رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر:
هه‌فته‌يه‌ك دواى ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌يه‌ى كه به گوڕى 7.6 له 2015 له ناوه‌ڕاستى نيپاڵى دا، براكاش ماهات، كه وێنه‌گرى ته‌له‌ڤزيۆنى هه‌واڵيى نيپاڵ بوو، رووماڵى شوێنه‌واره‌كانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى ده‌كرد و به دواى رزگاربوانى كاتماندۆدا ده‌گه‌ڕا. دواى چه‌ند خوله‌كێك گه‌يشته شوێنى رووداوه‌كه كه به هۆى بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه به ته‌واوى وێران ببوو.
ماهات ده‌ڵێت: گوێم به‌وه نه‌دا كه من رووماڵى پرۆسه‌ى رزگاركردن ده‌كه‌م و له شوێنێكى داڕووخاوى نزيك رووداوه‌كه‌م. شوێنه‌كه هه‌ژا. زۆر ترسام. په‌شۆكام و بۆ ماوه‌يه‌ك ته‌ركيزم نه‌ما و هاوسه‌نگيم له‌ده‌ستدا، چونكه به كامێرايه‌كى ڤيديۆيى پرۆفيشناڵانه خه‌ريكى وێنه‌گرتن بووم و بير‌ى ئه‌وه‌م نه‌بوو، كه ده‌كرێت له هه‌ر كاتێكدا بێت زه‌وى بله‌رێته‌وه.
ديليپ ثابا ماگار، كه په‌يامنێرێكى ته‌له‌ڤزيۆنييه و له كاتماندۆ رووماڵى رووداوى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى كردووه و پێشتريش سه‌دان چيرۆكى له باره‌ى جه‌نگ و كاره‌ساته سرووشتييه‌كان و خۆپيشاندانه‌كان له ماوه‌ى 16 ساڵى رابردوويدا ئه‌نجامداوه، ده‌ڵێت: ئاماده‌كردنى راپۆرت له باره‌ى رووداوه شۆكهێنه‌ره‌كان جياوازه له‌و راپۆرته ئاساييانه‌ى ئاماده‌يان ده‌كه‌ين، به گشتى راپۆرت له باره‌ى ئه‌و جۆره رووداوانه‌وه پێويستى به لێهاتوويى هه‌يه.
10 ساڵ به‌ر له ئێستا و له ميانى راپه‌ڕينى ماوييه‌كان و ململانێكانى نيپاڵدا يه‌كێك له خێزانى ئه‌فسه‌رێكى پۆليس كه به ده‌ستى ماوييه‌كان كوژرا بوو، كامێراكه‌ى ماگارى شكاند.
له‌و باره‌يه‌وه ماگار كه جێگرى سه‌رۆكى يه‌كێتى رۆژنامه‌نووسانى نيپاڵه ده‌ڵێت: به له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌وه‌ى تێده‌گه‌م كه من سه‌رچاوه‌ى هه‌ستى خێزانى ئه‌و قوربانييه نيم، هێرشم كرايه سه‌ر. هه‌ربۆيه پێويسته هه‌ستيار بين و ئه‌و په‌ڕى تواناى د‌رك كردنمان هه‌بێت. پێويسته ناوه‌ڕۆكى ئه‌و په‌يامه‌ى بڵاوده‌كرێته‌وه له رووداوه هه‌ستيار و شۆكهێنه‌كاندا كاريگه‌رى له‌سه‌ر هيچ كه‌سێك درووست نه‌كات، نه قوربانييه‌كان، نه خێزانه‌كانيان و نه جه‌ماوه‌ر و ته‌نانه‌ت خودى رۆژنامه‌نووسه‌كانيش و نابێت زيانى بۆيان هه‌بێت.
له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌زموونى درێژيان له بوارى رۆژنامه‌وانيدا، هه‌ريه‌ك له ماگار و نارندرا شريستا، كه ئه‌ميشيان هه‌ر وێنه‌گرێكى نيپاڵييه و رووماڵى بوومه‌له‌رزه‌ى نيپاڵى كردووه، چه‌ند ئامۆژگارييه‌ك ئاراسته‌ى ميدياكاران ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به سه‌لامه‌تى پارێزراو بن له كاتى ئاماده‌كردنى راپۆرت له باره‌ى حاڵه‌ته مه‌ترسيدار و شۆكهێنه‌ره‌كاندا.
يه‌كه‌م: شاره‌زاى شوێنى كاره‌كه‌ت به
پێويسته رۆژنامه‌وانان شاره‌زاى رێگه‌ى گواستنه‌وه‌ى وشكانى، ئاسمانى شوێنى ئه‌نجامدانى كاره‌كه‌يان بن، كاتێك ده‌يانه‌وێت راپۆرت له باره‌ى ناوچه‌يه‌كى ململانێ ئاماده بكه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌بێت رۆژنامه‌وانان شوێنێكيان بۆ خۆحه‌شاردان دابينكردبێت، بۆ ئه‌وه‌ى كاتێك توندوتيژى و گێره‌شێوێنى سه‌ريهه‌ڵدا بتوانن خۆيان رزگار بكه‌ن. به تايبه‌تى له كاتى رووماڵى پشێوى و ناڕه‌زايه‌تييه‌كاندا.
ماگار ده‌ڵێت: . ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت به پارێزراوى بمێنيته‌وه، له هيچ لايه‌كه‌وه مه‌وه‌سته. نه لاى پۆليس بگره و نه لاى خۆپيشانده‌ران. ئه‌و رۆژنامه‌وانه‌ى ده‌زانێت له كوێ بوه‌ستێت، به سه‌لامه‌تى ده‌گه‌ڕێته‌وه نووسينگه‌ى كاره‌كه‌ى يان ژوورى هه‌واڵى كه‌ناڵه‌كه‌ى.
دووه‌م: پێويسته زيره‌ك بيت
ماگار ده‌ڵێت: خۆت بۆ حاڵه‌ته‌كان ئاماده بكه، ره‌نگه پێويست بكات له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كان، سه‌رۆكى ميليشياكان و ياخيبووه‌كان هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌يت.
ماگار باسى خۆى ده‌كات، كاتێك له لاى ماوييه‌كان گيرده‌خوات، ناچاره خۆى نه‌ناسێنێت و خۆى وه‌ك رێبه‌رێكى گه‌شتيارى پيشان بدات و سه‌ره‌نجام دواى سێ رۆژ له زيندانيكردنى ئازادى ده‌كه‌ن.
سێيه‌م: با كه‌لوپه‌لت پێ بێت
ره‌نگه كاره‌ساته سرووشتييه‌كان ناچارت بكه‌ن بۆ ماوه‌يه‌كى درێژ يان چه‌ند رۆژێك دابڕێيت و رێى گه‌ڕانه‌وه‌ت نه‌بێت. پێويسته خۆت بۆ ئه‌گه‌رى له‌ناكاو ئاماده كردبێت. ده‌بێت بۆ حاڵه‌تى بريندار بوون، هه‌ندێك كه‌لوپه‌لى فرياگوزارى سه‌ره‌تايى و خواردنت پێ بێت.
چواره‌م: بير له ورده‌كارييه‌كان بكه‌ره‌وه
ئه‌گه‌ر په‌يامنێره‌كه له رووى ده‌روونييه‌وه ئاماده نه‌بێت بۆ كاره‌كه‌ى، ئه‌وا؛ ناتوانێت خه‌مڵاندن بۆ ئه‌و مه‌ترسييه جه‌سته‌يى و ئاوه‌زيانه بكات كه به هۆى ململانێكان يان له ناوچه كاره‌ساتباره‌كان دێنه رێى.
ماگار ده‌ڵێت: باشتر وايه تۆڕێكى سه‌لامه‌تى به‌ر له رۆيشتن بۆ ئه‌و ناوچانه پێك‌بێنن. رۆژنامه‌وانان ده‌بێت له حاڵه‌ته له ناكاوه‌كان بتوانن په‌يوه‌ندى بكه‌ن و د‌رك به‌و مه‌ترسيانه بكه‌ن كه له كاتى رووماڵى حاڵه‌تێكى وه‌ك ناڕه‌زايى و خۆپيشاندانه‌كان رووبه‌ڕوويان ده‌بێته‌وه. ده‌بێت زوو د‌رك به‌وه بكه‌ن كه ره‌نگه ئه‌و ناڕه‌زايه‌تييانه سه‌ر بكێشن بۆ روودانى توندوتيژى. پلانيان هه‌بێت بۆ حاڵه‌تى له‌و جۆره و ئه‌گه‌ر ئه‌و پلانه‌ش هه‌بوو، به شێوه‌يه‌كى سرووشتى په‌يامنێره‌كه ئارامتر ده‌رده‌كه‌وێت و زۆرتر ئاگادارى كاره‌كه‌ى ده‌بێت.
وه‌رگێڕانى: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان
سه‌رچاوه: ijnet
ژماره‌ی خوێنراوه :93
تعليقات
إرسال تعليق