سوپای ئەمریکا بنکەیەکی سەربازی لە نزیک ناحیەی حەمام عەلیل ی باشوری شاری موسڵ دروست دەکات ،سەرچاوەیەکی سەربازی عێراقی ئاشکرای کردووە ھێزێکی سەربازی ئەمریکا لە ناوچەیەکی نزیک حەمام عەلیل جێگیر بوون و برێک چەک و کەلوپەلی سەربازییان لە بنکەی ئاسمانی گەیارەوە گواستۆتەوە بۆ ئەو بنکە سەربازییەی کە بە نیازە لە نزیک ناحییەی حەمام عەلیل دروست بکرێت .
ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشی کردووە کە ئەو ھێزە سەربازییەی ئەمریکا کە لە نزیک حەمام عەلیل جێگیر کراون چاودێری بەرێوەچوونی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی خۆرئاوای موسڵ دەکەن و رێگری دەکەن لە روودانی ھەر پێشێلکارییەک بەرامبەر بەو کەسانەی کە لە خۆرئاوای موسڵەوە ھەڵدێن .
رۆژێک بەر لە دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی خۆرئاوای موسڵ کە رۆژی ١٩ی ئەم مانگە دەستی پێکرد ئاژانسی ھەواڵی ئەسیۆ شێتد پرێس رایگەیاند ھێزێکی سەربازی ئەمریکا گەیشتونەتە نزیک ناحییەی حەمام عەلیل .
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق