دەتوانیت بەم چارەسەرە سروشتیانە سەرئێشە نەھێڵدرێت

razz

دەتوانیت بەم چارەسەرە سروشتیانە سەرئێشە نەھێڵدرێت:

١-سرکەی سێو:

سێ کەوچک لە سرکەی سێو پێویستە بکرێتە دەفرێکەوە کە ئاوی شلەتێنی تێدابێت،لە پاشاندا پێویستە ھەڵمەکەی ھەڵبمژرێت،بۆ ماوەی ٥ بۆ ١٠ خولەک، دەبێت لەم کاتەدا دەمووچاو و سەر بە خاولی دابپۆشرێت.

٢-زەنجەبیل: بەھۆی گرنگی ئەو ئەنزیمانەی کەلە زەنجەبیل داھەیە ھەمان تایبەتمەندی حەبی ئەسبەرلینی ھەیە،کار دەکاتە سەر ئەو بەشانەی سەر کە ھۆکارن بۆ سەرئێشە :

سێ پارچە لە زەنجەبیل پێویستە بکرێتە دەفرێکەوە کە ئاوی شلەتێنی تێدابێت،سەرەکەی دابخرێت و بۆ ماوەی سێ خولەک بەم شێوەیە بمێنێتەوە ،لە پاشاندا ئاوەکەی بخورێتەوە.

دەشتواندرێت زەنجەبیلی بۆدرە بەکاربھێندرێت لەم کاتەدا بەم شێوەیە بەکاردێت:

پێویستە زەنجەبیلەکە بکرێتە ١٥٠ ملل ئاوێکی شلەتێنەوە و تێکەڵ بکرێت، کەوچکێکی مامناوەند ھەنگوینی بخرێتە ناوی و لە پاشاندا بخورێتەوە.

٣-بیبەری تون: سەرەڕای ئەوەی تامە و بۆنێکی خۆشی ھەیە،دەشتواندرێت لە نەھێشتنی ئازاری سەردا سودی لێوەربگیرێت،بەم شێوەیە ئامادە دەکرێت:

کەوچکێکی مامناوەند لە بیبەری تون بکرێتە کوپێک ئاوی شلەتێنەوە،لە پاشاندا لۆکە لەم گیراوەیە ھەڵبکێشرێت،بکرێتە لوتەوە،ھەتا ھەست بە گەرمی دەکرێت ،ھەرچەندە لەوانەیە بێزارکەریش بێت بۆ کەسەکە بەڵام بە چارەسەرێکی گونجاو دادەندرێت لە نەھێشتنی ئازاری سەردا.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات