رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر:
ژماره‌يه‌ك چالاكوان و نووسه‌ر و رۆشنبير له كه‌مپينێكدا داواى ئازادكردنى رۆژنامه‌وانه ده‌ستگيركراوه‌كان و كۆتايهێنان به سه‌ركوتكارييه‌كانى ئازادى راده‌ربڕين ده‌كه‌ن.
ده‌قى راگه‌يه‌ندراوى كه‌مپينه‌كه
_بۆ باڵوێزخانە و قونسوڵخانەکانی وڵاتان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان.
_ بۆ تەواوی نوێنەرایەتی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.
_ بۆ ڕای گشتی.
((نا بۆ سه‌ر‌كوتكردن و كپ كردنی ده‌نگی ئازاد و خه‌ڵكی ئازادیخواز))
ده‌ستگیركردن و كپكردنی ده‌نگی ئازاد و هێرشكردنه سه‌ر ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن، كارێكه ته‌نیا ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆر و سته‌مكاره‌كان له‌ترسی مانه‌وه‌ی خۆیان په‌نای بۆ ده‌به‌ن، له كوردستاندا ئه‌و قۆناغه تێپه‌ڕیوه، كه ئه‌م ڕه‌فتارانه به‌ئاسانی تێبه‌په‌ڕێت، له ئێستادا وه‌ك ئاگادارین بە بڕیاری حزب بڕیاری گرتنی دەیان هەڵسوڕا و ئازادیخواز دەرچووە و پڕۆسەی گرتن و ڕاوەدونان ڕەشبگیری دەستیپێکردووە و بەردەوامە.
ئێمه له ترس و بێباكی ئه‌وان تێده‌گه‌ین و ده‌زانین، كه ئاكار و ڕه‌فتاره‌كانیان به‌رانبه‌ر هاونیشتیمانیان هه‌موو سنووره‌كانی به‌زاندووه، ئه‌وان به به‌رچاوی هه‌موو دونیاوه، ئه‌وه‌یان دووپات كرده‌وه، كه پاسه‌وانی سیاسه‌تی خێڵ و دیوه‌خانن و هیچ تروسكایه‌كی ئومێد له‌و هێزه ده‌سه‌ڵاتداره چاوه‌ڕێ ناكرێت.
لێرەوە ڕایده‌گه‌یه‌نێن، دەبێت ئه‌م ھەڕەشە و هێرش و په‌لامار و ڕه‌شبگیرییه‌ی لەسەر ڕۆژنامه‌نووسان و چالاكانی مه‌ده‌نی و لایەنگرانی بەرەی دژە دەسەڵات ، به زووترین كات بوه‌ستێنرێت و ده‌ست به‌جێ (سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، عومەر محمود، شاسوار عبدولواحید، ڕابون معروف، بروا ستار…)و ھاوڕێکانیان ئازاد بكرێن و ھەرچی زووە فەرمانی گرتن و فشارخستنه سه‌ر هه‌ڵسوڕاو لاینگران و ئازادیخوازان هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
١-ماردین ابراھیم نوسەر
٢-مسعود عبدولخالق نوسەر
٣-کەمال ڕەئـوف رۆژنامە نوس
٤-د.شێرکۆ حەمە ئـەمین پەرلەمانتار
٥-د.رەعد رەفەد مامۆستای زانکۆ
٦-د.احمد ئـەمین مامۆستای زانکۆ
٧-عبدواللە مەلا نوری پەرلەمانتاری پێشوو
٨-ئـومێد حەمە علی پەرلەمانتار
٩- ئـێڤار ابراھیم پەرلەمانتار
١٠-گەشە دارا حەفید پەرلەمانتار
١١-عومەر عینایەت پەرلەمانتار
١٢-عبداللە محمد پەرلەمانتاری پێشوو
١٣-عەدنان عوسمان پەرلەمانتاری پێشوو
١٤- سەرھەنگ فەرەج پەرلەمانتاری پێشوو
١٥- ئـاشتی عزیز پەرلەمانتاری پێشوو
١٦-چۆلی ئـەسعەد ڕۆژنامە نوس
١٧-فەرمان رەشاد ڕۆژنامە نوس
١٨-کامەران خدر چالاکی مەدەنی
١٩-کاردۆ محمد ڕاوێژکاری پەرلەمان
٢٠-سروە عبدولواحید ئـەندامی ئـەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٢١- دلێر حسێن ئـەندامی ئـەنجومەنی پارێزگای ھەولێر
٢٢-کارۆخ عوسمان رۆژنامە نوس
٢٣-ھۆشیار شێرکاوەیی پارێزەر
٢٤-بەشدار حسن پارێزەر
٢٥-مەجید ساڵح مامۆستای زانکۆ
٢٦-سیروان رشید ڕۆژنامەنوس
٢٧-ھەنگاو ھاشم رۆژنامەنوس
٢٨-یاسا ابراھیم چالاکی مەدەنی
٢٩-سێبەر سەلیم چالاکی مەدەنی
٣٠-رەنجدەر گراوی ڕۆژنامەنوس
٣١-ڕێباز فارۆق چالاکی مەدەنی
٣٢-بەیاد سەروەر چالاکی مەدەنی
٣٣-زێوکان زێوکانی چالاکی مەدەنی
٣٤-کەرکوک ئـەحمەد چالاکی مەدەنی
٣٥-ڕزگار علی نوسەر
٣٦-ئـاری عبداللە رۆژنامەنوس
۳۷. ڕەهێڵ تەڵعەت ڕۆژنامەنووس
38. ئەردەڵان لەتیف مامۆستای زانکۆ
تعليقات
إرسال تعليق