رۆژنامه‌وانى – سلێمانى:
فیكره‌ى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌وه دێ، كه له رابردوودا هه‌ر له‌م وێبسایته‌وه، وتارێكم له سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نووسى، له‌وێدا به‌ڵێنم به خوێنه‌ران دابوو، كه له توێژینه‌وه‌یه‌كدا و به دوور و درێژیى له سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بدوێم.
تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه وه‌ك فه‌زایه‌كى ئازاد و ئازا ده‌ژمێردێرێن، له‌م چه‌ند ساڵه‌ى دوایدا به‌ده‌ركه‌وتن و له‌وه‌ى پێشبینى ده‌كرا، زۆر زووتر بڵاوبوونه‌وه. شۆڕش و راپه‌ڕین و به‌ئاگاهاتنه‌وه‌ى گه‌لانى مافخوراو و سته‌ملێكراو بوونه داینه‌مۆى كارابوونیان. تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سنوورى ده‌ستكردیان نه‌هێشێت و خۆیان به هه‌موو وڵات و ماڵ و خێزانێكدا كرد، گه‌نجانێكى وریا و چالاك و تووڕه، له هه‌مانكاتدا كه‌مدوو و مودیمین به تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان په‌روه‌رده بووه. هه‌نووكه هه‌موو چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگه، به تایبه‌ت سیاسیى و هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس….تاد، ئه‌كاونت و په‌یجى له فه‌یسبوك و تویته‌ر و نیستاگرام و هاوشێوه‌كانى دیكه‌ى هه‌یه، كه رۆژانه په‌یوه‌ندیى و چاتكردن و ئاڵوگۆڕى هه‌واڵ و زانیارى ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها پۆستى جۆارو جۆر بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، هه‌وڵده‌ده‌ین وه‌ڵامى ئه‌وه بده‌ین، كه ئایا ئایا تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چین؟ مێژوویان له كه‌یه‌وه ده‌ست پێده‌كات؟، هه‌روه‌ها ئیجابیات و سلبیاتى ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه چین؟. هه‌ر بۆیه به‌م شێوه‌یه خواره‌وه له بابه‌ته‌كه ده‌دوێین:
یه‌كه‌م: چه‌مكى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
دووه‌م: تایبه‌تمه‌ندیى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
سێهه‌م: مێژووى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
چواره‌م: ئیجابیات و سلبیاتى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
یه‌كه‌م- چه‌مكى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان:
تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێناسه‌گه‌لێكى زۆرى بۆ كراوه و ده‌كرێت، چونكه دید و تێڕوانینى نووسه‌ران و توێژه‌ران ته‌حه‌لكوم ده‌كات، هه‌روه‌ها گۆڕاوێكیشه، كه به‌رده‌وام ئاشنامان ده‌كات به چه‌مك و زاراوه و پێدراوى نوێ.
له سه‌ره‌تادا، به پێناسه‌یه‌كى (د. حسنی محمد نصر) ده‌ست پێده‌كه‌ین، كه ده‌ڵێت: “تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بریتین له ژماره‌یه‌ك وێبسایت كه كۆمه‌ڵێك له گه‌نجان به‌رهه‌میان هێنا، دواتر كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان گرتیانه خۆیان و فراوانتریان كرد، كه ئامانج لێیان كۆبوونه‌وه و یه‌كترناسینى دۆست و هاوڕییان بوو له جێگه‌یه‌ك له ناو تۆڕى ئینته‌رنێتدا، كه ده‌یانه‌وێت به ده‌ربڕینى راو بۆچوون و كۆمێنت به‌شداریى بكه‌ن”(1).
هه‌روه‌ها بالاس (Balas)، كه ده‌ڵێت: ” تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پڕۆگرامێكن بۆ بنیاتنانى كۆمه‌ڵه و گروپه‌كان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت، كه تاكه‌كان ده‌توانن له رێگه‌یانه‌وه، به مه‌به‌ستى جیاواز، په‌یوه‌ندیى به یه‌كتره‌وه بكه‌ن”(2).
