به‌غدا: هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە دەسەڵاتی خۆی بەکار بهێنێت بۆ لێپرسینەوە لە هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن

رۆژنامه‌وانى

رۆژنامه‌وانى – سلێمانى:

دەستەی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی عێراق سەبارەت بە داخستنی کەناڵەکانی ئێن ئاڕ تی راگه‌يه‌ندراوێكى ده‌ركردووه‌ و تێيدا رايگه‌ياندووه‌، تەنها لایەنی فیداڵییە کە بەرپرسە لە ڕێکخستن و چاودێریکردنی گوتاری دەزگاکانی ڕاگەیاندن، گرتنەبەری هەر ڕێوشوێنێک لەبەرامبەر هەر دەزگایەکی سەرپێچیکار پێویستە لەلایەن دەستەکەوە بێت.

بەیاننامەی دەستەی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی عێراق سەبارەت بە داخستنی کەناڵەکانی ئێن ئاڕ تی

دوای ئەو دەستدرێژییەی کە کرایە سەر کەناڵی ئێن ئاڕ تی کە لە لەلایەن دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانەوە مۆڵەتپێدراوە، دەستەکە ڕایدەگەیەنێت کە تەنها لایەنی فیداڵییە کە بەرپرسە لە ڕێکخستن و چاودێریکردنی گوتاری دەزگاکانی ڕاگەیاندن، گرتنەبەری هەر ڕێوشوێنێک لەبەرامبەر هەر دەزگایەکی سەرپێچیکار پێویستە لەلایەن دەستەکەوە بێت،هێزە ئەمنییەکانیش ئەرکی جێبەجێکردنەکە لەچوارچێوەی یاسادا دەگرنەبەر.

بۆيه‌ دەستەکە جەختدەکاتەوە هەموو ئەو ڕێوشوێنانە ڕەتدەکاتەوە کە دەزگا ئەمنییە ناوخۆییەکان دەیگرنەبەر،بۆیە لە ڕوانگەی هەستکردنمان بە بەرپرسیاری لەو پارێزگایە لەسەر بنەماکانی ئازادی ڕادەربڕین جەختدەکەینەوە لەوەی کەهیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە دەسەڵاتی خۆی بەکار بهێنێت بۆ لێپرسینەوە لە هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن ،لە کاتێکدا پێچەوانەی ڕێنماییەکان و هەڵسوکەوتی پسپۆڕیانە بنەماکانی پەخش و ناردن کاردەکات.

دەستەکە ئەو مامەڵەو هەڵسوکەوتانە ڕەتدەکاتەوە کە ئێن ئاڕ تی ڕووبەڕووی بووەتەوە، کە بووەتە هۆی پێشێلکردنی مافی کارمەندەکانی،بۆیە داوا لەسەرجەم لایەنە ئەمنییەکان دەکات لە هەموو پارێزگاکان و هەرێمی کوردستان پارێزگاری بکەن لە سەلەمەتی گیانی کارمەندەکان و کەشێکی وا دروست بکەن بتوانن بە ئازادی و سەلامەتی دەست بە کارەکانیان بکەنەوە.
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان.

بيان

بعد الاعتداء الذي تعرضت له قناةNRT المرخصة من هيئة الاعلام والاتصالات، تؤكد الهيئة انها الجهة الاتحادية الوحيدة المسؤولة عن تنظيم ومتابعة خطاب وسائل الاعلام، وان اي اجراء ضد المحطات المخالفة يجب ان يتخذ من قبل الهيئة، فيما تقوم القوى الامنية بمهمة التنفيذ ضمن القانون.

واذ تؤكد الهيئة رفضها كل الاجراءات التي تتخذها الاجهزة الامنية المحلية، ومن منطلق مسؤوليتها في المحافظة على قواعد حرية التعبير الملتزم تشدد على أن ليس من حق احد ممارسة سلطاتها الحصرية في محاسبة اي وسيلة اعلامية تخالف ضوابط ومدونات السلوك المهني وقواعد البث والارسال.

والهيئة اذ تدين الممارسات التي تعرضت لها قناة (NRT) وتسببت بانتهاك حقوق العاملين في هاتين القناتين، فانها تدعو الجهات الامنية في كافة المحافظات والاقليم الى توفير الحماية للمؤسسات الاعلامية والمحافظة على سلامة العاملين فيها وتوفير الاجواء الامنة لمزاولة عملهم المهني بحرية وسلام.
هيئة الاعلام والاتصالات.

ژماره‌ی خوێنراوه‌ :5

سه‌رچاوه‌رۆژنامه‌وانی

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات