ژمارەی پەنابەران لە بەریتانیا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە

harem

لەماوەی رابردوودا ژمارەی پەنابەران لە بەریتانیا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە ، بەپێی ئەو داتا رەسمیانەی لەلایەن نوسینگەی ئاماری نیشتمانی بەریتانیاوە بڵاوکراوەتەوە ،لە سەرەتای ساڵی “دووھەزارو شانزە”ەوە تا مانگی ئەیلولی ھەمان ساڵ ، ژمارەی ئەو پەنابەرانەی روویان لە بەریتانیا کردووە گە یشتۆتە “دووسەد و حەفتاو سێ” ھەزار پەنابەر ، کە بەراورد بە ھەمان ماوەی ساڵی “دووھەزاروپانزە” ژمارەکە “چل و نۆ” ھەزار کەمی کردووە .

ھەروەھا ژمارەی ئەو کەسانەی لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپاوە وەک پەنابەر روویان لە بەریتانیا کردووە تا مانگی ئەیلولی رابردوو “سەد و شەست و پێنج” ھەزار بووە کە بەراورد بە ساڵی “دووھەزاروپانزە” شەش ھەزار کەمی کردووە ، لایخۆشیەوە نیکۆلا وایت ، سەرۆکی یەکەی ئامارەکانی کۆچی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە ، لەگەڵ ئەوەی ژمارەی پنابەرانی یەکێتی ئەوروپا بۆ بەریتانیا کەمی کردووە ، بەڵام ژمارەی پەنابەرانی رۆمانیا و بولگاریا بۆ بەریتانیا بەردەوام لە زیاد بووندایە ، بۆیە ئێستا کاتی ئەوە نییە کاریگەرییەکانی بریاری بەریتانییەکان بۆ جیا بونەوە لە یەکێتی ئەوروپا لەسەر کۆچ و ژمارەی پەنابەران دیاریبکرێت .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات