لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٥ وە ھیچ گەنجێک لە ھەرێمی کوردستانەوە نەچۆتە ناو تیرۆریستانی داعش

razz

کارەکانی لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی فیکری توندڕەوی کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی رۆیشتنی گەنجان بۆ ناو تیرۆریستانی داعش ھەبووە ، ئەندامێکی ئەو لیژنەیەش ئاشکرایکرد، بەشێکی زۆری ئەو کەسانەی لە ھەرێمەوە چوونەتە ناو داعش گەڕاونەتەوە بۆ ناو ماڵ و حاڵی خۆیان.

“مەریوان نەقشبەندی” نوێنەری وەزارەتی ئەوقاف لە لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی فیکری توندڕەوی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە ماوەی ساڵانی “٢٠١٣-٢٠١٤” نزیکەی ٥٠٠ کەس لە ھەرێمی کوردستانەوە رۆیشتوونەتە ناو تیرۆریستانی داعش کە تەمەنی ئەو کەسانە لە نێوان “١٥ بۆ ٢٥” ساڵ بووە، بەڵام دوای ئەوەی حکومەتی ھەرێم رێوشوێنی پێویستی گرتەبەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی فیکری توندڕەوی و چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٥ تا ئێستا ھیچ گەنجێک لە ھەرێمەوە نەچۆتە ناو تیرۆریستانی داعش.

“مەریوان نەقشبەندی” وتیشی، لە ماوەی رابردوودا نزیکەی “٥٠٠” گەنج چوونەتە ناو داعش لەو ژمارەیە ١٥٠ کەسیان گەڕاونەتەوە بۆ ھەرێمی کوردستان و ٣٢٠ کەسیشیان لە شەڕەکاندا کوژراون و ٣٠ کەسیش تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە و نازانرێت لە ناو داعش ماونەتەوە یاخود ھەڵھاتوون بۆ وڵاتانی ئەوروپا.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات