رۆژنامه‌وانى – شاره‌زوور:
لە قەزای شارەزوور گروپی هێما بۆ کاری راگەیاندن لەژێر دروشمی (هەنگاونان، هەماهەنگی، سەربەخۆ) راگه‌يه‌ندرا.
سەرپەرشتیاری گروپەکەش “محه‌ممه‌د حاجی” تایبەت بە سایتی “رۆژنامەوانی” گوتی: ”گروپەکە گروپێکی سەربەخۆیە و بيرۆكه‌ى گروپه‌كه هه‌بووه، به‌ڵام سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى كاره‌كانى له 12ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016، ده‌ستى به‌كاره‌كانى كردووه و لەوماوەیەدا چەندین خول و سیمینارمان بۆ ئەندامان کردووەتەوە و رۆژى 23ى ئازار/ مارسى 2017 به شێوه‌يه‌كى فه‌رمى گروپەکەمان راگەیاندووە و لە ئێستادا ژمارەی ئەندامەکانمان 45 ئه‌ندامن”.
وتیشی: “بە گشتی ئامانجمان پڕكردنه‌ى ئه‌و بۆشاييه ميديايه‌ى له قه‌زاكه‌ماندا بوونى هه‌يه له رێگاى كاره‌كانمانه‌وه هه‌وڵ بۆ پڕكردنەو‌ه‌ى ده‌ده‌ين و هۆشیار کردنەوەی تاکی کۆمەڵگه و رۆشنبیرکردنیان بۆ ئەوەی هۆکارێک بن بۆ دروستبوونی ئینتیما بۆ نیشتیمان و بیر‌و باوەڕیان”.
سەبارەت بە سنوری کارکردنەی گروپەکە وتی: “سنورى كاركردنمان ته‌نها له سنورى قه‌زاى شاره‌زووردايه، به‌ڵام وه‌رگرتنى ئه‌ندامه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ى قه‌زاكه‌ن بوون به ئه‌ندام له گروپه‌كه‌دا يه‌ك ئامانج كۆيكردوينه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش خزمه‌تكردنه”.
هەر سەبارەت بە کردنەوەی گروپی هێما ئيسماعيل حاجی زه‌ڵمى، (ماستەر لە بواری راگەیاندن) گوتى: دروستکردن و راگەیاندنەوەی ئەم گروپە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرەو پێش چوونی ره‌وشی راگەیاندن و میدیا لەشارەزووردا، چونکە ئەم گروپە دەروازەیەک دەبێت بۆ تێپه‌ڕبوونی ئەو کەسانەی کە بیانەوێت لە بواری میدیا کار بکەن و لە رێگەی ئەم گروپەوە ئاشنا ببن بە بنەما و بنچینەکانی کاری میدیا و راگەیاندن و نەکەونە ناو ئەو هەڵە زەقانەی کەئەوانەی پێش خۆی کەوتونەتە ناوییەوە.
لە درێژەی قسەکانیشیدا گوتی: ئەم گروپە گەر ئه‌و دروشمانەی هەڵیان گرتووە كاريان له‌سه‌ر بكه‌ن، ئەوا رەوتی کاری میدیای گۆڕانکاریەکی گەورە لە خۆدا دەبینێتەوە.
وتيشى: پێم وایە گروپی هێما دەتوانێت بگات بە ئەو ئامانجانەی کە هەیەتی و لە ئایندەیەکی نزیکدا ببێتە پەیمانگایەک کە چەندین کەسی بەهرەمەند و بەتوانا نەک لە شارەزوور، بەڵکو لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان پێ بگەیەنێت.
ئاماده‌كردنى: زانيار محه‌ممه‌د
ژماره‌ی خوێنراوه :30
تعليقات
إرسال تعليق