رۆژنامه‌وانى – سلێمانى:
رووداوه‌كانی 48 كاتژمێری رابردووی (16 و 17ى ئۆكتۆبه‌رى 2017) كه‌ركوك و هه‌ره‌سهێنانی خێرای هێزی پێشمه‌رگه له‌و شاره‌و هه‌ڵاتنی دانیشتوانه كورده‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر و سلێمانی و لێدوانی كاربه‌ده‌سته‌كان و چۆنیه‌تی رووماڵكردنی كه‌ناڵه‌كان له‌شانۆگه‌رییه‌كی ته‌واو ده‌چێت.
سیاسه‌ت و میدیا له‌هه‌رێمی كوردستاندا شانۆگه‌رییه‌كی ته‌واوه، كه هه‌ریه‌كه و “پاڵه‌وان و ئه‌كته‌ر، كۆمبارس و ده‌رهێنه‌ر و رووداوی پشت په‌رده و جه‌ماوه‌ری تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه، به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ره زۆری میدیاكان “به‌تایبه‌تی میدیای بینراو” له رووداوه هه‌ژێنه‌ره‌كانی 48 كاتژمێری رابردوودا ئه‌وه‌نده‌ی نابه‌رپرسانه و چه‌واشه‌كارانه مامه‌ڵه‌یان كرد، هێنده به‌ته‌نگ گه‌یاندنی راستییه‌كانه‌وه نه‌بوون بۆ وه‌رگر.
ئه‌م میدیایانه هه‌مو كاریان كورت كرابۆوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه له‌دیمه‌نه‌كه بگه‌یه‌نن كه له‌گه‌ڵ ئه‌جندای سیاسی حیزبه‌كانی خاوه‌نیان ده‌گونجان.
باشترین نمونه، كه‌ناڵه‌كانی سه‌ر به‌پارتی و یه‌كێتی بوون له ساته‌وه‌ختی هێرشی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كاندا بۆ سه‌ر كه‌ركوك، كه كه‌ناڵه‌كانی كوردستان و گه‌لی كوردستان له‌لایه‌ك‌و كه‌ناڵه‌كانی كوردستان 24و رووداو له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌دوو ئاڕاسته‌ی ته‌واو جیاواز كاریان كرد.
كه‌ناڵه‌كانی روداو و كوردستان 24ی سه‌ر به‌پارتی وێنه‌كه‌یان وا ده‌گواسته‌وه كه پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی خۆبه‌خشی كه‌ركوك له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان و وره‌یان به‌رزه، به‌رده‌وام شریتی نوسراوی سه‌ر شاشه‌كه‌یان ئه‌وه بو كه “پێشمه‌رگه له‌كه‌ركوك له‌ئاماده‌باشیدایه”، كۆسره‌ت ره‌سوڵ به 3000 پێشمه‌رگه‌وه گه‌یشته كه‌ركوك، له‌زاری نه‌جمه‌دین كه‌ریمیشه‌وه ئه‌وه‌یان بڵاوده‌كرده‌وه كه “له‌هه‌موو شوێنێك به‌رامبه‌ر حه‌شدی شه‌عبی ده‌وه‌ستینه‌وه”، “به‌رگری له‌شاره‌كه‌مان ده‌كه‌ین”، خه‌ڵكی كه‌ركوك پارێزگاری له‌شاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا كه ئه‌م كه‌ناڵانه له‌زاری نه‌جمه‌دین كه‌ریمه‌وه رایانده‌گه‌یاند “ئه‌وه‌ی چه‌كی هه‌یه و ده‌توانێت با بێته ده‌ره‌وه‌و به‌رگری بكات”.
له‌به‌رامبه‌ریشدا كه‌ناڵه‌كانی كوردسات و گه‌لی كوردستانی سه‌ر به‌یه‌كێتی له‌زاری ئاراس شێخ جه‌نگییه‌وه داوایان “له‌دانیشتوانی شاری كه‌ركوك ده‌كرد ئارام بن و له‌ناو ماڵه‌كانیاندا بمێننه‌وه“، به‌و پێیه‌ی هێزه عێراقییه‌كان ده‌یانه‌وێت بچنه ئه‌و شوێنانه‌ی كه پێشتر لێی بوون و جوڵه‌ی هێزه عێراقییه‌كان به‌ئامانجی دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانه له‌شوێنه‌كانی پێشویان، به‌پێی هه‌واڵی په‌یامنێره‌كه‌شیان “فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی داوای گفتوگۆیان له‌فه‌رمانده‌كانی كه‌ركوك كردووه”و “هه‌وڵێك هه‌یه بۆ دروستكردنی بارگرژی له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و هێزه عێراقییه‌كاندا”و “جوڵه‌ی هێزه عێراقییه‌كان به‌ره‌و بیره نه‌وتییه‌كانی سنووره‌كه‌یه”.
له‌كاتێكدا كوردستان 24 باسی له‌رێككه‌وتنێكی ژێر به‌ژێری سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ده‌كرد له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی به‌سه‌رپه‌رشتی ئێران، كه‌ناڵی كوردستان له‌زاری ئاڵا تاڵه‌بانیه‌وه جه‌غتی له‌وه ده‌كرد كه “كێشه‌ی كه‌ركوك ده‌بێت به‌گفتوگۆ یه‌كلا بكرێته‌وه”و هه‌ندێك كه‌ناڵ تۆمه‌تی ناڕه‌وا بۆ پێشمه‌رگه دروستده‌كه‌ن، چونكه وه‌ك ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌یوت ئه‌مان “به‌رگری له‌نه‌وتی دزراو ناكه‌ن”، له‌به‌رئه‌وه‌ی “خه‌ڵكی كه‌ركوك سوودی له‌نه‌وت نه‌بینیوه”و “ئینكاری له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كاره‌ساتی وه‌ك ئه‌مه‌ی لێكه‌وته‌وه”، له‌زاری وه‌ستا ره‌سوڵیشه‌وه ئه‌وه‌ی بڵاوده‌كرده‌وه كه “ئامانجی هێزه‌كانی عێراق كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی بیره نه‌وته دزراوه‌كانه”، سه‌عدی پیره‌ش ده‌یوت “هه‌ندێك كه‌ناڵ شكستی ریفراندۆم داده‌پۆشن”، كه به‌مه‌به‌ستی له‌كه‌ناڵه‌كانی كوردستان 24و روداو بوو.
كاتژمێره‌كانی به‌ره‌به‌یانی دووشه‌ممه 16/10، ساته‌وه‌ختی چاره‌نووسساز‌و خاڵی وه‌رچه‌رخان بوون له‌مێژوی كورددا، كه نه‌ك هه‌ر سیاسه‌ت، به‌ڵكو میدیاش رۆڵی گرنگیان له‌گه‌وره‌كردن یان بچوكردنه‌وه و چه‌واشه‌كردنی وه‌رگردا بینی.
سه‌رچاوه: سايتى ئاوێنه
ژماره‌ی خوێنراوه :303
تعليقات
إرسال تعليق