رۆژنامهوانى – ههولێر:
کچانی فۆتۆگرافەر لە ڕێگەی پێشەنگایەکی فۆتۆگرافییەوە کارەکانیان بە دروشمی ( ئێره، له چاوی کچه فۆتۆگرافهرهکانمانهوه) نمایش دەکەن، وەکو ڕێزێکیش بۆ ئەژین قادر، چەند فۆتۆیەکی ئەو هونەرمەندە کۆچکردووەشیان نمایش کردوە.
پێشانگای فۆتۆگرافی (ئێره، له چاوی کچه فۆتۆگرافهرهکانمانهوه) لە مۆزەخانەی سلێمانی لە شەقامی سالم لە ڕۆژی دووەمیدا بەردەوامە، کە لەلایەن سەنتەری میتۆگرافییەوە کراوەتەوە.
دێرێ سدیق، یەکێک لە کچە فۆتۆگرافەرەکانی بەشداربووی پێشەنگاکەیە، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:”ئامانج لە کردنەوەی ئەم پێشەنگایە دەرخستنی توانا و ڕۆڵی ژنانە لە کۆمەڵگەدا لە ڕێگەی فۆتۆوە، من بە پێنج وێنە بەشداریم کردووە کە باس لە ھێشتنەوی کەلتوری کوردەواری دەکات، ئەویش ھێشتنەوەی گەرماوێکە موفتییە لەشاری سلێمانی لەلایەن ژنێکەوە کەناوی ئامینە یە، کە ساڵانێکی زۆرە ئەو گەرماوە بەڕێوە دەبات”.
لۆنا محەمەد، یەکێکی تر لە بەشداربووەکان بە ڕۆژنیوزی وت کە کارەکەی ئەو لەسەر نەزۆکییە، کە لە فۆتۆکەیدا ژنێک شیر دەدات بە بوکەڵەیەکی دەستکرد، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ سەختی ھەستی نەزۆکی لای ژنان و ئەو تانانەی لەنێو کۆمەڵگادا ڕووبەڕووی دەبنەوە.
سهرچاوه: رۆژنيوز
ژمارهی خوێنراوه :41
تعليقات
إرسال تعليق