رۆژنامه‌وانى – گه‌رميان:
شه‌وی رابردوو له‌كفری ده‌ستڕێژی گولـله له‌ماڵی رۆژنامه‌نوسێك كرا، رۆژنامه‌نوسه‌كه‌ش جه‌ختده‌كاته‌وه كێشه‌و گرفتی له‌گه‌ڵ كه‌سدا نییه، پۆلیسیش لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپێكردووه.
حه‌یده‌ر ئه‌حمه‌د په‌یامنێری كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان له‌كفری به‌خه‌ندانی راگه‌یاند، كاتژمێر 1:15 خوله‌كی شه‌وی رابردوودا، له یه‌ككاتدا، ده‌سترێژی گولـله له ماڵەکەی و ماڵی شوكر حه‌مه به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری گه‌رمیانه کراوە کە مامیەتی.
وتیشی “له‌ئاكامی ده‌ستڕێژه‌كه 26 فیشه‌ك به‌ر ئۆتۆمبیل و خانوو و كه‌ره‌سته‌كانی نێو چێشتخانه‌ی ماڵه‌كه‌م كه‌وتووه”.
حه‌یده‌ر ئه‌حمه‌د باسی له‌وه‌كرد، به‌پێی وته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌قه‌كه‌ره‌كانیان بینیوه، ته‌قه‌كه‌ره‌كان به ماتۆرسكیل ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه و هه‌ر ماتۆرسكیلێك دوو چه‌كداری ده‌مامكداری له‌سه‌ر بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كێشه‌و گرفتی له گه‌ڵ كه‌سدا نییه، “به‌ڵام له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا ژماره‌یه‌ك راپۆرت و نوسینیان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و قۆرخكاری كردووه له‌سنوری شارۆچكه‌ی كفری، بۆیه پێده‌چێت به‌هۆی ئه‌وه‌وه بوبێت”.
لای خۆشیه‌وه، رائید عه‌لی قه‌دوری وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان به‌خه‌ندانی راگه‌یاند، لێكۆڵێنه‌وه له‌ته‌قه‌كردن له‌ماڵی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌و مامی ده‌ستیپێكردووه‌و تا ئێستا هیچ سه‌ره‌داوێكیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
سيروان حه‌سه‌ن
ژماره‌ی خوێنراوه :10
تعليقات
إرسال تعليق