رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ هاتنه پێشی هه‌ر پرسێك میدیا رۆڵی خۆی تێدا ده‌بینێت به‌خستنه‌ڕووی زانیاریه‌كان و لێكدانه‌وه‌و شرۆڤه‌كردنیان ، به‌ڵام میدیا ئه‌و رووداوانه به چ ئاقارێك داده‌بات و خزمه‌تی كێیان پێده‌كات.
له‌كوردستان له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ر شتێك میدیا به‌سه‌ر دوو به‌ره دابه‌ش ده‌بن، دابه‌ش بونه‌كه بۆ ئاڕاسته‌كردنی ستراتیژیه‌ت و به‌رنامه‌ی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌پشت ئه‌و ده‌زگایانه‌وه‌ن، لێره هیچ ده‌زگایێكی میدیایی بێلایه‌ن نیه ، هه‌رهه‌موویان ئاڕاسته‌كراون بۆ به‌رنامه‌ی پارته‌كانیان یاخود كه‌سی یه‌كه‌می هه‌ڕه‌می ده‌سه‌ڵاتداریان.
له‌پاش رووداوه‌كانی (16)ه‌ی ئۆكتۆبه‌ر و ئه‌و خیانه‌ته‌ی له كه‌ركوك كرا، بینیمان میدیاكان چۆن دابه‌ش بوون ، به‌ره‌ی نشتیمانی و به‌ره‌ی خیانه‌تكار (ئه‌وانیش له‌دیدگای خۆیان خۆیان پێ نشتیمان په‌روه‌ر)ه ، هه‌ر هه‌واڵێك، لێدوانێك ، راپۆرتێك ….هتد، له‌كه‌ناڵی به‌رامبه‌ر بڵاو ببایه‌وه، به‌رامبه‌ره‌كه‌ی به‌گژی داده‌چۆوه، لێره مسداقیه‌ت و راستگۆی كه‌ناڵه‌كان له‌نێو بینه‌ر یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی پرسه‌كه‌ن ، یاخود ئایدۆلۆژیای سیاسی؟
(رۆبن مه‌ردوخ)ی ئه‌مریكی به‌ڕه‌گه‌ز ئوستڕاڵی به‌باوكی خاوه‌نداری ده‌زگاكان ناسراوه ده‌ڵێت: هیچ ده‌زگایێكی میدیایی سه‌ربه‌خۆ نیه و خزمه‌تی سیاسه‌تێكی دیاری كرا‌و ده‌كات و كه‌سێك یاخود كه‌سانێك هه‌ن له‌پشته‌وه ئاڕاسته‌ی ده‌كه‌ن و له‌خزمه‌ت ئه‌جێندای خۆیان وه‌گه‌ڕیان ده‌خه‌ن، ئه‌م ده‌ربڕینه، ئه‌و دابه‌ش بونه میدیاییه‌مان بۆ روون ده‌كاته‌وه له كوردستان بونی هه‌یه.
میدیاكانی سلێمانی له‌بن ئه‌و هه‌ژمونه فكریه تونده هه‌یانه به‌رامبه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان كارده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و په‌یامه مه‌به‌ستدارانه‌ی هه‌یانه له شاشه‌ی تیڤیه‌كان و روپه‌ڕی رۆژنامه‌كان و سۆشیاڵ میدیا به خه‌ڵكی بگه‌یێننو كاریگه‌ری له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك دابنێن و سۆز و هه‌ستیان به‌لای خۆیان رابكێشن، ئه‌مه گه‌مه‌یێكی مه‌ترسیداره له‌رووی ره‌وشتی رۆژنامه‌گه‌ری ده‌یكه‌ن و خۆیان دێخنه به‌رده‌م لێپێچینه‌وه‌ی مێژووی ، بۆنمونه ناكرێت خیانه‌ت كرابێت وتۆ بێی به‌رگری له خیانه‌ت كاران بكه‌یت.
له‌یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی هه‌ر پرسێك میدیا ده‌بێت ببێته‌وه سه‌رچاوه‌ی زانیاری بۆ وه‌رگر، ئه‌ویش به‌ته‌نها به گواستنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی روو ده‌ده‌ن وه‌ك خۆی بیگوازنه‌وه‌و نه‌چنه بن كاریگه‌ری هیچ لایێك، به‌ڵام ئه‌مه له واقیعی كاری راگه‌یاندن له كوردستان مه‌حاڵه نه‌ك ئاسته‌مه ، چونكه هه‌ر ده‌زگایێك به‌ڕاسته‌خۆ یاخود ناڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن پارتێكی سیاسی یاخود كه‌سێكی ناو پارته‌كان سه‌رچاوه‌ی داراییانن، به‌پێی هه‌موو پره‌نسیپه‌كان هه‌تا ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان، پارت و كه‌سایه‌تیه‌كان سه‌رچاوه‌ی داهاتیان بن ناتوانن له‌بن كاریگه‌ریان بێنه ده‌ره‌وه‌و پیشه‌ییانه مامه‌ڵه بكه‌ن .
نووسينى: ره‌نجبه‌ر حاجى
سه‌رچاوه: KTV
ژماره‌ی خوێنراوه :11
تعليقات
إرسال تعليق