رۆژنامه‌وانى – كه‌ركووك:
بەهۆی دەرکەوتنی لە بەرنامەی بەیانی کەرکوک بە ئاڵای کوردستانەوە و هێزەکانی دژە تیرۆری عیراق داوای زانیاریی لەسەر نێرگز قادر پێشکەشکاری کەناڵی ئاسمانی کەرکوک دەکەن.
نێرگز قادر زانیارییه‌كانی بۆ وێستگه نیوز پشت‌راست كرده‌وه و رایگه‌یاند: “ئەفسەرێکی دژە تیرۆری عیراق لە گروپی رۆژنامەنووسانی کەرکوک لە ڤایبەر داوای لە رۆژنامەنووسان کردووە کە هەوڵبدەن نێرگز پەیوەندییان پێوە بکات بزانین ئه‌و پاڵه‌وانه كێیه ته‌حه‌دامان ده‌كات و بە ئاڵای کوردستانەوە بەرنامە دەکات”.
نێرگز قادر بۆ وێستگه نیوز وتیشی: “به‌پێی ده‌ستووری عیراق من هیچ سهرپێچیهكم نه‌كردوه و ئه‌وه‌ی من كردوومه گوزارشت بووه له ده‌ربڕینی كوردانه‌ی خۆم”.
ئه‌وه‌شی وت: “ئێداره‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك له‌سه‌ر ئه‌و پرسه په‌یوه‌ندی به رێبوار ته‌ها، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتییه‌وه كردووه و له كێشه‌كه ئاگاداری كردووه‌ته‌وه و ئه‌ویش پێی وتوون به‌دواداچوون بۆ پرسه‌كه ده‌كات”.
نێرگز قادر، پێشتر به وێستگه نیوزی راگه‌یاندبوو: “وەک هاووڵاتیەکی کەرکوک دوای رووداوەکانی شانزەی ئۆکتۆبەر وەک یەکەم کچی کورد لەکەرکوک ئاڵای کوردستانم خستەسەرشانم لەبەرنامەی بەیانی باش‌دا ئەمەش وەک پەیامێک بۆ ئەو کەسانەی نەگەڕاونەتەوە شارەکە و پێیان وایە جارێکی تر کورد لەم شارە ناتوانێت ئاڵای کوردستان هەڵبکات، بۆیه ته‌حه‌دای هێزه عیراقییهكانم كرد”.
وتیشی: “من به‌بێ ئه‌وه‌ی بترسم دەست پێشخەریم كرد، ئێوەش وەرنەوە و با پێکەوە پارێزگاری لە کوردبوونمان بکەین”.
سه‌رچاوه: وێستگه نيوز
ژماره‌ی خوێنراوه :7
تعليقات
إرسال تعليق