رۆژنامه‌وانى – سلێمانى:
ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سه‌باره‌ت به‌داخستنى دامه‌زراوه‌ى میدیایى نالیا و ده‌ستگیركردنى شاسوار عه‌بدولواحید و ده‌یان خه‌ڵكى ناڕازی.
ده‌مكوتكردنى دامه‌زراوه‌ى میدیایى نالیا و ده‌ستگیركردنى شاسوار عبدولواحید و ده‌یان چالاكى مه‌ده‌نى و خه‌ڵكانى ناڕازى، ئه‌ڵقه‌یه‌كى تره له‌و زنجیره تاوان و ده‌ستدرێژیانه‌ى ده‌سه‌ڵاتى كوردى ده‌یكاته سه‌رئازادى وتن و هه‌مو ئه‌و ده‌نگه جیاوازانه‌ى وه‌ك ئه‌و بیرناكه‌نه‌وه‌و ڕه‌خنه‌ى جدیان هه‌یه له‌و ناو عه‌داله‌تى و وێرانكارییه‌ى به‌ناو حوكمڕانیى و ئیداره‌دانه‌وه بۆ ئه‌م گه‌له به‌دبه‌خته‌یان خولقاندوه.
به‌توندى ئیدانه‌ى هه‌مو ئه‌و ده‌ستدرێژیانه ده‌كه‌ين و پيويسته ده‌سه‌ڵاتداران كۆتایى به‌وڕه‌شبگیرییه بهێنن كه له‌شه‌وى ڕابردووه ده‌ستیان داوه‌تێ و شاسوار عه‌بدولواحید و هه‌مو ئه‌و چالاكانه ئازادبكه‌ن كه ده‌ستگیریان كردون و سانسۆرى سه‌ر په‌خشى دامه‌زراوه‌ی میدیاى نالیاش كۆتای پێبهێنن .
ده‌مه‌وێت هه‌مو لایه‌كیش دڵنیابكه‌مه‌وه كه له‌شه‌وى ڕابردوه‌وه له‌گه‌ڵ هه م‌و لايه نه كان له‌ناوه و ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌په‌یوه‌ندیداین و له‌ته‌واوى پێشێلكارییه‌كانى دژ به‌خه‌ڵكى كوردستان ئاگادارمان كردونه‌ته‌وه‌و به‌ڵێنیان پێداوین هه‌وڵى جدى بده‌ن بۆ كۆتایهێنان به‌ودۆخه.
له‌كاتێكدا به‌رپرسیارێتى ته‌واوى ئه‌و دۆخه هه‌ر له‌هۆكارى دروستبونى ناڕه‌زاییه‌تیه‌كانى خه‌ڵكه‌وه تاده‌گاته ده‌سترێژیكردنه سه‌رژیان و ئازادى هاوڵاتیانى كوردستان له ئه‌ستۆى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بێباكه دايه ، هەروەک داوا له‌خۆپیشانده‌ران ده‌كه م ڕێگه نه‌ده‌ن خه‌ڵكانێك داوا ڕه‌واكانیان به‌لاڕێدا به‌رێت.
ئارام شێخ محه‌مه‌د
20-12-2017
تعليقات
إرسال تعليق