رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر:
توركيا داواى له ئيسپانيا كردبوو، رۆژنامه‌نووسێكى توركى راده‌ست بكاته‌وه، به‌ڵام ئيسپانيا ئه‌و داوايه‌ى ره‌تكرده‌وه.
حه‌مزه ياڵچن، ناوى ئه‌و رۆژنامهنووسهيه كه ته‌مه‌نى (59) ساڵه و ه لايه‌ن توركياوه به‌وه تۆمه‌تبار كراوه، كه سوكايه‌تى به سه‌رۆك كۆمار ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان كردووه.
توركيا تۆمه‌تى ئه‌وه‌شى داوه‌ته پاڵ كه په‌يوه‌ندى به گرووپه تيرۆريستييه‌كانه‌وه هه‌يه.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه توركه هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى سويديه و له لايه‌ن دادگاى ئيسپانياوه پرسى راده‌ستكردنى به توركيا ره‌تكراوه‌ته‌وه.
حه‌مزه ياڵچين له 3ى ئاب/ ئۆگستى رابردوو له به‌رشه‌لۆنه‌ى ئيسپانيا ده‌ستگيركرابوو.
ده‌ستگيركردنى بووه‌ته هۆى سه‌رهه‌ڵدانى شه‌پۆلێك ناڕه‌زايى له دژى حكومه‌تى مه‌دريد.
به گوێره‌ى ياساى كارپێكراوى ئيسپانيا، هه‌ر په‌نابه‌رێك مافى په‌نابه‌رى وه‌ربگرێت، راده‌ستى وڵاته‌كه‌ى ناكرێته‌وه.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه توركه دوو جار له سويد مافى په‌نابه‌رێتى پێدراوه و دواجار له 2016دا ره‌گه‌زنامه‌ى سويدى پێ بهخشراوهز
له دواى كوده‌تاى 15ى ته‌مموزى ساڵى رابردووه‌وه توركيا ياسايى بارى له ناكاوى سه‌پاندووه.
له رێى سه‌پاندنى بارى له‌ناكاو ده‌يان رۆژنامه‌نووس و چالاكوانى توركيا رووبه‌ڕووى ده‌ستگيركردن و زيندانيكردن بوونه‌ته‌وه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فه‌ره‌نسى بڵاويكردووه‌ته‌وه، توركيا له ليستى 180 وڵات‌دا له ريزبه‌ندى 155همين وڵاته بۆ ئازادى رۆژنامه‌نووسى.
ئه‌و ريزبهندييه ئه‌مساڵ له لايه‌ن رێكخراوى په‌يامنێرانى بێسنووره‌وه ئاماده‌كراوه.
ژماره‌ی خوێنراوه :37
تعليقات
إرسال تعليق