس ئاسان دەکات،ھەربۆیە خواردنی چەند پارچەیەک لە ئەنەناس لەدوای ھەرژەمێکی خۆراک یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ئاسانکردنی کرداری ھەرس و نەھێشتنی ئاوسانی سک.

٢-چای نەعنا: یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ڕزگاربوون لە گرفتی گرانی ھەرس و نەھێشتنی ئاوسانی سک،ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی Menthol لە پێکھاتەیدا ،پێکھاتەیەکی چالاکەرە و کرداری ھەرس ئاسان دەکات.

٣-ئاوی گوێزی ھندی: بەھۆی بوونی پۆتاسیۆم لە پێکھاتەیدا،رێگری لە ئاوسانی سک دەکات ،بەتایبەتیش بۆ ئەو کەسانە بەسودە کە ئەو خۆراکانە دەخۆن سۆدیۆم لە پێکھاتەیاندایە،ھۆکارێکن بۆ ئاوسانی سک ،ھەربۆیە خواردنەوەی ئاوی گوێزی ھندی زۆر بەسودە بۆیان.

بەھۆی ئەو ڕێژە زۆرە لە شەکر کە لە پێکھاتەیدا دەبێت بە شێوەیەکی مامناوەند بخورێتەوە و نابێت وەکو جێگرەوەیەکی ئاو سەیر بکرێت.

٤-ئاڤۆگادۆ:ئەم میوەیە چەند سودێکی گرنگی ھەیە،دیارترینیشیان نەھێشتنی ئاوسانی سکە،ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕێژە زۆری پۆتاسیۆم لە پێکھاتەیدا لەو ڕێژەیە زۆرترە کەلە مۆزدا ھەیە.

٥-شیر: سەرچاوەیەکی باشە بۆ دەستکەوتنی کالیسیۆم،کرداری ھەرسیش ئاسان دەکات.

٦-ترێ: دادەندرێت بە یەکێک لە باشترین ئەو میوانەی کە ئاوسانی سک ناھێڵێت،بۆیە گرنگی دان بە خواردنی ڕۆژانەی سودێکی زۆری ھەیە لە نەھێشتنی ئاوسانی سک.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات