راپۆرتێك پێشێلكاریيەكانی دژ بە ئازادی رادەربڕین ئاشكرا دەكات

رۆژنامه‌وانى

رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر:

بەپێی راپۆرتێكی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی، لەماوەی 11 مانگی رابردو 145 حاڵەتی پێشێلكاری بەرامبەر ئازادی رادەربرین ئەنجامدراوە، ئاماژە بەوەشكراوە لەو ژمارەیە 84 پێشێلكاری تەنها لەبەرامبەر رۆژنامەنوسان‌و كەناڵەكانی راگەیاندن تۆماركراون.

راپۆرتی ساڵانەی رێكخراوی ئاشتی‌و ئازادی، كە لەدوتوێی 50 لاپەرە بڵاوكراوەتەوە، رەوشی ئازادی رادەربرین لەهەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات، بەپێی ئەو راپۆرتە كە 11 مانگی ساڵی 2017 ی وەك پێوەرێك دیاریكردوە، دەڵێت، لەماوەی 11 مانگی رابردو 145 پێشێلكاری لەبەرامبەر ئازادی رادەبرینیان تۆماركردوە، و رایدەگەیەنن 300 كەس روبەروی پێشێلكردنی ئازادی رادەربرین بوەتەوە.

هەروەها لەبەشێكی دیكەی راپۆرتەكە هاتوە “لەو ژمارەی پێشێلكاریانە 84 پێشێلكاری لەبەرامبەر رۆژنامەنوسان‌و دەزگاكانی راگەیاندن ئەنجامدراوە، وەك كوشتن، برینداركردن، داخستنی كەناڵ، تەقەكردن‌و لێدان‌و حاڵەتی دیكە”. هەر بەپێی راگەیەنراوەكە 36 حاڵەتی پێشێلكاری لەدژی چالاكوانان‌و رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی ئەنجامدراون‌و 24 حاڵەتیش لەبەرامبەر خۆپیشاندەران تۆماركراوە.

سه‌رچاوه‌: ئاوێنه‌

ژماره‌ی خوێنراوه‌ :19

سه‌رچاوه‌رۆژنامه‌وانی

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات