helin
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
توێژینەوەیەکی ئەمریکی ھۆشداری داوە لە زۆری سەعاتەکانی خەوتن و ڕاشیگەیاندووە کە خەوتن بۆ ماوەی زیاتر لە نۆ سەعات, مەترسی توشبوون بە زەھایمەر زیاتر دەکات.
ئەو توێژینەوەیە لە لایەن زانایانی مێشک لە زانکۆی “بۆستن”ی ئەمریکییەوە ئەنجامدراوە و توێژینەوەیان لەسەر زیاتر لە پێنج ھەزار و دوو سەد ژن و پیاودا کردووە کە تەمەنیان لەسەروو شەست و دوو ساڵەوە بووە.
لەو توێژینەوەشدا ئەوە خراوەتە ڕوو کە ئەو کەسانەی لە ڕۆژێکدا زیاتر لە نۆ سەعات دەخەون ئەوا مەترسی توشبوونیان بە زەھایمەر و سست بوونی بیر و ھزریان زیاترە, بەڵام ئەو کەسانەی ماوەی حەوت بۆ ھەشت سەعات دەخەون لە ڕۆژێکدا کەمتر ڕوبەڕووی توشبوون بەو نەخۆشییە دەبنەوە.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق