razz
درێژهی بابهت
زیاتر لە ١١ ھەزار پەنابەری نایاسایی لەئەمریکا ھەڕەشەی دەرکردنیان لەسەرەو وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەو وڵاتەش بڕیارێکی بۆ ئەو مەبەستە دەرکردووە.
وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا بڕیارێکی لەبارەی ئەو کەسانەوە دەکردووە کە تائێستا لەو وڵاتە دەژین و ھیچ بەڵگەیەکی رەسمییان نییەو بەشێوەیەکی نایاساییش گەیشتوونەتە ئەمریکا، بەپێی بڕیارە سەرجەم ئەو کەسانە لەو وڵاتە دەردەکرێن و بڕیارەکەش بۆ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان نێردراوە بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێت.
بەپێی ئەو ئامارەی سەرچاوە ئەمریکییەکانیش بڵاویانکردووەتەوە، ئەو بڕیارەی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا ١١ ھەزار پەنابەر دەگرێتەوە کە بەنایاسایی گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە.
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق