ئه‌ژين قادرى فۆتۆگرافه‌ر ماڵئاوايى له‌ ژيان كرد

arsalan

رۆژنامه‌وانى – سلێمانى:

ئەژین قادر کچە رۆژنامەنوس و فۆتۆگرافەر لە شاری سلێمانی ئەمڕۆ بە هۆى نەخۆشیەوە گیانی لە دەستدا.

ئەژین قادر ٥ی ئەیلولی ١٩٨٤ لە شاری سلێمانى لەدایكبووە، دانیشتووی شاری سلێمانییە، زیاتر لە سێ ساڵە وەک رۆژنامەنوس و فۆتۆگرافەر لە دەزگاکانى راگەیاندن کار دەکات، هەروەها ساڵێک وەکو فۆتۆگرافەر لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کارى کردووە.

کاروان ئەنوەر سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان رایگەیاند، بەخەم و پەژارە و ناسۆرێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی رۆژنامەنووس و وێنەگری لێهاتوو خاتوو ئەژین قادر راگەدەیەنین.

وتیشى بەرە بەیانی ئەمڕۆ 20/9/2017 بۆ یەكجاری بەجێی هێشتین و ناوبراو وێنەگرێكی كارامەو لێهاتوو بوو، بەچەند ساڵێكی كەم توانی شوێنی خۆی لەبواری فۆتۆگراف و دنیای ڕۆژنامەوانیدا بكاتەوە.

راشیگەیاند بەجێهێشتنی ئەژین داخێكی گەورەبوو بۆ سەرجەم هاوڕێیان و هاوكاران و ڕۆژنامەنووسانی سنوورەكەو كۆستێكی نەبڕاوەش بوو لەبواری میدیایی ژناندا.

سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان ئاماژەى بەوەشکرد زۆر بە داخین بۆ لەدەستدانی ئەو رۆحە پەپولە ئاسایەو هیوادارین بەهەشتی بەرین دوا مەنزڵگای بێت، ئەمەش دوا كۆستی ئێمەی ڕۆژنامەنووسان و بنەماڵەكەی ئەژین بێت.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕ تى.AZHEN-QADIR

ژماره‌ی خوێنراوه‌ :571


سه‌رچاوه‌رۆژنامه‌وانی

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات