ئایا جگەرە کێشان ھیچ سودێکی ھەیە؟

chalack

زانایان ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە، جگەرەکێشان یارمەتی کەسێکی داوە لە بنەبڕکردنی نەخۆشییەکی دەگمەنی خوێن.
زانایان رایانگەیاندووە، بۆ جاری یەکەمە جگەرە یارمەتی کەسێک دەدات بۆ ڕزگاربوون لە نەخۆشییەک، ئەو کەسە نەخۆشی کەمخوێنی بۆماوەیی ھەبووەو لەرێی کێشانی جگەرەوە نەخۆشییەکەی نەماوە.
زانایان ئەوەیان رونکردۆتەوە، دوای بەراوردکاری نێوان خوێنی باوک و کچێک، کە ھەردووکیان ھەمان نەخۆشیان ھەیە، دەرکەوتووە نیشانەکانی نەخۆشییەکە لای باوکەکە کەمترە، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە باوکەکە ماوەیەکی زۆرە جگەرە دەکێشێت، ئەو گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆنە کە لەگەڵ دوکەڵی جگەرەدا دەچێتە ناو جەستەوە، لەگەڵ ھیمۆگلۆبینی ناو خوێن یەکدەگرێت و گیراوەیەکی کیمیایی دروستکردووە کە بۆتە ھۆی ئەوەی کە نەخۆشەکە بەشێک لە شوێنەوارەکانی ئەو نەخۆشییە لەدەستبدات، ھەروەھا ڕێژەی ئۆکسجین لەناو جەستەی باوکەکەدا زیاتر بووە بەبەراورد بەکچەکەی.
ھەرچەندە زانایان گومانی تەواویان ھەیە لە چۆنێتی یارمەتیدانی جگەرە بۆ ئەم نەخۆشییە، بەڵام جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە جگەرە گەورەترین مەترسییە بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ و ساڵانە بەھۆیەوە ملیۆنان کەس دەبنە قوربانی.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات