باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق نیگەرانە لە هەڵکوتانە سەر ئێن ئاڕ تی و داخستنی

رۆژنامه‌وانى

رۆژنامه‌وانى – سلێمانى:

له‌ راگه‌يه‌ندراوێكدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا له‌ بەغداد پشتيوانى له‌ ئازادى راده‌ربڕين له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپاتده‌كاته‌وه‌ و رايده‌گه‌يه‌نێت: ئەرکی حکومەتی عێراق و کوردستانە کە پارێزگاری لە ئازادی ڕۆژنامەگەری بکەن و ڕێگە بدەن میدیا بە پیشەییانە کاری خۆی بکات.

ده‌قى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌
داکۆکیکردن لە ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ڕۆژنامەگەری لە عێراق

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتگیری ئازادی ڕادەربڕین لە عێراق دەکات وەک خاڵێکی جەوهەری لە پرۆسەی دیموکراسی وڵاتدا وەک لە دەستوردا هاتووە. نیگەرانین لە ڕووداوەکانی ئەم دواییە بۆ داخستنی میدیا لەڕێگەی هێز و تۆقاندنەوە، بەتایبەت هەڵکوتانە سەر ئێن ئاڕ تی لە سلێمانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێمەوە.

هەروەها نیگەرانین کە هەندێک بەرپرسی حکومی بۆ داخستنی کەناڵی ئەل شەرقییە.
ئەرکی حکومەتی عێراق و کوردستانە کە پارێزگاری لە ئازادی ڕۆژنامەگەری بکەن و ڕێگە بدەن میدیا بە پیشەییانە کاری خۆی بکات.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێی وایە، دەنگی زیاتر نەک کەمتر، پێویستە بۆ گەشەی دیموکراسی لە عێراق و ناوچەکانی دیکەدا.

نووسینگەی وتەبێژ
٢٠/١٢/٢٠١٧

ژماره‌ی خوێنراوه‌ :4

سه‌رچاوه‌رۆژنامه‌وانی

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات