پێشڕەویی سوپای عێراق لە خۆرئاوای موسڵ بەردەوامە

razz

پێشڕەوی ھێزەکانی سوپای عێراق بە پاڵپشتی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە خۆرئاوای شاری موسڵ بەردەوامە و ئەو ھێزانە ئامادەکاری دەکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی پردێکی سەر رووباری دیجلە کە خۆرھەڵات و خۆرئاوای موسڵ بەیەکەوە دەبەستێتەوە .

پردەکە پێنجەم و دواین پردی سەر روباری دیجلەیە لە بەری باشوری شاری موسڵەوە ، پێش دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی خۆرئاوای موسڵ ھەموو پردەکانی سەر روباری دیجلە لە بۆردومانەکانی ھاوپەیماناندا خاپور کران بە مەبەستی دابڕینی بەشی خۆرئاوای موسڵ لە بەشی خۆرھەڵاتی شارەکە .

عەقید “فەلاح وەبدان ” لە یەکەی وەڵام دانەوەی خێرای وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاندوە کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو پردە زۆر گرنگە ،ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە یەکەکانی ئەندازەی سەربازی ھەوڵی چاککردنەوەی ئەو پردە دەدەن بۆ ئەوەی لە رێی ئەو پردەوە پاڵپشتی و پشتیوانی لەبەری خۆرھەڵاتی موسڵەوە بگەیەنرێتە ھێزەکانی سوپای عێراق لە بەشی خۆرئاوای شارەکە .

بە مەبەستی رێگری کردن لە پێشرەوییەکانی سوپای عێراقیش داعش ژمارەیەک ھاوڵاتی مەدەنی لە ناوچەی “ھاوی ئەلجەوسەق” بە بارمتە گرتووە لەسەر کەناری رووباری دیجلە بۆ ئەوەی رێگری لە سوپای عێراق بکات لە گەیشتن بەو پردەی کە دەیانەوێت کۆنترۆڵی بکەنەوە .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات