حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ماوەی دوو ساڵ نەوت بەکۆمپانیایەکی روسیا دەفرۆشێت و پارەکەشی پێشەکی وەردەگرێت.
ئیگۆر سێچین بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نەوتی روس نەفت لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لەمیانی چالاکییەکانی ھەفتەی نێودەوڵەتی نەوت کە لەشاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت، گرێبەستێکان لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئیمزاکردووە کەبۆماوەی دوو ساڵەو تا ٢٠١٩ بەردەوام دەبێت.
ڕاشیگەیاندووە، بەپێی گرێبەستەکە کۆمپانیای روس نەفت لەبوارەکانی پاڵاوتن و دەرھێنانی نەوت و لۆجستی و بازرگانیکردن بەسەرچاوەکانی وزە لەھەرێمی کوردستان کاردەکات و پارەی ئەو نەوتەش کە لەماوەی ئەو دوو ساڵەدا لەھەرێمی کوردستانی دەکڕێت پێشەکی دەیدات، بەڵام ئامادەنەبوو بڕی نەوتەکەو ئەو پارەیەی بەھەرێمی دەدات ئاشکرای بکات.
کۆمپانیای روس نەفت یەکێکە لەگەورەترین کۆمپانیا نەوتییەکانی روسیاو جیھانیش، لەساڵی ١٩٩٣ دامەزراوەو زیاتر لە ٦٥%ی پشکەکانیشی بۆ حکومەتی روسیا دەگەڕێتەوەو بارەگا سەرەکییەکەشی لەناوچەیەکی شاری مۆسکۆیە لەنزیک کۆشکی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە کە بە کرملن ناسراوە.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق