رۆژنامه‌وانى – سلێمانى:
دامه‌زراوه‌ى ميديايى ناليا له په‌يامێكدا رايگه‌ياند، سبه‌ى ئێواره كۆتايى واده‌ى راگرتنى په‌خشى كه‌ناڵه‌كه‌يه، كه له لايه‌ن ئاسايشى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستانه‌وه هه‌ڵكوترايه سه‌رى و داخرا و له‌و باره‌يه‌وه نووسيويه‌تى: “داوا له حكومه‌تی هه‌رێم و پارله‌مانتارانی كوردستان و عیراق و رێكخراوه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به به‌رگریكردن له كاری رۆژنامه‌نوسیی و ته‌واوی ئازادیخوازان و یاساناسان ده‌كه‌ین، وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی و لاوان پابه‌ندی ئه‌م بڕیاره ببێت و دوای ته‌واوبوونی ئه‌و هه‌فته‌یه، كه وه‌زاره‌تی ناوبراو بۆ راگرتنی په‌خشه‌كانمانی دیاریكردوه، له سه‌عات 7ی ئێواره‌ی رۆژی 26/12/2017دا، واده‌ی راگرتنی په‌خشه‌كان ته‌واوده‌بێت و كه‌ناڵه‌كانمان ده‌ست به په‌خشكردن بكه‌نه‌وه و هیچ پاساوێكیش نه‌مێنێته‌وه بۆ درێژه‌دان به‌م راگرتنی په‌خشه”.
ده‌قى په‌يامه‌كه
له دامه‌زراوه‌ی میدیایی نالیاوه
شه‌وی 19/12/2017 هێزێكی ئاسایشی سلێمانی، هاتنه سه‌ر ئۆفیسی سه‌ره‌كیی دامه‌زراوه میدیاییه‌كه‌مان له سلێمانی و به پاساوی بوونی بڕیاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی، په‌خشی سه‌رجه‌می كه‌ناڵ و رادیۆ و سایته‌كانی دامه‌زراوه‌كه‌مانیان له په‌خشكردن راگرت.
دوای به‌دواداچوونی ئه‌م راگرتنه‌ی په‌خشی دامه‌زراوه‌كه‌مان، ئاگاداركراینه‌وه كه به پێی بڕیاری ژماره (5002) له 19/12/2017، كه ئیمزای “خالید عه‌بدولڕه‌حمان دۆسكی”، وه‌زیری رۆشنبیریی و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-ی به‌سه‌ره‌وه‌یه، بڕیاردراوه به راگرتنی په‌خشی كه‌ناڵه‌كانی “NRT” بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تا نووسینی ئه‌م یاداشتنامه‌یه، جارێك نوێنه‌ری ئاسایش بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك چوونه‌ته ناو به‌شه جیاجیاكانی دامه‌زراوه‌كه‌مانه‌وه.
به‌ناوی دامه‌زراوه‌ی میدیایی نالیاوه، داوا له حكومه‌تی هه‌رێم و پارله‌مانتارانی كوردستان و عیراق و رێكخراوه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به به‌رگریكردن له كاری رۆژنامه‌نوسیی و ته‌واوی ئازادیخوازان و یاساناسان ده‌كه‌ین، وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی و لاوان پابه‌ندی ئه‌م بڕیاره ببێت و دوای ته‌واوبوونی ئه‌و هه‌فته‌یه، كه وه‌زاره‌تی ناوبراو بۆ راگرتنی په‌خشه‌كانمانی دیاریكردوه، له سه‌عات 7ی ئێواره‌ی رۆژی 26/12/2017دا، واده‌ی راگرتنی په‌خشه‌كان ته‌واوده‌بێت و كه‌ناڵه‌كانمان ده‌ست به په‌خشكردن بكه‌نه‌وه و هیچ پاساوێكیش نه‌مێنێته‌وه بۆ درێژه‌دان به‌م راگرتنی په‌خشه.
ئێن ئاڕ تی و هاونیشتمانیانی كورد له كوردستان و تاراوگه، به ئومێده‌وه چاوه‌ڕوانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی په‌خشی كه‌ناڵه‌كانمان ده‌كه‌ن.
دامه‌زراوه‌ی میدیایی نالیا
25/12/2017
ژماره‌ی خوێنراوه :16
تعليقات
إرسال تعليق