سێ تەقینەوە لەسەر رێگای کەرکوک-بەغداد روویاندا

razz

سێ تەقینەوە لەسەر رێگای کەرکوک-بەغداد روویانداو بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان تەقینەوەکان چوار کەس کوژراون و ٩ی تریش بریندار بوون.

عودەی خدران قائیمقامی قەزای خاڵس رایگەیاند: بەیانی رۆژی پێنج شەممە، سێ ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو لەنزیک دوو خاڵی شکنین لە قەزاکە روویانداوەو بەھۆیەوە ٤ کەس کوژراون و ٩ی تریش برینداربوون، وتیشی: ھێزە ئەمنیەکان توانیویانە ئۆتۆمبیلی یەکەم بتەقێننەوەو شۆفێرەکەشی دەستگیر بکەن.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئەمنیش، دوابەدوای تەقینەوەکان، رێگای بەغداد-کەرکوک داخراوەو جگە لەوەش، قەدەغەکردنی ھاتووچۆش لە قەزای خاڵس و دەروازە سەرەکییەکان راگەیاندراوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات