گفتوگۆی سایتی هاوپشتی لەگەڵ ڕاگەیاندنکار ئەرسەلان ڕەحمان دەربارەی نەخشی ڕاگەیاندن لەسەر توندوتیژی بەرامبەر ژنان دەبێت بەبۆنەی 25ی نۆڤێمبەر دەستپێکی هەفتەی بەرەنگاری توندوتیژی لە جیهان.
توندوتیژی بەرامبەر ژنان دیاریدەیەکی جیهانیەو ئاماری نەتەوە یەکگرتوەکان باس لە 120 ملیۆن ژن دەکات کە ساڵانە بەشێوەی جۆراوجۆر توندوتیژیان بەرامبەر بەکاردێت.
کوردستان نەک لەم دیاریدەیە بەدەر نییە بەڵک و بەشی هەرە زۆری ژنانی ئەم وڵاتە بەشێوەیەک ڕوبەروی توندوتیژی دەبیتەوە. لەم هەرێمە نەک لە ئاستی کۆمەڵایەتی بەڵک و بە یاسا‌و ڕیسا سیستەم ژنان ڕوبەڕوی توندوتیژی دەبنەوە.
بەمەبەستی تاوتوێکردنی ئەم پرسە حەساس و گرنگە، سایتی هاوپشتی تەوەرێکی تایبەتدەکاتەوەو هەوڵدەدات هەڵسوڕاوو چالاکانی جۆراو جۆری پەیوەندیدار بدوێنێت.
ئەم گفتوگۆیەمان لەگەڵ بەڕێز ئەرسەلان ڕەحمان دەربارەی ڕۆڵی ڕاگەیاندن دەبێت.
هاوپشتی: ڕۆڵی ڕاگەیاندنی کوردی چۆن هەڵدەسەنگێنیت بۆ هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ ئەم پرسە حەساسەدا؟
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان: رۆڵى راگه‌ياندنى كورديى له ئاستى زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى بابه‌ته هه‌نووكه‌ييه‌كان و پرسه گه‌رمه‌كانى رۆژ و ته‌نانه‌ت بابه‌ت و پرسه نيشتيمانى و ستراتيژى و دوومه‌وداكاندا به‌رچاوڕوونانه كار ناكات. راگه‌ياندنى كوردى، زۆر جار له برى ئاراسته‌كردنى رايگشتى به ئاراسته‌ى ئه‌رێنيدا و بڵاوكردنه‌وه‌ى وشيارى و رۆشنبيرى و پێدانى ژماره و زانيارى به وه‌رگرانى، بووه‌ته سه‌رچاوه‌ى درووستبوونى ژاوه‌ژاو و بڵاوكردنه‌وه‌ى زانيارى هه‌ڵه و به‌لاڕێدابردنى پرسه‌كان و رايگشتى.
سه‌باره‌ت به پرسى ژن و قه‌يرانى توندوتيژى دژى ژنان كه ماوه‌ى زياتر له دوو ده‌يه و نيوه له هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵ بۆ بنه‌بڕكردنى ده‌درێت، تێبينى ده‌كرێت، ميديا به گشتى نه‌يتوانيوه له ئاستى هه‌ستيارى و ئاڵۆزى و پڕ وه‌رده‌كارى پرسه‌كه‌دا بێت و بگره جارێكى ديكه بووه‌ته داينه‌مۆى بره‌ودان به بير‌ى پياوسالارانه و بڵاوكردنه‌وه‌ى هزرى دژه ژن بوون و تۆمه‌تباركردن و تاوانباركردنى ژن تا ده‌گاته هه‌وڵه‌كانى بۆ بچووككردنه‌وه‌ى ژن و به‌كارهێنانى وه‌ك كه‌رسته‌ى رازاندنه‌وه و پێدانى رۆڵى نابووت له دراماكان و سنوورداركردنى تواناكانى له چوارچێوه‌ى ئاشپه‌زخانه‌دا.
هه‌موو ئه‌وه به لايه‌ك، له لايه‌كى ديكه‌وه له ناو خودى ميديادا ژن وه‌ك كاڵاى رازاندنه‌وه، كاڵاى نمايشكردن به‌كارده‌هێنرێت و تا ئێستا رێگه نه‌دراوه ژنان تواناى راسته‌قينه و خه‌فه‌كراويان بره‌و پێبده‌ن و بگه‌نه ناوه‌ندى بڕيار و داڕشتنى په‌يامى ميديايى كه‌ناڵه‌كان و ئه‌وه‌ى هه‌يه به‌شى زۆرى سپاردنى رۆڵى نمايشكارانه‌ى سه‌ر شاشه‌يه به ژنان و خراپ سوودوه‌رگرتنه له رووخسار و قه‌دوباڵايان بۆ تێركردنى حه‌زى زۆرينه‌ى پياوانى كۆمه‌ڵگه. كه ئه‌مه‌شيان بۆخۆى دووباره چه‌وساندنه‌وه و جياكارى ره‌گه‌زييه ده‌رهه‌ق به ژنانى ناو ميديا ده‌كرێت، چ جاى گێچه‌ڵ و ده‌ستدرێژى و به كه‌مسه‌يركردنيان له‌ناو كه‌ناڵه‌كاندا. كه مه‌گه‌ر ته‌نيا ژنانى بوێرى ناو ميديا بتوانن راشكاوانه بێنه‌گۆ و په‌رده له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه ره‌گه‌زييانه هه‌ڵماڵن كه رۆژانه ده‌رهه‌قيان ئه‌نجام ده‌درێن.
هاوپشتی: کۆمەڵگای کوردستان و ئەم کەلتورو یاسایانەی بەسەریدا سەپێندراوە پیاوسالار و کۆنەپەرستانەن، تا چەند ئەمە لە میدیای کوردی ڕەنگیداوەتەوەو سایەی کردوە بەسەریدا، ئایا ڕاگەیاندنی کوردی توانیویەتی ئەم چوارچیوە بشکێنێت؟
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان: ميدياى كوردى به كه‌ناڵ و دامه‌زراوه و ئامرازه جۆراوجۆره‌كانييه‌وه تا ده‌گاته رۆژنامه‌وان و ميدياكاره‌كانى زاده‌ى واقيعى ئاينى و كلتوورى و كۆمه‌ڵايه‌تى و رۆشنبيرى كۆمه‌ڵگه‌ى كورده‌وارين و ئه‌وان زۆر پێش كۆمه‌ڵ نه‌كه‌وتوون و زۆر جار به‌دواى ره‌شايى كۆمه‌ڵه‌وه‌ن و ناتوانن هه‌نگاوێك لێى داببڕێن و تواناى ئه‌وه‌شيان نييه ئاستى هۆشيارى و تێگه‌يشتن و رۆشنبيرى و زانستى ژينگه‌ى ده‌وروبه‌ريان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌يان هه‌ڵكشێننه سه‌رێ و به به‌رنامه و ستراتيژێكى هه‌ماهه‌نگ و يه‌كانگير كارى له‌سه‌ر بكه‌ن.
چه‌ند ساڵ به‌ر له ئێستا خۆپيشاندانى دانيشتوانى شاره‌دێيه‌كى هه‌رێمى كوردستان له به‌ته‌مه‌نترين كه‌ناڵى ئاسمانى كوردى په‌خش و بڵاوكرايه‌وه، كه تێيدا پشتيوانيان له بكوژى ژنێك ده‌كرد و هه‌موان به‌يه‌كه‌وه هه‌ڕايان بوو، ژنه‌كه تاوانباره و پياوه‌كه له‌به‌ر نامووس پارێزى ئه‌و ژنه‌ى كوشتووه. ئه‌مه نموونه‌يه‌كى ساده‌ى ئه‌و واقيعه‌يه كه ميديا تێيدا ده‌گه‌وزێت و نه ده‌توانێت خۆى لێ هه‌ڵاوێر بكات و نه ده‌شتوانێت كۆمه‌ڵگه‌كه به‌ره‌و پليكانه‌يه‌كى سه‌ره‌وه‌تر ئاراسته بكات.
نموونه‌ى ديكه زۆرن، ئه‌و پرۆگرامانه‌ى تيڤييه‌كان گه‌واهى ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت ژنانى ميدياكارى كوردى چه‌نده نائاگايانه كار له‌سه‌ر پرسه‌كانيان ده‌كه‌ن. به‌رچاوترين پێشكه‌شكارى ژن كه‌م به‌رنامه‌ى هه‌يه به‌ندبێژێك بانگى ستۆديۆ نه‌كات و جه‌سته‌ى ژن وه‌ك كاڵاى سێكسى هه‌ر له چاو و برۆيه‌وه تا قه‌د و باڵا و پاژنه‌ى پێى نرخى له‌سه‌ر دانه‌نێت و هه‌ڕاجى نه‌كات و له به‌رامبه‌ردا ژنى ميدياكار د‌رك به‌و هه‌موو سوكايه‌تى و زبرييه‌ى زمانى پياوسالارى كۆمه‌ڵگه ناكات كه ده‌رهه‌ق به ئه‌و وه‌ك ژن، وه‌ك مرۆڤ به‌كارى ده‌هێنێت و له به‌رامبه‌ريدا وه‌ك بووكه‌ڵه‌ى حه‌ز چه‌پڵه‌ى بۆ ده‌كوتێت و ده‌كه‌وێته هه‌له‌كه سه‌ما. ئه‌م جۆره نموونه‌يه ئه‌و راستييه‌مان ده‌خاته به‌رچاو كه ئێمه زۆرمان ماوه تا بتوانين ميديا به ئاراسته‌ى مرۆڤ بوون و كه‌وتنه سه‌ر شاڕێى رێزگرتنى مرۆڤ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى كه‌رامه‌ت بۆ ژن ئاراسته بكه‌ين، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ويش ببێته داينه‌مۆى گه‌شه‌كردن و بره‌ودان به هزرى مرۆڤ سالارى و پاراستنى كه‌رامه‌تى ژن و بنه‌بڕكردنى چه‌وساندنه‌وه‌ى ره‌گه‌زى.
هاوپشتی: زۆرجار دەوترێت زمانی میدیای کوردی زمانێکی توندوتیژە، بەپێی پسپۆریت لەمبوارەوە تا چەند هاوڕایت؟ وە تاچەند ئەم زمانە بۆتە هۆکاری بڵاوبونەوەی زیاتری توندوتیژی بەتایبەتی بەرامبەر ژنان؟
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان: زمانى ميديايى ئێمه زمانێكى خێڵه‌كيانه‌يه به‌و مانايه‌ى هێشتا هه‌ر زمانه كلتوورى و په‌ندئامێز و مه‌ته‌ڵبازييه‌كه‌ى رابردوومانه و نوێمان نه‌كردووه‌ته‌وه و فه‌رهه‌نگێكى پڕاوپڕ له وشه‌گه‌لى بارگاوى به جياوازى ره‌گه‌زى و مرۆيى له زمانى ميديايى ئێمه‌دا جێگه‌ى گرتووه.
بۆنموونه: ميديا ده‌نووسێت “شوويكردووه” راستييه‌كه‌ى “هاوسه‌رگيرى كردووه”، ميديا ده‌ڵێت: ژنه‌كه “خاوه‌نى منداڵه”، كه ئه‌مه سه‌ره‌تاييترين مافى ژن كه دايكايه‌تييه له‌به‌رى دايڕينوه و ناڵێت “دايكى منداڵه”. ميديا هێشتا به هزرى خێڵايه‌تى قسه ده‌كات و ده‌ڵێت: “پياوێكى خاوه‌ن سێ ژن” له برى ئه‌وه‌ى بڵێت “پياوێك سێ جار هاوسه‌رگيرى كردووه” يان ده‌ڵێن: “ژنانى حزبه‌كان” له برى “ژنانى ئه‌ندامى حزبه‌كان”. ئه‌مانه و چه‌ندين ده‌سته‌واژه و رسته و چه‌مكى ديكه رۆژانه له ميدياوه بڵاوده‌كرێنه‌وه به بێ ئه‌وه‌ى سه‌رنجبده‌ينه ناوه‌ڕۆك و ئه‌و په‌يامه ژه‌هراوييانه‌ى له ناواخنى ئه‌و چه‌مكانه‌دا هه‌ن، كه هه‌موويان بارگاوين به هزرى كلتوورى و پياوسالارى و خێڵه‌كى.
ده‌كرێت نموونه‌ى ديكه له حاڵه‌تى رووماڵى كرده‌وه‌كانى توندوتيژى بخرێنه‌ڕوو، كاتێك ژنێك له پاركى دايك كوژرا، ميديا سه‌رنجى له‌سه‌ر ئه‌وه بوو، كه ژنه‌كه دوو يان سێ مۆبايلى پێ بووه. وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م ژنه زۆر په‌يوه‌ندى هه‌بووه و به يه‌ك دانه مۆبايل فريا نه‌كه‌وتووه. له كۆى دۆسييه‌كه‌دا ئه‌وه‌ى له هزرى وه‌رگر ده‌مايه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى حوكمى پێشوه‌خت بدات و هزرى ئاماده بێت بۆ به‌رگريكردن له بكوژه‌كه، بوونى سێ مۆبايل بوو، كه هه‌ڵگرى ئاماژه‌يه و دنه‌ى وه‌رگر ده‌دات راسته‌وخۆ هۆكارى كوشتنه‌كه ره‌وايه‌تى پێ بدات. ئه‌م جۆره كاركردنه و ئه‌م جۆره زمانه زبره نێرسالارييه زه‌مينه‌ى زيهنى و هۆشه‌كى گونجاو لاى وه‌رگر به گشتى ده‌ڕه‌خسێنن تا به هه‌واڵى روودانى تاوانى كوشتن و به‌ردباران و هه‌ڵواسين و سوتانى ژنان رانه‌چڵه‌كێت و هه‌ميشه پاساوێك له زيهنيدا ئاماده بێت و پاساو بۆ تاوانه‌كه بهێنێته‌وه.
هاوپشتی: زۆرجار باس لە کەناڵە بانگخوازو ئاینیەکان دەکرێت، وە لە کوردستان جورێکی تر لە ” کەناڵ” هەیە ئەویش مینبەری مزگەوتەکانە کە زۆرکەس پێیانوایە یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانن بۆ توندوتیژی، لەمبارەیەوە دەڵێن چی؟
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان: ئه‌م پرسياره‌يان قوڵبوونه‌وه‌ى زياترى گه‌ره‌كه. هه‌ق وايه به‌ر له هه‌ر شتێك لێكهه‌ڵاواردنێك بكه‌ين، بۆ دوو ره‌گه‌زى پرسه‌كه، يه‌كه‌م ده‌قه ئاينييه‌كان، دووه‌م كاره‌كته‌ره بانگخوازه‌كانى ئه‌و ده‌قانه. به شێوه‌يه‌كى گشتى ده‌قه ئاينييه‌كان كێڵگه‌يه‌كى پڕ پيتن بۆ هه‌ر كه‌سێك بيه‌وێت له هه‌ر شوێنێكيانه‌وه ده‌ستيان بۆ به‌رێت و كاريان تێدا بكات. هه‌ر ئه‌و ده‌قانه‌ن له يه‌ك كاتدا ئه‌ردۆغان و ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى له ناوياندا سه‌رپشكانه ئه‌م ديو و ئه‌وديويان ده‌كه‌ن. هه‌ر ئه‌وانه‌شن، سه‌رچاوه‌ى مه‌عريفى ئيسلامييه‌كانى ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌رى دنيان له رێبازى وه‌هابييه‌وه بگره تا ده‌گاته ئه‌هلى ته‌سه‌وف و شێخانى نه‌قشى و قادرى، بۆيه قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و ده‌قانه له ده‌ره‌وه‌ى ژينگه و سرووشتى كۆمه‌ڵايه‌تى و كلتوور و به‌ها و نه‌ريتى به‌جێماوى سه‌دان ساڵه رووبه‌ڕووى ئاڵۆزيمان ده‌كاته‌وه. له بنه‌ڕه‌تيشدا هه‌ر خودى سرووش و ده‌قه ئاينييه‌كان هه‌ڵقوڵاوى ناوچه و جوگرافيا و سرووشت و ژينگه‌يه‌كى كۆمه‌ڵايه‌تى وه‌ك نيمچه دوورگه‌ى عه‌ره‌بن. جياكردنه‌وه‌يان له ژينگه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كه هێشتا پرسێكه كه زۆر له بانگه‌وازكاره‌كان قبوڵى ناكه‌ن.
