ھێزە ئەمنییەکانی عێراق ٣ گەڕەکی تر لە بەری خۆرئاوای موسڵ کۆنترۆڵ دەکەن و نزیکەی سەد تیرۆریست دەکوژن کەیەکێکیان ئەمیرێکی گروپی تیرۆریستی داعشە.
فەریق رائید شاکر جەودەت فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی عێراق لەراگەیەندراوێکدا لەبارەی دوا پێشھاتەکانی شاری موسڵەوە رایگەیاندووە، لەمیانی رزگارکردنەوەی ھەرسێ گەڕەکی غەزلانی و تەیەران و جەوسەق ٩٦ تیرۆریستی داعش کوژراون و ١٣ ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژمکراویان تەقاندۆتەوەو ھەر لەو ناوچانە دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیشدا گرتووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەرووبەڕووبوونەوەیەکی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و تیرۆریستانی داعش لەگەڕەکی دەواسە، ئەمیرێکی داعش کەبەڕەگەز عێراقییە کوژراوە کەیەکێکە لەبەرپرسە باڵاکان تیرۆریستان لەناو شاری موسڵ.
فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی عێراق راشیگەیاندووە، لەئێستادا ناوچەکانی دندان و نەبی شیت و دەواسەو عەکیدات لەلایەن ھێزە عێرقییەکانەوە گەمارۆدراون و لەداھاتوویەکی نزیکیشدا لەتیرۆریستانی داعش پاکدەکرێنەوە.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق