رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر:
په‌یجی فه‌رمی وێبسایتی “ته‌ره‌ته خه‌به‌ر” له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی كوژرانی 9 سه‌ربازی سوپای توركیا، له نزیك جه‌ندریس، هه‌واڵه‌كه لاده‌بات.
به گوێره‌ی سه‌نته‌ری میدیایی عه‌فرین، كه وێنه‌ی هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، هه‌واڵه‌كه نزیكه‌ی نیو كاتژمێر له‌سه‌ر په‌یجی فه‌رمی ئه‌و كه‌ناڵه هه‌واڵییه توركییه بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام دواتر هه‌واڵه‌كه‌یان لاداوه.
ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵه‌كه‌ش، له باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی كوژراوانی سه‌ربازانی توركیا بووه له نزیك گوندی حه‌مام، له ناوچه‌ی جه‌ندرێس، كه ئێستا شه‌ڕ و پێكدادانێكی سه‌خت له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه.
ماوه‌ی 12 رۆژه، سوپای توركیا، ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی بۆ سه‌ر شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان ده‌ستپیكردووه به ناوی “چڵه زه‌یتوون” و تێیدا له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی سوپای سووریای ئازاد هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر شاره‌كه.
به گوێره‌ی ئاماری ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری كانتۆنی جه‌زیره، تا ئێستا 100 هاووڵاتی سڤیل، به هۆی بۆدرومانه‌كان شه‌هید بوونه و 200 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه.
سه‌رچاوه: K24
ژماره‌ی خوێنراوه :48
تعليقات
إرسال تعليق