له باره‌ى ره‌گه‌زى دووه‌مه‌وه، ئێمه ناتوانين بڵێين ئه‌و مه‌لايانه‌ى له‌سه‌ر مينبه‌ره‌كانن زاده و گۆشكراو و په‌روه‌رده‌ى سرووشتى كۆمه‌ڵايه‌تى و كلتوورى كورديى نيين. ئه‌وانيش له پاڵ وه‌رگرتن و كاريگه‌رى ده‌قه ئاينييه‌كان نماينده‌ى كلتوورى خێڵه‌كى هه‌زاران ساڵه و په‌روه‌رده‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى دواكه‌وتووانه‌ى كورديى ده‌كه‌ن. بۆنموونه: به گوێره‌ى بنه‌ما ئاينييه‌كان هاوڕه‌گه‌زخوازى نێر و نێر كوشتنى له‌سه‌ره، به‌ڵام له سرووشتى كۆمه‌ڵايه‌تيدا كوردييدا ده‌ستوپه‌نجه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌رمكراوه و مه‌گه‌ر به ده‌گمه‌ن ئه‌گينا كه‌سێك نه‌يبيستووه باوكێك كوڕه‌كه‌ى خۆى كوشتبێت له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌يه، به‌ڵام ئاماده‌يه كچه‌كه‌ى له‌سه‌ر نووكه‌يه‌ك يان نامه‌يه‌كى هه‌ڵه‌ى مۆبايل زينده‌به‌چاڵ بكات. مه‌به‌ستم له‌م نموونه‌يه ئه‌وه‌يه كه سه‌ره‌ڕاى بوونى ده‌قى ئاينيش به‌ڵام كلتوورى كۆمه‌ڵايه‌تى و ژينگه‌ى باو و عه‌قڵى ده‌سته‌جه‌معى گوێ به‌و ده‌قه‌يان ناده‌ن كه روون و راشكاوتره له ئه‌حكامى زينا كردن، به‌ڵام خێڵ له‌و بێده‌نگه و له‌ميان دنيا به‌يه‌كدا ده‌دات. له‌م تێڕوانينه‌وه، ده‌كرێت بڵێين به‌ڵێ (به‌شێك) له مينبه‌ره‌كانيش بوونه‌ته سه‌رچاوه‌يه‌كى گرنگى دووباره كردنه‌وه‌ى كلتوورى خێڵه‌كى و دواكه‌وتوويى و هێشتنه‌وه‌ى سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ى سه‌رژنان تا ده‌گاته ئاراسته‌كردن بۆ توندوتيژى دژى ژنان.
به‌ڵام به پشتبه‌ستن به بارگاوييبوونى كاره‌كته‌ره ئاينييه‌كانيش به كلتوور و خێڵگه‌رايى و دواكه‌وتوويى كاريگه‌رى نه‌رێنيان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه داناوه.
هاوپشتی: ڕۆڵی سۆسیال میدیا لەم مەیدانەدا چۆن هەڵدەسەنگێنی؟
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان: بێگومان تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانيش له هه‌مان ژينگه‌دان، ئه‌گه‌ر له ميديادا سه‌ليقه‌يه‌ك تا راده‌يه‌ك به‌ها پيشه‌ييه‌كان ره‌چاو بكرێن، ئه‌وا ميدياى كۆمه‌ڵايه‌تى به گشتى و تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان به تايبه‌تى ره‌نگدانه‌وه‌ى واقيعيانه و راستگۆيانه‌ى هه‌ناوى كۆمه‌ڵگه‌ن. سه‌يرى پۆستى ژنێك بكه و دواتر كه‌مێك كات ته‌رخان بكه بۆ كۆمێنتى به‌كارهێنه‌ران ئينجا هه‌ست ده‌كه‌يت ژنان له چ دۆزه‌خێكى داڕزيوى هزرى خێڵايه‌تى و پياوسالاريدان.
هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌يه كه به‌كارهێنه‌ر ده‌ربڕى تێگه‌يشتن و هه‌ست و ئاوه‌زى خۆيه‌تى، سانسۆرى له‌سه‌ر نييه و مه‌رايى كه‌سيش ناكات چونكه زۆر جار هه‌ڵده‌كه‌وێت ناسنامه‌ى راسته‌قينه‌ى خۆى شاردووه‌ته‌وه. جگه له‌وه‌ش هۆشيارى نييه. ميديا نه‌يتوانيوه له باره‌ى به‌كارهێنانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ئاستى رۆشنبيرى به‌رز بكاته‌وه.
ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه، به‌شێك له به‌كارهێنه‌ران چۆن له كۆڵان و سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌يه‌كه‌وه له مه‌جليسى پياوانه‌ياندا قسه ده‌كه‌ن، هه‌مان شت له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانيش دووپاتده‌كه‌نه‌وه.
هاوپشتی: ئەگەر بە کۆنکرێتی خاڵە پۆزەتیف و نێگەتیفەکانی ڕاگەیاندنی کوردی دەستنیشانبکەین کاریگەریەکانی بخەینە ڕوو سەبارەت بە توندوتیژی لەسەر ژنان، کامانەن؟ وە چۆن دەتوانین باشتری بکەین؟
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان: رووماڵكردنى حاڵه‌ته‌كانى توندوتيژى دژى ژنان و پرسه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانيى كۆمه‌ڵگه‌ى كورده‌وارى پێويستى به به‌رچاوڕوونى و شاره‌زايى ئه‌وتۆ هه‌يه، كه ميدياكار و كه‌ناڵ له لايه‌كه‌وه مافى ته‌واو به پرۆسه‌ى رووماڵكردنه‌كه بده‌ن. له لايه‌كى ديكه‌شه‌وه هاوڕێ له‌گه‌ڵ گه‌ياندنى زانيارييدا، هۆشيارييه‌كى كۆمه‌ڵايه‌تى ئه‌وتۆ بگه‌يه‌ننه وه‌رگر، كه ببێته هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كان. نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه ببێـته هۆى په‌ره‌سه‌ندنى حاڵه‌ته‌كان و دنه‌دانى وه‌رگر بۆ چاولێكردن و دووباره كردنه‌وه‌يان.
جێى نه‌نگييه، زۆرێك له‌و ميدياكارانه‌ى رووماڵى حاڵه‌ته‌كانى توندوتيژى ده‌كه‌ن، به هه‌ڵكه‌وت رێيان كه‌وتووه‌ته ئه‌و بواره. هيچ شتێكى ئه‌وتۆ له باره‌ى ورده‌كارى و هه‌ستيارى پرسه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان د‌رك پێ ناكه‌ن. ره‌نگه زانيارى گشتييان له باره‌ى پرسه‌كانه‌وه هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه ماناى ئه‌وه ناگه‌يه‌نێت رێگه به خۆيان بده‌ن، رووماڵى رووداوه‌كانى په‌يوه‌ست به‌و بواره بكه‌ن.
توندوتيژييه كۆمه‌ڵايه‌تى و ره‌گه‌زييه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردييه‌وه به جۆرێك به‌رۆكى منداڵ و ژنيان گرتووه، كاره‌ساته‌كه له حاڵه‌ت تێپه‌ڕيوه و سه‌ريكێشاوه بۆ ديارده‌يه‌ك، رۆژانه لێره و له‌وێ به جۆرى جيا و شێوازى جۆراو جۆر ده‌رده‌كه‌وێت.
ئاماره‌كانى توندوتيژى دژى ژنان تا دێت زياتر هه‌ڵده‌كشێن. ساڵانه ئاماره‌كان بۆ ژنان تۆقێنه‌رن. وێڕاى باسكردنى ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى ئه‌و حاڵه‌تانه و خسته‌ڕوويان له لايه‌ن ميدياوه كه‌چى حاڵه‌ته‌كان دووباره و سێباره ده‌بنه‌وه.
ئه‌مه ئه‌و خاڵه‌يه، پێويسته ميدياى كوردى له لايه‌ك و رێكخراوه‌كانى ژنان و چالاكان هه‌ڵوه‌سته‌ى له‌سه‌ر بكه‌ن.
ميدياى كوردى به هۆى به هه‌ڵه كاركردنى له‌سه‌ر پرسه‌كانى توندوتيژى كاريگه‌رى نه‌رێنى زۆرترى له‌سه‌ر ناوه‌خن و جه‌وهه‌رى پرسى توندوتيژى درووستكردووه.
هه‌ڵه ميدياييه‌كان له رووماڵى پرسه‌كانى توندوتيژى دژ به ژناندا
يه‌كه‌م: شێواندن و به‌لاڕێدا بردنى كه‌يسه‌كانى توندوتيژى:
بۆ نموونه له زۆربه‌ى حاڵه‌ته‌كانى خۆكوشتن و خۆ هه‌ڵواسينى ژنان رسته‌ى ناباوى “نه‌خۆشى ده‌روونى هه‌بووه”، “بارى ده‌روونى ته‌واو نه‌بووه”، “له تاقيكردنه‌وه ده‌رنه‌چووه و بارى ده‌روونى ئاڵۆز بووه”.. ده‌كه‌وێته به‌رچاو، بێگومان له‌سه‌ر زمانى كه‌سانى نزيك له كه‌يسه‌كه، يان پۆليس، به بێ ئه‌وه‌ى هيچ كه‌ناڵ و سه‌رچاوه‌يه‌كى ميديايى له‌و بانگه‌شه‌يه بكۆڵنه‌وه و داواى دۆسيه و ره‌چه‌ته‌يه‌كى پزيشكى له باره‌ى بوونى وه‌ها حاڵه‌تێكه‌وه بۆ كه‌يسه‌كه بكه‌ن. ئه‌مه بيركردنه‌وه‌يه‌كى نه‌ريتانه‌ى هه‌ڵهێنجراوى ئه‌ده‌بياتى پياوسالارييه. چونكه سه‌ره‌ڕاى بوونى حاڵه‌تێكى تاوانكارى، عه‌قڵى پياوسالارى ئاماده‌گى هه‌يه و ده‌يه‌وێت تاوانلێكراو به تاوانى خۆ له به‌ين بردن تاوانبار بكاته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌يه‌وێت په‌رده‌ش به‌سه‌ر شانۆى تاوانه‌كه‌دا بكشێت. رێگه‌ى دزه‌كردنى هه‌رجۆره زانيارى و گه‌ڕان و لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى دادوه‌رييانه بگرێت له كه‌يسه‌كه.
چاره‌سه‌ر: پێويسته به بێ بوونى به‌ڵگه رۆژنامه‌وان تۆمه‌ت نه‌خاته پاڵ تاوانلێكراو، هاوكات ئه‌گه‌ر پۆليس يان كه‌سانى نزيك له تاوانلێكراو ئه‌و بانگه‌شه‌يان كرد، داواى ره‌چه‌ته و راپۆرتى پزيشكييان لێبكرێت، به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته هه‌وڵێك بۆ شاردنه‌وه‌ى تاوان و داپۆشينى رووخسارى تاوانباران و ده‌ربازكردنيان له ياسا.
دووه‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ى زانيارى نادرووست و بێ سه‌رچاوه:
به‌شێك له حاڵه‌ته‌كانى توندوتيژى رووماڵده‌كرێن، به‌ڵام له رووماڵكردنياندا كه‌موكورتى له رووى زانيارييه‌وه هه‌يه. كه‌ناڵ ته‌نيا به‌وه‌نده‌ى بڵێت: “ژنێك كوژرا، ژنێك سووتا” هه‌ندێك سه‌ره‌قه‌ڵه‌مى ناڕۆشن بڵاوده‌كاته‌وه و ئيدى به ئه‌ركى خۆى نازانێت به‌دواى ورده‌كارى و هۆكارى تاوانه‌كه و چاره‌نووسى دۆسيه‌كه بكه‌وێت.
چاره‌سه‌ر: پێويسته هه‌رچى زياتره ميدياكار به دواى زانيارى سه‌باره‌ت به كه‌يسه‌كه‌دا بگه‌ڕێت و ته‌نيا به سه‌ره‌قه‌ڵه‌مى زانيارييه‌كان رازى نه‌بێت و بچێته بنج و بناوانى دۆسيه‌كه‌وه و زانيارييه كه‌سييه‌كانى تاوانلێكراو، ژيان و گوزه‌رانى، كار‌و و خوێندنى، ماڵ و منداڵى وه‌ك ديوى تاريك رۆشنبكاته‌وه و له‌وه‌شدا پێويسته ته‌نيا له يه‌ك لايه‌نه‌وه زانيارى وه‌رنه‌گرێت، به‌ڵكو هه‌وڵى دۆزينه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى نوێ و زانيارى زۆرتر له سه‌رچاوه‌ى جياواز بدات. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه پێويست به‌وه‌شده‌كات باكگراوندى هه‌واڵ و راپۆرته‌كانى تێهه‌ڵكێشى راپۆرته‌كانى پێشووى بكات و ئامار و زانيارى پێشوو هاوپێچ بكات بۆ ئه‌وه‌ى وه‌رگر هه‌ست به‌وه بكات ئه‌و تاوانه‌ى كراوه دابڕاو نييه له زنجيره‌يه‌ك تاوانى يه‌ك له دواى يه‌ك كه به‌رامبه‌ر به ژن ده‌كرێن.
سێيه‌م: شێواندنى زانيارى:
يه‌كێكى ديكه له كێشه‌كان، شێواندنى زانيارى كه‌يسه‌كانه، هه‌ندێكجار به ئه‌نقه‌ست و بۆ مه‌رامى تايبه‌ت و هه‌ندێكجاريش له نائاگاييه‌وه‌يه. بۆنموونه: كاتێك ژنێك كوژراوه، يان سووتاوه، ياخود ته‌رمه‌كه‌ى به په‌تێكه‌وه به بنميچى ژوورى خه‌وتنييه‌وه هه‌ڵواسراوه، كه‌ناڵ بێ چه‌ند و چوون قسه‌ى كه‌سوكارى ژنه‌كه له‌وانه: باوك، برا، هاوسه‌رى ژنه ده‌گوازێته‌وه. ئه‌وانيش هه‌م بۆ پاكانه كردن بێت، ياخود بۆ گۆڕينى رێڕه‌وى لێكۆڵينه‌وه بانگه‌شه‌ى “خۆكرد”ى تاوانه‌كه ده‌كه‌ن، ميديا بێ چه‌ند و چۆن و درووستكردنى هيچ گومان و پرسيارێك له باره‌ى ئه‌و بانگه‌شانه، وه‌ك راستى ره‌ها بڵاويان ده‌كاته‌وه و هيچ په‌راوێزێك بۆ گومان ناهێڵێته‌وه.
