رۆژنامه‌وانى – كه‌ركووك:
چوار چه‌كدار به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵی وێنه‌گرێكی سه‌ته‌لایتی كوردستان له قه‌زای داقوق و به چه‌قۆ ده‌یكوژن، ناوبراو هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌یه‌كی سنووری قه‌زاكه‌یه.
رووداوه‌كه به‌پێی زانیارییه‌كانی (كه‌ركوك ناو)، كاتژمێر 2:30 به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 30-10 بووه.
چه‌كداره‌كان چوار كه‌س بوون و ده‌مامكدار بوون، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵی ئه‌ركان شه‌ریف له گه‌ڕه‌كی خۆرس، ژن و منداڵه‌كه‌ی ده‌كه‌نه ژوورێكه‌وه و ده‌رگایان لێ داده‌خه‌ن و خۆیشی به‌ر چه‌قۆ ده‌ده‌ن و ده‌یكوژن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی (كه‌ركوك ناو) كه له ده‌زگا ره‌سمییه‌كانی قه‌زای داقوقی وه‌رگرتووه، ئه‌ركان شه‌ریف به چه‌قۆ كوژراوه و شوێنه‌واری چه‌قۆ به سه‌ر و ده‌موچاوییه‌وه بووه كاتێك براوه بۆ پزیشكی دادوه‌ری بۆ پشكنین.
یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كان وتی “تا كاتژمێر 7ی به‌یانی كه‌س به رووداوه‌كه‌ی نه‌زانیوه، چونكه ژن و منداڵه‌كه‌یان هه‌ر له ژووره‌وه بوون و هاواریان كردووه كه‌س پێی نه‌زانیوه”.
ئه‌ركان شه‌ریف له پاڵ كاری وێنه‌گری بۆ كه‌ناڵی سه‌ته‌لایتی كوردستان كه ئۆرگانی ره‌سمی پارتی دیموكراتی كوردستانه، به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌ی ناوباخ بووه له گوندی حه‌وته‌غار له قه‌زای داقوق 44كم باشوری كه‌ركووك.
پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی له رووداوه‌كه‌و ناسنامه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام جارێ كه‌سوكاری ئه‌ركان سكاڵایان تۆمارنه‌كردووه.
هاوكات سه‌ته‌لایتی كوردستان له هه‌واڵێكیدا چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی تۆمه‌تباركردووه به‌ڕووداوه‌كه.
سه‌رچاوه: كه‌ركووك ناو
ژماره‌ی خوێنراوه :35
تعليقات
إرسال تعليق