تاقانەکانی جینۆسایدی بۆردوومانکردنی ھەڵەبجە خەڵات و مەدالیای رێزلێنانیان بەخشیە ھێرۆ ئیبراحیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، لەبەرامبەر ئەو خزمەتەی کە بە شاری ھەڵەبجەو کەسوکاری قوربانیانی بۆردوومانکردنی ئەو شارەی کردووە، بەتایبەت چارەسەرکردنی بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی ، تاقانەکانی بۆردوومانکردنی ھەڵەبجە خەڵات و مەدالیای رێزلێنانیان بەخشیە “ھێرۆ ئیبراحیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی” .
لەرێوڕەسمی بەخشینی ئەوخەڵاتەدا تاقانەکانی ھەڵەبجە رایانگەیاند: ئەم خەڵاتە تەنیا پێزانینێکی بچوکە لەبەرامبەر ئەو خزمەتە گەورەیەی کە “ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد” پێشکەشی ھەڵەبجەو خەڵکەکەی کردووە ، ئاراس عابد یەکێک لە تاقانەکانی ھەڵەبجە کە ھەموو خێزانەکەی لە کارەساتی بۆردوومانکردنی ھەڵەبجەدا تیاچووە رایگەیاند تاقانەکانی دوای بۆردومانکردنی ھەڵەبجە کەتا ئێستا لە ژیاندا ماون ژمارەیان”سی و شەش” کەسە و بە پێویستیان زانی وەک پێزانین و وەفایەک بۆ ئەو خزمەتە بەرچاوەی کە بە کەسوکاری قوربانیان بەتایبەت تاقانەکانی ھەڵەبجەی کردووە خەڵات و مەدالیای رێزلێنان ببەخشن بە ھێرۆ ئیبرایم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق