وەزیری دەرەوەی عێراق: دەست وەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق رەتدەکەینەوە

razz

وەزیری دەرەوە عێراق دەڵێت دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق رەتدەکەینەوە.لەمیانەی پێشوازیکردنی لە ھاوتا سعودیەکەی ،عادل جوبەیر ،کە بەسەردانێکی رەسمی گەیشتۆتە عێراق، ئیبراھیم جەعفەری وەزیری دەرەوە عێراق پێداگریی کردووە لەسەر ئەوەی عیراق سیاسەتی کرانەوە بەروی وڵاتانی جیھاندا پەیرەو دەکات بەڵام ریگەش نادات ھیچ وڵاتێک دەست لەکاروباری ناوخۆی وەربدات.

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشکراشی کرد بریکاری وەزیری دەرەوەی راسپاردووە بەم نزیکانە سەردانی سعودیە بکات بۆ ھەموارکردنی رێ لەبەردەم بەگەرخستنی وتووێژی نێوانیان لەسەر گشت ئاستەکان.

جەعفەری داواشی لە سعودیە کرد راشکاوانە ھەڵوێستی خۆی یەکلایی بکاتەوە سەبارەت بە دەستوەردانی تورکیا لە کاروباری عێراق.

لای خۆشیەوە عادل جوبەیر دوپاتی کردۆتەوە ئامانج لەم سەردانەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی نێوانیانەو ئاماژەی بە ئەگەری کردنەوەی دەروازەی سنوریی (جومەیمە) و کاراکردنەوەی گەشتە ئاسمانیەکانی نێوان ھەردو وڵاتیش کردووە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات