رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر:
ئامۆژگارى هه‌ره گرنگ ئه‌وه‌يه وه‌رگر، هيچ كاتێك بڕوا به هه‌موو چيرۆكێكى ميديا نه‌كات، كام ميديا.. ئه‌وه‌ى كه هێشتا نه‌يتوانيوه ناسنامه‌ى خۆى ساغ بكاته‌وه و زانستيانه بڕوانێته پێگه و رۆڵ و ئه‌ركى له ئێستا و داهاتوودا و رێز له وه‌رگره‌كانى بگرێت و له ژێر هيچ كارتێكه‌رى ده‌روونى، سياسى، ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تى و ئاينيدا فريويان نه‌دات.
رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر و رۆژانى دواتر زۆر خێرا تێپه‌ڕين. ميدياى كورديى وه‌ك نه‌ريتى خۆى نه فرياى رووماڵى گشتگيرانه‌ى ده‌كه‌وت و نه هه‌ژموونيشى به‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ى رووداوه‌كاندا ده‌شكا.
نموونه‌ى هه‌ره گرنگ، پيشاندانى ئه‌و ئاهه‌نگه جه‌ماوه‌رييه بوو، كه ده‌يان كه‌س له خه‌ڵكى به ره‌چه‌ڵه‌ك توركمان و عه‌ره‌بى كه‌ركووك، له ده‌ورى تانك و زرێپۆشه‌كانى سوپا و حه‌شدى شه‌عبى له گۆڕه‌پانێكى كه‌ركووك كۆببونه‌وه و ئاهه‌نگيان ده‌گێڕا. وێنه‌كان له ئاژانسێكى نێوده‌وڵه‌تى وه‌رگيرابوون و نه‌ك يه‌ك كه‌ناڵ بگره چه‌ند كه‌ناڵێكى به‌رچاوى كوردى راسته‌وخۆ ئه‌و ديمه‌نانه‌يان په‌خش ده‌كرد.
په‌خشكردنى ئه‌و ديمه‌نانه، دواى رۆژێكى پڕ له رووماڵ و هه‌واڵ بوو سه‌باره‌ت به هاتنى حه‌شد و جه‌يش بۆ كه‌ركووك و پيشاندانى گريانى پێشمه‌رگه و ئاواره‌بوونى خه‌ڵك.
ده‌كرا ميدياى كوردى به تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى له به‌ره‌ى نه‌يارانى گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپا و حه‌شد بوون بۆ كه‌ركووك، هه‌ر له يه‌كه‌م چركه ساتى ئاواره‌بوونى خه‌ڵكى كه‌ركووكدا فۆكسى زۆرتر بخه‌نه سه‌ر ئه‌و رووداوه و كار بۆ هه‌نارده‌كردنى رووداوه‌كه وه‌ك كاره‌ساتێكى مرۆيى بكه‌ن بۆ دنياى ده‌ره‌وه تا لانيكه‌م جيهان ده‌نگى كورد ببيستێت و ببێته به‌ڵگه‌يه‌ك به ده‌ست هه‌رێمى كوردستانه‌وه، به‌وه‌ى خه‌ڵكى كورد نايانه‌وێت له ژێر ده‌ستى سوپا و حه‌شد بژين، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ى له 1991 نه‌يانويست له‌ژێر ده‌ستى سوپا و حه‌ره‌س جمهورى بژين.
نائاماده‌گى عه‌قڵى ميديايى له كه‌ناڵه‌كاندا، نه‌بوونى دركى چۆنێتى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێشهات و رووداوه خێراكاندا له ئاستى ناوه‌ندى بڕيارى كه‌ناڵه ميدياييه‌كان، ده‌رفه‌تێكى گرنگ و كارتێكى كاريگه‌رى سياسى و مرۆيى و مێژوويى له ده‌ستى هه‌رێمى كوردستان سوتاند. به جۆرێك ئێستاشى له‌گه‌ڵدا بێت كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌و وێنايه‌ى بۆ درووستبووه، كه “ئۆپراسيۆنى دووباره بڵاوبوونه‌وه‌ى هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق” بووه‌ته سه‌رچاوه‌ى گێڕانه‌وه‌ى ئاسايش و ئارامى بۆ كه‌ركووك و ناوچه دابڕاوه‌كان و هاووڵاتيانى ناوچه‌كه‌ى شاگه‌شكه كردووه.
يه‌كێكى ديكه له گرفته‌كانى ميديا له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه‌دا سه‌ربارى دابه‌شبوونى كه‌ناڵه‌كان به‌سه‌ر ميحوه‌رى سه‌وز و زه‌رددا، به گشتى كه‌ناڵه‌كانى سنوورى ميحوه‌رى سه‌وز كه به‌ده‌ر نين له هه‌ژموونى ئايدياى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌منى به‌سه‌ريانه‌وه، خۆيان له قه‌ره‌ى به‌دواداچوون و رووماڵێكى پيشه‌ييانه‌ى رووداوه‌كان نه‌دا و له كاتژمێره‌كانى سه‌ره‌تاى رووماڵياندا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى روانگه‌يه‌كى پيشه‌ييانه‌يان بۆ به‌دواداچوونى راستيى رووداوه‌كان نه‌بوو، جگه له گواستنه‌وه‌ى وێنه‌ى ته‌ق و تۆقى خۆبه‌خشه‌كان و لێدوانى فڵان و فيسار به‌رپرس، نه‌يانده‌توانى به خه‌ڵك بڵێن به گشتى چى رووده‌دات.. هه‌موو شتێكيان له باره‌ى ته‌قوتۆقه‌وه ده‌وت، به‌ڵام بينه‌ريان چاو ئه‌بڵه‌ق و ده‌ام داچه‌قاو هێشتبوويه‌وه بێ ئه‌وه‌ى بزانرێت ئه‌وه‌ى رووده‌دات چييه..
به‌شێك له كه‌ناڵه هه‌راو و به‌رچاوه‌كانيش بۆ رۆژى دواتر، كاتێك ده‌سته‌وه‌ستاو و كۆڵه‌وار بوون له د‌رك كردن به رووى راستى رووداوه‌كان په‌نايان برده به‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و به سه‌رچاوه‌كردنى په‌يج و ئه‌كاونته‌كانى فه‌يسبووك و به‌كارهێنه‌رانى ئه‌و تۆڕه‌يان كرده سه‌بقى هه‌واڵيى و به‌و هۆيه‌وه زۆرترين زيانيان به‌ر خۆيان و ناوبانگى كاركردنيان گه‌ياند، چونكه ئه‌وه‌ى ئه‌وان ده‌يانوت، نه‌ك هه‌ر راست نه‌بوو، به‌ڵكو سه‌رى له‌وه‌وه ده‌رچوو، كه فريوى چه‌ند ئه‌كاونت و په‌يجێكى ساخته و به‌كارهێنه‌رانى نه‌ناسراويان خواردبوو، كاتێك ئه‌وان ده‌يانوت “حه‌شد له كه‌ركووك راونرا و سوپا پاشه‌كشێى كرد”، خه‌ڵك بۆى ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌ناڵانه چه‌نده كڵۆڵن له ده‌ستڕاگه‌يشتن به زانيارى.
نووسينى: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ى (ژيان) ژماره (23)ـى رۆژى يه‌كشه‌ممه 10/12/2017
ژماره‌ی خوێنراوه :226
تعليقات
إرسال تعليق