به‌شێكى ديكه‌ى ئه‌م خاڵه په‌يوه‌ندى به ورده‌كارى زانيارييه‌كانه‌وه هه‌يه، كه له رووماڵى رووداوێك هه‌ر كه‌ناڵێك شتێك له باره‌ى رووداوه‌كه‌وه ده‌ڵێن. ته‌نانه‌ت زۆرجار زانيارييه كه‌سييه‌كانى تاوانلێكراو به هه‌ڵه بڵاو ده‌كرێنه‌وه. بۆنموونه سه‌رچاوه‌يه‌ك ته‌مه‌نى تاوانلێكراو به 19 ساڵ ده‌نووسێت. سه‌رچاوه‌يه‌كى ديكه، كردوويه‌تييه 25 ساڵ..
چاره‌سه‌ر: پێويسته ميدياكار هه‌ميشه گومانى هه‌بێت، گومانى له زانيارى سه‌رچاوه‌كان هه‌بێت، زانيارى وه‌ك راستى ره‌ها وه‌رنه‌گرێت، گومانى له لێدوانه‌كان هه‌بێت، ره‌نگه ته‌نانه‌ت ئه‌و پۆليسه‌ى لێكۆڵينه‌وه ده‌كات بيه‌وێت په‌رده‌پۆشى تاوانه‌كه بكات و وه‌ك توندوتيژى نه‌يناسێت چونكه لايه‌نى جێبه‌جێكردن بڕواى وايه كه ده‌بێت پيشانى بدات توندوتيژى كه‌ميكردووه. ده‌بێت پرسيارى زۆرتر له باره‌ى بانگه‌شه‌كانى لايه‌نى لێكۆڵينه‌وه بكرێت و له‌وه‌شدا نابێت ميدياكار يان كه‌ناڵ بكه‌وێته پێش حوكمى دادگا و بڕياردانى پێشوه‌خته بخاته‌ڕوو.
چواره‌م: حوكمدانى پێشوه‌خته و بێ به‌ڵگه:
ئه‌ليف و بێى ميديايى ئه‌وه‌يه، رۆژنامه‌وان دادوه‌رى ناكات. له ده‌ره‌وه‌ى رووداوه‌كانه. نابێته به‌شێك له رووداوه‌كان. ئه‌و رووماڵى رووداو ده‌كات. لێدوان و زانيارييه‌كان له سه‌رچاوه‌كانى په‌يوه‌نديدار به رووداوه‌كه وه‌رده‌گرێت. به بێ رتووش، ده‌ستكاريكردن، گه‌وره كردن و بچووككردنه‌وه، ئاوێنه ئاسا پيشانيانده‌دات و ده‌يانخاته‌ڕوو. وه‌لێ ئه‌م بنه‌ما سه‌ره‌كى و چه‌سپاوه‌ى زانست و ئيتيكى ميديايى له رووماڵى رووداوه‌كانى توندوتيژى ره‌نگيى نه‌داوه‌ته‌وه. ديقه‌تى هێنده ناوێت، ئه‌گه‌ر سه‌يرى هه‌واڵه‌كانى تايبه‌ت به رووداوه‌كانى توندوتيژى بكه‌ين؛ زۆر به ئاسانى هه‌ست به‌و حوكمدانه پێشوه‌خته‌يه ده‌كه‌ين، كه ميدياكارى كورد له ده‌قى هه‌واڵ، يان راپۆرتدا پێشكه‌شكى وه‌رگرانى ده‌كات.
ئاسانترين ده‌سته‌واژه و رسته‌يه‌ك، كه ميدياكارى كورد فێرى بووه، ئه‌وه‌يه له كۆتايى هه‌موو هه‌واڵێكى تايبه‌ت به توندوتيژى بنووسێت: “رووداوه‌كه به هۆى كێشه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تييه‌وه روويداوه”، به‌ڵام وه‌ك بڵێى ئه‌و ئه‌ركى ئه‌وه نه‌بێت ديوى تاريكى رووداو رۆشنبكاته‌وه، به دواى زانياريدا بڕوات، زۆرترين “زانيارى پێويست” له باره‌ى كه‌يسه‌كه‌وه بڵاو بكاته‌وه!
هه‌روه‌ها به‌كارهێنانى رسته هه‌واڵييه‌كانى وه‌ك “خۆى كوشت”، “خۆى سووتان”، “خۆى هه‌ڵواسى” به گشتى حوكمدانى پێشوه‌خته‌ن. نابێت ميدياكار به‌كاريان بهێنێت؛ تا ئه‌و كاته‌ى راپۆرتى پزيشكى دادوه‌رى ئاماده ده‌كرێت. ئه‌وه ته‌نيا پزيشكى دادوه‌رييه بۆى هه‌يه بڵێت: فڵانه حاڵه‌ت خۆكوژييه، يان خۆ هه‌ڵواسينه. ته‌نانه‌ت پۆليسيش ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى نييه، ئه‌و حكومه بدات، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ميدياكارى ئێمه سه‌رچاوه‌ى زانيارييه‌كانى له پۆليسه‌وه‌يه، پۆليسيش بۆ ئه‌وه‌ى حزوورى هه‌بێت له‌سه‌ر شاشه و له ميديادا هه‌ر زوو تۆمه‌تى “خۆكوشتن” ده‌خاته پاڵ حاڵه‌ته‌كان و چاوه‌ڕێى پزيشكى داوه‌رى ناكات. بێ درووستكردنى هيچ گومان و پرسيارێكيش ميديا لێدوانى پۆليس وه‌ك قسه‌ى سه‌نه‌دكراو ده‌گوازێته‌وه.
ئه‌وه‌ى ته‌رمى به چوار مه‌تر گوريس، يان به سه‌رپۆشه‌كه‌ى به بنميچى ماڵه‌كه‌يانه‌وه هه‌ڵواسرابوو، مه‌رج نييه خۆى ئه‌و كاره‌ى كردبێت. به دوورى مه‌زانه كه‌سێك به‌و جۆره هه‌ڵيواسيبێت… به‌ڵام تێگه‌يشتنى نه‌ريتيانه بۆ رووداوه‌كانى په‌يوه‌ست به ژنان له زاكيره‌ى ميدياكاردا هێنده ئاماده‌يه هه‌ندێك جار ئه‌ويش پێى ره‌وايه ژنێك كوژراوه، چونكه وه‌ك په‌ند له زاكيره‌يدا ئه‌و وته باوه‌ى كۆمه‌ڵگه ده‌خولێته‌وه، “ئه‌گه‌ر باش با نه‌ده‌كوژرا!” هه‌ر بۆيه رووماڵى حاڵه‌ته‌كه‌ش به ئه‌ده‌بياتى پياوسالارانه‌ى كۆمه‌ڵگه ده‌كات و وه‌رگر له خوێندنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه نه‌بووه‌ته‌وه، ئه‌و بڕوايه‌ى بۆ درووستبووه، ئه‌و كه‌يسه “موسته‌حه‌قى ئه‌و چاره‌نووسه‌يه!”.
چاره‌سه‌ر: پێويسته هه‌رچى زياتره ئه‌و ميدياكارانه‌ى رووماڵى رووداوه‌كانى توندوتيژى ده‌كه‌ن راهێنانى تايبه‌تيان پێ بكرێت و خۆيشيان ده‌بێت هه‌وڵى زياتر بده‌ن و شاره‌زاى پرسى توندوتيژى ببن و ناكرێت هه‌ر ميدياكارێك زانى هه‌واڵێكى سياسى ئاماده بكات، ئيدى ده‌ست بۆ هه‌واڵێكى كۆمه‌ڵايه‌تيش به‌رێت. هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌ى ميدياكارى كورد ئه‌وه‌يه كه هه‌مه‌چه‌شن و هه‌مه ره‌نگه و ميدياكار هه‌يه چۆن چووه‌ته سه‌نگه‌رى پێشمه‌رگه بۆ رووماڵى شه‌ڕ، به هه‌مان شێوه چووه‌ته شوێنى ئه‌نجامدانى تاوانێك بۆ ئه‌وه‌ى رووماڵى حاڵه‌تێكى توندوتيژى بكات، به بێ ئه‌وه‌ى هيچ له باره‌ى پرسى توندوتيژى دژى ژنه‌وه بزانێت. ده‌سته‌به‌رى رووماڵى ته‌ندرووست بۆ پرسه‌كانى ژن و توندوتيژى به‌رامبه‌ريان بڕوابوونه به‌وه‌ى توندوتيژى ره‌گه‌زى هه‌يه و شاره‌زابوونه له‌و پرس و بواره.
پێنجه‌م: به‌دوادانه‌چوون و سه‌رداپۆشين:
له رووى زانستييه‌وه جۆرێك له هه‌واڵ و راپۆرت هه‌ن، كه هه‌واڵه به‌رده‌وامه‌كان، راپۆرتى به‌رده‌واميان پێده‌وترێت. مه‌به‌ست له “به‌رده‌وامى” رووماڵكردنى به‌رده‌وامى ئه‌و رووداوانه‌يه، كه له ئان و ساتى خۆيان‌دا كۆتاييان نايه‌ت. رووداوى ديكه‌يان لێده‌كه‌وێته‌وه. تانوپۆيان هه‌يه و له خاڵێكدا ته‌واو نابن.
بۆنموونه: ئه‌مڕۆ “ژنێك كوژرا”، ئه‌مه ته‌نيا رووداوێك نييه، له ئان و ساتى خۆي‌دا بگه‌يته دانانى خاڵ و كۆتايى پێبێت. رووداوى ديكه‌ى له‌دوايه، په‌لوپۆى هه‌يه، “بۆچى كوژرا(هۆكاره‌كه‌ى)، چۆن كوژرا (ورده‌كارييه‌كه‌ى)، كێ كوشتى (بكه‌ره‌كه‌ى)، په‌ڕاوه‌كه‌ى به كوێ گه‌يشت، پۆليس كێى ده‌ستگير كردووه، كه‌ى دادگاييده‌كرێت، بڕيارى دادگا چييه، به‌ڵگه‌كان چين، كێ تێوه‌گلاوه، رابردووى ئه‌و ژنه له‌گه‌ڵ بكوژه‌كه‌دا چييه، چ په‌يوه‌ندييه‌كى خوێنى له نێوان بكوژ و كوژراودا هه‌يه، ته‌مه‌نى بكوژ چه‌نده، ئه‌و چه‌كه‌ى تاوانه‌كه‌ى پێكراوه له كوێيه، كێ مۆڵه‌تى هه‌ڵگرتنى ئه‌و چه‌كه‌ى پێداوه، كه‌سه‌كه سه‌ر به چ گرووپ و ده‌سته‌يه‌كه، بۆچى و به پشتيوانى كامه هێزى مه‌عنه‌وى په‌ناى بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و تاوانه بردووه…هتد”.
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م جۆره به‌دواداچوونه به‌رده‌وام و رۆژانه‌ييه له ميدياى كورديدا له باره‌ى پرسى توندوتيژييه‌وه به‌رچاو ناكه‌وێت. ميدياكار وه‌ك بڵێى به‌و بڕوايه گه‌يشتووه، “له‌سه‌ر كێشه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى بووه و پێويست ناكات ئيشى زياترى له‌سه‌ر بكات”.
چاره‌سه‌ر: كارى ميديا به‌دواداچوون و وردكردنه‌وه و گه‌ياندن و بڵاوكردنه‌وه‌ى ناوه‌ڕۆك و ورده‌كارى رووداوه‌كانه، ئه‌و پرسيارانه‌ى خرانه‌ڕوو، ئه‌ركى ميديايه وه‌ڵاميان بداته‌وه.
شه‌شه‌م: سازاندنى وێناى ئه‌رێنى بۆ تاوان:
ره‌نگه يه‌كێك له هۆكاره‌كانى دووباره بوونه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كانى توندوتيژى درووستكردن و سازاندنى وێناى ئه‌رێنى و پاڵه‌وانئاساييانه بێت بۆ تاوانبار له لايه‌ك و شێوازى خۆكوشتن له لايه‌كى ديكه‌وه.
ساڵى رابردوو، هه‌موومان شاهێدى زنجيره‌يه‌ك رووداوى خۆخنكاندن به سه‌رپۆش، خۆهه‌ڵواسين به په‌ت و خۆخستنه خواره‌وه بووين. رووداوه‌كان جێى سه‌رنج بوون. زۆرينه‌ى ئه‌وانه‌ى په‌نايان بۆ ئه‌و كاره ده‌برد له قه‌ڵادزێوه تا گه‌رميان كچانى قۆناغى ناوه‌ندى و ئاماده‌يى بوون. ئه‌و زنجيره رووداوه‌ش دواى ئه‌وه هاتن كه ميدياى بينراو له سلێمانى وێنه‌ى تازه‌پێگه‌يشتوويه‌كيان بڵاوكرده‌وه كه له شوقه‌كانى قالاوه‌ى سلێمانى خۆى هه‌ڵواسيبوو.
پيشاندانى شێوازى خۆ هه‌ڵواسينى ئه‌و لاوه، له سه‌روبه‌ندى بژى و بڕووخێى حكومه‌ت و ئۆپۆزيسيۆندا ره‌واجێكى زۆرى پێدرا. وه‌ك بابه‌تێكى سياسى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ كرا. ئه‌و مامه‌ڵه‌يه‌ى ميديا له‌گه‌ڵ پرسه‌كه‌دا كردى هاوشێوه‌ى كارى پاڵاوانسازى بوو. كه ئه‌مه مه‌ترسى چاولێكردن و لاساييكردنه‌وه‌ى ده‌يان بار ده‌باته سه‌رێ.
سه‌رنجێكى ديكه له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه، هۆنينه‌وه‌ى رووداوه‌كانه به جۆرێك مرۆڤ، يان خوێنه‌ر به گشتى، هه‌ست بكات ئه‌و ژنه يان ئه‌و گه‌نجه هيچ رێگه چاره‌يه‌كى ديكه‌ى له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه ته‌نيا ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ته‌وه په‌نا بۆ خۆكوشتن يان خۆسووتاندن به‌رێت.
ئه‌مجۆره هۆنينه‌وه و رووماڵكردنه له‌وه‌وه ده‌ستپێده‌كات، كه ژيانى رابردووى كه‌سه‌كه وه‌ك دۆزه‌خ پيشانبدرێت و تا دێت كێشه‌كانى ئاڵۆزتر ده‌بن و هيچ ده‌ره‌تان و په‌نايه‌ك شك نابات و ناچار په‌ناى بردووه بۆ خوكوشتن يان خۆسووتاندن.
له پاڵ ئه‌و هۆنينه‌وه و چيرۆك داتاشينه‌دا ميدياكار د‌رك به‌وه ناكات، كه پێويستى به‌وه هه‌يه له زارى كه‌سانى پسپۆڕ و تايبه‌تمه‌ند به‌و بواره رێگه چاره پيشان بدات بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سێكى ديكه‌ى هاوشێوه هه‌مان رێگه تاقى نه‌كاته‌وه.
سه‌باره‌ت به كه‌يسه‌كانى سووتانيش، ناوه‌ڕۆكى راپۆرت و هه‌واڵه‌كان خاڵيين له باسى “په‌شيمان بوونه‌وه‌ى كه‌يسه‌كه”، هه‌روه‌ها هيچ له باره‌ى ئه‌و ئازار‌و ناسۆره ناخرێنه‌ڕوو، كه حاڵه‌ته‌كه ده‌يچێژێت، ته‌نيا ناوى سووتانه‌كه دێت.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا هۆكاره‌كانى په‌نابردنى ژن بۆ خۆسووتاندن وه‌ك ديارده‌يه‌كى باو له هه‌رێمى كوردستان روون نيين، به شێوه‌ى زانستى وه‌ڵامى ئه‌و پرسياره نه‌دراوه‌ته‌وه، بۆچى له ناو هه‌موو جۆره‌كانى خۆله‌ناوبردندا ژنى كورد رێگه‌ى خۆسووتاندن تاقيده‌كاته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باسكردنى ئه‌و حاڵه‌تانه به جۆرێك كه دنه‌ى دووباره‌بوونه‌وه‌ى تێدايه له لايه‌ن ميدياوه ره‌نگه هۆيه‌ك بێت بۆ به‌رده‌واميدان به دووباره‌بوونه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كان.
