توێژینەوە زانستییەکان سەلماندوویانە کە خواردنی ٥ جۆر لە میوە و سەوزە بە شێوەیەکی ڕۆژانە سودی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ ھەیە و لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان بەدووریان دەخات.
بەڵام بەپێی نوێترین توێژینەوە دەرکەوتووە کە خواردنی ١٠ جۆر میوە و سەوزە بە شێوەیەکی ڕۆژانە، ڕێگری لە گیان لەدەستدانی پێش وەختی ٧ ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار کەس دەکات لە جیھاندا.
ئەو توێژینەوەیە لە لایەن زانایانی”ئیمبریال کۆلیژ” لە لەندەن ئەنجامدراوە و ڕایانگەیاندووە کە خواردنی ٢٠٠ گرام لە سەوزە و میوە مەترسییەکانی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ بە ڕێژەی لە ١٦% کەم دەکاتەوە.
ھەروەھا مەترسی توشبوون بە جەڵتەی مێشک بە ڕێژەی لە ١٨% کەم دەکاتەوە، مەترسی توشبوونیش بە نەخۆشی شێرپەنجە بە ڕێژەی لە ٤% کەم دەبێتەوە و و گیان لەدەستدانی پێشوەختیش بە ڕێژەی لە ١٥% کەم دەبێتەوە.
لە ئەگەری خواردنی ٨٠٠ گرام لە میوە و سەوزەش بە شێوەی ڕۆژانە، ئەوا مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ بە ڕێژەی لە ٢٤% و توشبوون بە جەڵتەی مێشک بە ڕێژەی لە ٣٣% کەم دەبێتەوە.
ھاوکات بە ڕێژەی لە ١٣% مرۆڤ لە توشبوون بە شێرپەنجە بەدوور دەخات و ئەگەری گیان لەدەستدانی پێشوەختیش بە ڕێژەی لە ٣١% دادەبەزێت.
پسپۆڕانی تەندروستیش ڕێنمایی دەکەن کە بۆ بەدوور بن لە توشبوون بەو نەخۆشییانە و نەخۆشییە درێژخایەنەکان, پێویستە سێو و ھەرمێ و زەڵاتە و سەوزە وەک سپێناخ و قەرنەبیت و برۆکلی و چەندین جۆری دیکە بخورێت.
ھەروەھا بۆ دووربوون لە نەخۆشی شێرپەنجە, پسپۆڕان ڕێنمایی خواردنی فاسۆلیای سەوز و سەوزە و میوەی ڕەنگ زەرد و پرتەقاڵی دەکەن، وەک بیبەر و گێزەر.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق