نوێنەری ڕۆژنامەی ( دی وۆڵت) ی ئەڵمانی لە تورکیا ،دوای ١٣ ڕۆژ دەستبەسەرکردنی لەلایەن حکومەتی تورکیاوە دادگایکراو بڕیاری زیندانیکردنی درا.
”دەنیز یوجەل” نوێنەری ڕۆژنامەی ( دی وۆڵت) ی ئەڵمانی، ڕۆژی ١٤ ی ئەم مانگە لە ئیستەنبوڵ دەستبەسەرکرا و گواسترایەوە بۆ بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی شارەکە ١٣ ڕۆژ دەستبەسەرکردن ڕۆژی دوو شەممە دادگایکراو بە تۆمەتی ( بانگەشەکردن بۆ ڕێکخستنی قەدەغەکراو ) و ھاندانی گەل لەدژی حکومەت بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرچوو.بەپێی چەند زانیاریەک ”دەنیز یوجەل” ٢ ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ ” جەمیل بایک” ھاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە دیدارێکی ئەنجامداوە.لە دژی دەستگیرکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسەش ”ئەنگێلا مێرکل” راوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند دەستگیرکردنی دەنیز یوجەل مایەی نیگەرانییەو دەبێت دادگای تورکیا بەگوێرەی پرەنسیپەکانی ئازادی ڕۆژنامەوانی مامەڵە لەگەڵ ئەو ڕۆژنامەنووسەدا بکات.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق