رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر:
تۆڕى هه‌واڵى CBS رۆژنامه‌نووس چارلى رۆزى له كار ده‌ركرد، دواى ئه‌وه‌ى هه‌شت ئافره‌ت تۆمه‌تباريان كرد به ئه‌نجامدانى ره‌فتارى ناشايسته بهرامبهريان.
رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو، رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست چاوپێكه‌وتنى هه‌شت ئافره‌تى ئه‌و تۆڕه‌ى بڵاوكرده‌وه، كه ناڕازى بوون له ره‌فتارى ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ى تۆڕى CBS.
پێشتر ئه‌و تۆڕه ميدياييه رايگه‌ياندبوو، رۆژنامه‌نووس چارلى رۆز له كاره‌كه‌ى سڕ كراوه، به‌ڵام پێداچوونه‌وه به‌و تۆمه‌تانه ده‌كه‌ن كه ئاراسته‌ى كراوون.
پێنج ئافره‌تى كارمه‌ندى تۆڕه‌كه ئاشكرايان كردووه، كه رۆز به شێوه‌يه‌كى ناشياو لێيان نزيك بووه‌ته‌وه و گێچه‌ڵى پێكردوون.
دووانيان باسيان له‌وه كردووه، كه رۆز به رووتى به به‌رده‌مياندا تێپه‌ڕيوه و يه‌كێكيشيان باسى له‌وه كردووه، كه گێچه‌ڵى پێكردووه.
ئه‌و ئافره‌تانه كاتێك هه‌وڵيانداوه كار له‌گه‌ڵ رۆز بكه‌ن و له به‌رنامه ديالۆگييهكهى كه به ناوى “چارڵى رۆز” پێشكهشيدهكرد به‌شدار بن، رووبه‌ڕووى ئه‌و حاڵه‌تانه بوونه‌ته‌وه.
به‌رنامه‌ى “چارڵى رۆز” له ماوه‌ى نێوان كۆتايى نهوهدهكات و ساڵى 2011 پێشكه‌شكراوه و ئه‌و كاته ئافره‌ته‌كان ته‌مه‌نيان له نێوان 21 تا 37 ساڵ بووه.
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و راپۆرته له رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست، رۆز له رێى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ره‌وه، ده‌ستبه‌جێ داواى لێبوردنى كردووه.
رۆز له هه‌ژمارى خۆى نووسيويه‌تى: “زۆر خه‌جاڵه‌ته” و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، ره‌فتاره‌كانى به مه‌به‌ست نه‌بووه.
سه‌ره‌ڕاى داننانى به بهرپرسيارێتيدا، رۆز ده‌ڵێت: بڕوا ناكه‌م ئه‌و هه‌موو تۆمه‌ته راست بن و گوتيشى: “زۆر جار هه‌ستم كردووه، ئه‌و ره‌فتارانه‌م له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ستى بهيهكهوهيى و هاوبه‌ش بووه، هه‌رچه‌نده ئێستا د‌رك به‌وه ده‌كه‌م من هه‌ڵه بووم”.
سه‌رچاوه: K24
ژماره‌ی خوێنراوه :16
تعليقات
إرسال تعليق