ره‌نگه ژنانێك گه‌يشتبنه ئه‌و بڕوايه‌ى تاكه چه‌كيان بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه له خێزانه‌كانيان و ناوبانگى بنه‌ماڵه‌كانيان خۆسووتاندنيان بێت و دواتريش باسكردنيان بێت له ميديادا بۆ ئه‌وه‌ى ناوبانگى بنه‌ماڵه‌كانيان به له‌كه‌دارى بمێنێته‌وه، چونكه تێگه‌يشتنى كۆمه‌ڵگه به گشتى بۆ خۆسووتاندنى ژن نه‌نگى و شه‌رمهێنه‌ره. ئه‌مه‌شيان بۆچوونێكه و ره‌نگه نه‌ياريشى هه‌بێت، به‌ڵام هێشتا وه‌ك گريمانه‌يه‌ك بۆ توێژينه‌وه ده‌ست ده‌دات و ناكرێت فه‌رامۆشى بكه‌ين.
چاره‌سه‌ر: كه‌واته بڵاوكردنه‌وه‌ى حاڵه‌تێكى سووتان يان خۆسووتان هه‌ستيارى زياتره و پێويسته به جۆرێك بێت ناواخنه‌كه‌ى تايبه‌ت بكرێت به مه‌ترسى حاڵه‌ته‌كه، چه‌وتى ئه‌و رێگه‌يه، دووركه‌وتنه‌وه له‌و بژارده مه‌ترسيداره، جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پێويستى ژيان، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كێشه‌كان و به‌كارخستنى ئاوه‌ز بۆ دۆزينه‌وه‌ى رێگه چاره.
حه‌وته‌م: نه‌بوونى فه‌رهه‌نگى مرۆڤدۆستانه و نووسين به زمانى پياو:
ئه‌و زمانه‌ى قسه‌ى پێده‌كه‌ين و پێى ده‌نووسين، تانوپۆى ته‌نراوه به وشه و ده‌سته‌واژه و بڕگه و ئيديۆمى دژه ژن و زمانى ئه‌مڕۆييمان درێژكراوه‌ى ميراتێكى هه‌مه‌چه‌شن و ره‌نگيى ئه‌ده‌بياتى پياو و خێڵ و عه‌شيره‌ته و بۆمان به‌جێماوه.
تا ئێستا نه ناوه‌نده زانستييه‌كان و نه ره‌وتى ژنانيش له هه‌رێم وه‌ك پێويست هه‌ڵوێسته‌يان له‌سه‌ر نه‌كردووه و ته‌نانه‌ت ده‌فته‌رچه‌يه‌كى تايبه‌ت به وشه بارگاوويه‌كانى دژ به ژنيان ئاماده نه‌كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره به‌ره كار بۆ وه‌لانانيان بكرێت و زمانى نووسينمان مشتوماڵ بكه‌ين له‌و وشه و چه‌مك و ده‌سته‌واژانه‌ى له هه‌ناوياندا مه‌غزاى دژه ژنيان هه‌يه.
بۆنموونه: له هه‌واڵدا، هێشتا ميدياكارى ئێمه پێى نه‌نگييه بۆ ژنێك ئه‌گه‌ر نه‌چووبێته پرۆسه‌ى هاوسه‌رگيرييه‌وه بڵێت “ژن” و ده‌نووسێت: “كچ بووه و شووى نه‌كردووه”.
هه‌روه‌ها له هه‌واڵدا هێشتا ژن وه‌ك موڵكى پياو هه‌ژمار ده‌كرێت و ده‌نووسرێت: “پياوێك ژنه‌كه‌ى خۆى كوشت”، رێك وه‌ك ئه‌وه‌ى “پياوێك ئۆتۆمبێله‌كه‌ى خۆى سووتاند”.. هه‌روه‌ها ده‌نووسرێت: “خاوه‌نى دوو ژن و سێ منداڵه”، لێره‌دا ژنى كردووه‌ته كاڵا و هاوكات مافى دايكايه‌تيشى لێزه‌وت كردووه و هه‌مان تاوانيش به‌رامبه‌ر به منداڵه‌كان ده‌كات و ئه‌وانيش وه‌ك كاڵا پيشانده‌دات.
نموونه‌ى ديكه‌ى به‌رچاو بينيمان، له سنوورى هه‌ولێر چه‌ند پياوێك ژنێكى ئاواره‌ى خۆرئاواى كوردستانيان رفاندبوو، ده‌ستدرێژييان كردبووه سه‌ر، ميديا فۆكسى له‌سه‌ر په‌رده‌ى كچێنى تاوانلێكراو بوو، تاوانى رفاندن و ئه‌شكه‌نجه و ده‌ستدرێژييه‌كه‌ى به‌لاوه ئاسايى بوو، به‌ڵام خه‌مى ئه‌وه‌ى بوو، ئايا په‌رده‌ى كچێنى ماوه يان نه‌ماوه.
چاره‌سه‌ر: ئاشنابوون و فێربوون و دۆزينه‌وه‌ى ئه‌و وشه و ده‌سته‌واژانه‌ى هه‌ڵگرى مه‌غزايه‌كى مرۆڤسالارانه و ژيان دۆستانه‌ن بۆ رووماڵى پرسه‌كان. مشتوماڵكردنى زمانى نووسينمانه له‌و وشه و چه‌مكانه‌ى هه‌ڵگرى نه‌زعه‌ى دوژمنكارانه‌ن به‌رامبه‌ر به ژنان. ئه‌مه‌ش به خوێندنه‌وه و به‌دواداگه‌ڕان و پرسيار ده‌بێت. بۆنموونه ده‌كرێت لێره‌دا چه‌ند چه‌مك و ده‌سته‌واژه‌يه‌كى هه‌ڵگرى مه‌غزاى پياوسالارانه بخه‌ينه به‌رچاو:
(شوويكردووه… هاوسه‌رگيرى كردووه)، (خاوه‌نى منداڵه…. دايكى منداڵه)، ( ماره كراووه… گرێبه‌ستى هاوسه‌رگيرى كردوو)، (ئاهه‌نگى بووك گواستنه‌وه… ئاهه‌نگى هاوسه‌رگيرى)، (بێوه‌ژن… هاوسه‌ر له‌ده‌ستداو، به‌جيا ژياو..)، (خۆى خنكاند… ته‌رمى دۆزرايه‌وه و ده‌وترێت “خۆى خنكاندووه”)، (خۆى كوشت.. ده‌وترێت، يان بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كرێت كه “خۆى كوشتووه”)، (مێردى ژنه‌كه… هاوسه‌رى ژنه‌كه)، (دوو جار شوويكردووه… دووجار پرۆسه‌ى هاوسه‌رگيرى كردووه)، (پياوێكى خاوه‌ن سێ ژن… پياويك سێ جار هاوسه‌رگيرى كردووه)، (ژنانى حزبه‌كان… ژنانى ئه‌ندامى حزبه‌كان)، (ژنێكى عه‌ره‌ب.. ژنێكى به ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌ب)، (ماڵى باوان.. ماڵى خۆيان)، (ماڵى باوكى.. ماڵى دايك و باوكى)، (بۆ تحرش.. گێچه‌ڵى سێكسى)، (بۆ ئيغتصاب.. ده‌ستدرێژى سێكسى)، (ژنى سه‌رۆك.. هاوسه‌رى سه‌رۆك)، (ژنانى زيندان.. ژنانى زيندانيكراو) .. ئه‌مانه و چه‌ندين ده‌سته‌واژه و رسته و چه‌مكى ديكه رۆژانه له ميدياوه بڵاوده‌كرێنه‌وه به بێ ئه‌وه‌ى سه‌رنجبده‌ينه ناوه‌ڕۆك و ئه‌و په‌يامه ژه‌هراوييانه‌ى له ناواخنى ئه‌و چه‌مكانه‌دا هه‌ن.
