گیراوەیەکی سروشتی بۆ جوانکاری پێست بە ئاوی برنج

razz

دەتواندرێت سود لە برنج و ئاوی برنج وەربگیرێت لە دروستکردنی ماسکێک بۆ جوانکاری پێست بەم شێوەیە:

سێ کەوچک برنج،کەوچکێک شیر و کەوچکێک ھەنگوین بەم شێوەیە بەکاردێت:

پێویستە سێ کەوچک لە برنج بۆ ماوەی ١٠ خولەک بکوڵێندرێت لە پاشاندا بە سوزگی ئاوەی لێ جیابکرێتەوە ،لە دوایدا سێ کەوچک لە ئاوی برنجەکەی بۆ وەربگیرێتەوە ،کەوچک شیر و ھەنگوینی بۆ زیاد بکرێت،بدرێت لە دەمووچاو پێویستە ھەتا وشک دەبێتەوە بە دەمووچاوەوە بێت ،لە پاشاندا بە ئاوی برنجەکە دەمووچاو بشۆردرێت،پێویستە لە ھەفتەیەکدا یەک جار ئەم ماسکە بەکاربھێندرێت.

یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بریقەداربوونی پێست و ڕزگارکردنی پێست لە خانەی مردوو،ڕێگری دەکات لە ھەوکردنی پێست و دەرکەوتنی نیشانەکانی زو پیربوون، پارێزگاری لە پێست دەکات لە زیانەکانی تیشکی خۆر ھەروەھا سوڕی خوێنیش چالاک دەکات.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات