رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر:
به‌رچاو روونى بۆ ئه‌وانه‌ى به دواى زانیارى دروستدا ده‌گه‌ڕێن:
به‌هۆى رووماڵى ناپیشه‌یى میدیاكانى هه‌رێمى كوردستان، له ئێستادا میدیا به‌گشتى و، سۆشیال میدیاش به تایبه‌تى، پڕیه‌تى له هه‌واڵى فه‌یك ( ناڕاست)، پڕوپاگه‌نده، واته‌وات، ده‌نگۆ و چه‌واشه‌كارى.
له حاڵه‌تى جه‌نگ و ململانێكان بۆ خوێنه‌ر قورس ده‌بێت، جیاوازى بكات له نێوان (زانیارى راست (فاكت)، زانیارى ناڕاست، شیكردنه‌وه)، زۆرجاریش میدیا باوه‌ڕپێكراوه‌كانیش تووشى هه‌ڵه ده‌بنه‌وه به‌هۆى ساغنه‌كردنه‌وه‌ى (Verification) زانیارییه‌كان.
هه‌نووكه زانیارییه‌كانى سۆشیال میدیا، بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كى گه‌وره‌ى زانیارى بۆ میدیاكان، به‌ڵام ئه‌و (هه‌واڵ، بابه‌ت، ڤیدیۆ و وێنانه‌ى)، له سۆشیاڵ میدیا له لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه داده‌نرێن و بڵاوده‌كرێنه‌وه، كه زۆرجار پێيده‌وترێ هاووڵاتى رۆژنامه‌نووس (citizen journalist)، جێگاى باوه‌ڕنین و پێویستى به پشتڕاستكردنه‌وه هه‌یه، چونكه جیاوازى نێوان “رۆژنامه‌نووسى حه‌قیقى” و ” هاووڵاتى رۆژنامه‌نووس” زۆرن، هاووڵاتى رۆژنامه‌نووس، ناتوانێ به شێوازێكى پیشه‌یى رووماڵ بكات و ئه‌و كارانه‌شى ئه‌نجامیده‌دات، به‌ده‌رن له كارى پڕۆفێشناڵى، ئه‌وان ورد و ده‌قیق نین له بڵاوكردنه‌وه‌ى زانیارى.
بۆیه بۆ خوێنه‌ر (وه‌رگر)، واباشه له‌م جۆره حاڵه‌تانه‌و، له‌سه‌رده‌مى راگه‌یاندنى مۆبایل (mobile journalism)، كه به دواى زانیاری دروستدا ده‌گه‌ڕێت چه‌ند هه‌نگاوێك بگرێته به‌ر:
* گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌ى یه‌كه‌مى بڵاوكردنه‌وه‌ى زانیارییه‌كان.
*به‌ده‌ستهێنانى زانیارى له‌و ده‌زگا باوه‌ڕپێكراوانه‌ى، كه ده‌زگاى ره‌سمى و مۆڵه‌تى كاركردنى ره‌سمیان هه‌یه، ناو‌و ناونیشانیان دیار‌و روونن.
* هه‌تا بكرێت دووركه‌ونه‌وه له‌و كه‌ناڵ و ده‌زگاو میدیا‌و په‌یجانه‌ى، كه ئامانجدارن و سه‌ر به گروپ و لایه‌ن و كه‌سێكى دیاریكراون.
*له حاڵه‌تى گه‌ڕان به دوایى زانیارى، پێویسته جیاوازى بكه‌ن له نێوان زانیارى راست (فاكت)، له‌گه‌ڵ شیكردنه‌وه.
*پشت مه‌به‌ستن به سه‌رجه‌م ئه‌و ئه‌كاونت و په‌یجانه‌ى (به تایبه‌ت فه‌یسبوك و تویته‌ر)، كه سێبه‌رن و به ناوى جیا جیا دروستكراون، ئه‌گه‌ریش گونجا لاى خۆتان ره‌شیانبكه‌نه‌وه.
*پشت مه‌به‌ستن به‌هه‌ندێ میدیاى بیانى، كه ئامانجێكى دوژمناكارانه‌ى هه‌یه، خه‌ڵكى تووشى چه‌واشه‌كارى و هه‌ڵه‌ده‌كه‌نه‌وه، له پێناوى ئامانجى دیاریكراوى خۆیان.
* باوه‌ڕنه‌كردنى ته‌واو، به‌و هه‌واڵ و زانیارى و وێنه‌و ڤیدۆیانه‌ى، كه له لایه‌ن هه‌ندێ “راگه‌یاندنى جه‌نگ”یه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه.
* ئه‌و زانیاریانه‌ى وه‌ریده‌گرن، له یه‌ك گۆشه و ره‌هه‌نده‌وه (یه‌ك لایه‌ن)، سه‌یریان مه‌كه، چونكه رووداوه‌كان ره‌هه‌ند و لایه‌نى زۆر و جیاوازیان هه‌یه.
* له حاڵه‌تى روودانى هه‌واڵى به‌په‌له و خێراكان، هه‌واڵه‌كان زانیارى ناڕاست و درۆى زۆر تێدكه‌وێت، بۆیه چاوه‌ڕێكردن باشتره له‌وه‌ى زانیارى نادروست وه‌رگریت.
* بۆئه‌وه‌ى له راستى رووداوه‌كان به ته‌واوى تێبگه‌ى، هه‌ندێ جار پێویستت به شیكردنه‌وه باوه‌ڕپێكراوه‌كان و باگراوندى رووداوه‌كه‌و، پڕۆفایل و، نه‌خشه، ده‌بێت.
* ئاگاداربه! له هه‌ندێ حاڵه‌ت، هه‌ندێ ده‌زگا و په‌یج، وێنه‌و ڤیدیۆى كۆن، ده‌ستكاریكراو بڵاوده‌كه‌نه‌وه، له پێناو چه‌واشه‌كارى و به‌لاڕێدانى ئه‌سڵى بابه‌ته‌كان.
له واڵى (سه‌رتيپ وه‌يسى كه‌ريم) وه‌رگيراوه.
ژماره‌ی خوێنراوه :271
تعليقات
إرسال تعليق