هه‌شته‌م: زه‌قكردنه‌وه‌ى تاوانى ژن:
ماوه‌يه‌ك ده‌بێت هه‌ندێك سايت و كه‌ناڵى كوردى موشتاقى ئه‌وه‌ن ژنێك له‌و په‌ڕى دنيا تاوانێك ئه‌نجام بدات و ئه‌مان لێره به ناونيشانى سه‌رنجڕاكێش بڵاوى بكه‌نه‌وه. هاوكات لێره‌ش حاڵه‌تى ئه‌شكه‌نجه‌دانى چه‌ند منداڵێك له لايه‌ن دايه‌ن و زڕدايكيانه‌وه به جۆره‌ها شێوه كارى له‌سه‌ر كرا، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ دزێوكردنى وێناى ژن. زه‌قكردنه‌وه‌ى ئه‌و حاڵه‌تانه و گه‌وره‌كردنيان له قه‌باره‌ى خۆيان زياتر وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌يه‌كى پياوانى كۆمه‌ڵگه‌يه له ژنان. به‌و پێيه‌ى ميديا پياو به‌ڕێوه‌ى ده‌بات، ئيدى ميديا له خزمه‌تى عه‌قڵى پياوسالارييه و ده‌يه‌وێت پێمان بڵێت ژن ئه‌و مرۆڤه هه‌ست ناسك و ژيان دۆست و ئه‌وينخوازه نييه كه بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كرێت. به پێچه‌وانه‌وه ژن دڕنده‌يه. ئه‌وه‌تا هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌كوژێت، ناپاكى ده‌كات، منداڵ ده‌كوژێت، ته‌نانه‌ت كار گه‌يشتووه‌ته ئه‌وه‌ى “گاز له چوكى پياو ده‌گرێت” (وه‌ك ئه‌و حاڵه‌ته‌ى له رانيه روويدا و ته‌نانه‌ت له ميدياى جيهانيشدا بڵاوكرايه‌وه و وشه‌ى “گاز”ى بۆ به‌كارهێنرابوو) به‌و مانايه‌ى ژن وه‌ك ئاژه‌ڵى دڕنده‌يه و گاز و قه‌پ ده‌گرێت، له كاتێكدا ئه‌وه جۆرێكه له به‌رگرى له خۆكردن.
نۆيه‌م: بايه‌خدان به رێكخراوه‌كه‌ى پياوان و درووشمه‌كانيان:
هه‌مان ئه‌و رۆژه‌ى ته‌رمى دوو خوشكه‌كه‌ى سه‌يد سادق كه له گۆماوه‌كه خنكابوون و پۆليسه‌كان به شێوه‌يه‌كى ناشياو به مرۆڤ ده‌ريانهێنانه‌وه، له كه‌ناڵێكى ئاسمانى كاتژمێر 07:05 تا 07:45 خوله‌كى ئێواره، ميواندارى ئه‌ندامانى ئه‌و رێكخراوه كرابوو، كه به ناوى داكۆكيكردن له پياوان دامه‌زراوه.
زه‌قكردنه‌وه و هێنانه‌پێشه‌وه و ده‌رخستنى ئه‌و رێكخراوه‌ى ژماره‌يه‌ك كه‌س دايانمه‌زراندووه به ناوى داكۆكيكردن له پياوان و بڵاوكردنه‌وه‌ى ئامار و زانيارييه چه‌واشه‌كارييه‌كانيان تاوانێكه به‌رامبه‌ر به ژنان ده‌كرێت.. چونكه له بنه‌ڕه‌ته‌وه پاساوێك بۆ درووستبوونى وه‌ها رێكخراوێك نييه و هاوكات ئه‌و تاوانانه‌ى به‌رامبه‌ر به پياوان ده‌كرێت، له‌سه‌ر بنه‌ماى ره‌گه‌زى و پاراستنى شه‌ره‌ف نييه، وه‌ك ئه‌وه‌ى به پاساوى پاراستنى شه‌ره‌ف و له‌سه‌ر بنه‌ماى ره‌گه‌زيى تاوان ده‌رحه‌ق به ژن ده‌كرێت. ره‌نگه پياوانى ميديا و ئه‌و عه‌قڵيه‌ته پياوسالارييه‌ى ميديا به‌ڕێوه ده‌بات به عه‌قڵى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ره‌فتار له‌گه‌ڵ ژن‌دا بكات و ده‌يه‌وێت بڵێت ئه‌وه ته‌نيا ژنان نيين تاوانيان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵكو پياوانيش سته‌مديده‌ى ده‌ستى ژنانن.
ئه‌مانه‌ى خرانه‌ڕوو، لانيكه‌م به‌شێكى ئه‌و تاوانه‌ن رۆژانه له رێگه‌ى ميدياوه له به‌رامبه‌ر پرس و دۆسييه‌كانى توندوتيژى دژى ژنان ده‌كرێن و ئيدى ئه‌وه ئه‌ركى ميديايه له لايه‌ك، چالاك و رێكخراوه‌كانى ژنانه له لايه‌كى ديكه‌وه توانايان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ راستكردنه‌وه‌ى بارى لار‌و راستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه و كه‌موكورتييه‌كان.
بێگومان خستنه‌ڕووى ئه‌م باس و بابه‌تانه زياترى ده‌وێت و ئه‌سته‌مه له توێى وتارێكدا هه‌موو شت بوترێت و زۆر بابه‌تى ديكه جێى هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردنن، له‌وانه وێناكردنى ژن وه‌ك كاڵاى سێكسى، په‌راوێزخستنى رۆڵى ژن له ناو ميديادا، هێنانه پێشه‌وه‌ى ژن له‌سه‌ر بنه‌ماى جوانى جه‌سته نه‌ك بيرو هۆش، فۆكسكردنى كامێراى كه‌ناڵه‌كان له‌سه‌ر سينگ و به‌رۆكى ژن و پيشاندانيان وه‌ك كاڵا، بێبه‌هاكردنى تواناى ژن، ئاوڕنه‌دانه‌وه له ژنانى به‌هره‌مه‌ند، رێگرتن له گه‌شه‌كردنى ژن له ناو ميديا، بچووككردنه‌وه‌ى رۆڵى ژن له ناو كارى ماڵ، خستنه‌ڕووى بابه‌ته‌كان به مه‌به‌ستى وروژاندنى سێكسى ياخود وروژاندنى هه‌ستى به‌زه‌يى پێداهاتنه‌وه.. ئه‌مانه و چه‌ندين شێوه‌ى ديكه‌ى جياكارى هه‌ن و ناكرێت فه‌رامۆش بكرێن.
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان
ده‌رچووى به‌شى راگه‌ياندنى زانكۆ(2006)
به‌ڕێوبه‌رى سايتى رۆژنامه‌وانى
ماوه‌ى زياتر له سێ ساڵ وه‌ك ئيديتۆ و به‌رپرسى سايتى وارڤين تايبه‌ت به پرسه‌كانى ژن كارى كردووه.
له گۆڤارى وارڤين تايبه‌ت به پرسى ژنان وه‌ك ريپۆرته‌ر كارى كردووه.
له باره‌ى راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند و راگه‌ياندنى ژنانه‌وه چه‌ندين وتار و تويژينه‌وه‌ى هه‌يه.
نووسه‌رى كتێبى: شه‌ڕى ده‌روونى داعش و ره‌نگدانه‌وه‌ى له ميدياى كورديدا
تعليقات
إرسال تعليق