(سنا‌و الدویكات)یش به‌م شێوه‌یه ده‌یناسێنێت و ده‌ڵێت: ” تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێبسایتى ئه‌لیكترۆنین، كه له سه‌ر چه‌ند بنچینه‌یه‌كى دیاریكراو بنیاتنراون، هاوڵاتیان ده‌توانن له رێگه‌یانه‌وه گوزارشت له خۆیان بكه‌ن(3).
به پێناسه‌یه‌كى (د. شفیق حسنین) كۆتایى به ناساندنى چه‌مكى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌هێنین، كه ده‌ڵێت: ” تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گوزارشتن له پێگه و وێبسایت له ناو تۆڕى ئینته‌رنێت، كه له رێگه‌یه‌وه ملیۆنان به‌شداربوو، كه گرنگیپێدان، یان ئه‌ركێكى دیاریكراو كۆیان ده‌كاته‌وه، ئه‌و به‌شداربووانه‌ش فایلى زانیاریى و وێنه و ڤیدیۆ ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها په‌یج و ئه‌كاونت دروست ده‌كه‌ن”(4).
دووه‌م – تایبه‌تمه‌ندیى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان:
له پێناسه‌كان و ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى له‌به‌رده‌ستن، ده‌توانین چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندیى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بژمێرین، گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:
1- ناساندن و گوزراشتكردن له خود: كاتێك به‌شداربوویه‌ك له په‌یج و ئه‌كاونتێكه‌وه پۆستێك ده‌كات، به پله‌ى یه‌ك مه‌به‌ستیه‌تى خۆى، وه‌ك تاكێك به هاوڕێ و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ى بناسێنێت. له‌و چوار صێوه‌یه‌دا (ناصر الأنصاری) ده‌ڵێت: “تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌ناڵى گرنگى په‌یوه‌ندیكردن به به‌رامبه‌ره‌وه فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن، كه تاك ده‌توانێت گوزارشت له خودى خۆى بكات”(5).
2- بوونه‌ته كه‌ناڵ و هۆكارى كاریگه‌ر: تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئێستادا، بوونه‌ته هۆكارێكى زۆر كاریگه‌ر و كارا له به‌رده‌وامبوونى په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا(6).
فه‌زایه‌ك ده‌سته‌به‌ر كراوه، میشێل جێنكنسۆن وته‌نى: “كه ناخه‌وێت” و به‌رده‌وام له به‌شداریكردن و په‌یوه‌ندیكردندایه(7).
3- ئاسان به‌كارهێنان: ده‌بینین به كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاسانه، پێویستى به مه‌عریفیه‌كى زۆر نییه، ته‌نها مۆبایلێكى زیره‌ك، یان لاپتۆپێك به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى بچێته نێو دنیا جه‌نجاڵه‌كه‌ى ئینته‌رنێته‌وه، زۆربه‌ى به‌كارهێنه‌رانیشى بۆ كاتبه‌سه‌ربردنه، ئینجا بۆ وه‌رگرتنى هه‌واڵ و زانیاریى، نه‌ك بۆ توێژینه‌وه‌ى قووڵ(8).
4- سنوورى جوگرافی: شوێن، یان سنوورى جوگرافی رۆڵیان له پێكهێنان و دامه‌زراندنى كۆمه‌ڵگه گریمانییه‌كان نابێت، چونكه ئه‌وان گروپ و كۆمه‌ڵانێكن، كه به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیكردن و چالاكیدان، تاك ده‌توانێت له هه‌ر كاتێكدا بێت، یه‌كێكى تر بدۆزێته‌وه و په‌یوه‌ندیى پێوه بكات(9).
5- ئاماده‌بوونی به‌رده‌وامى ناماددیی: مه‌به‌ست له‌م خاسیه‌ته ئه‌وه‌یه، كه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تواناى په‌یوه‌ندیكردن له نێوان به‌كارهێنه‌رێك و یه‌كێكى دیكه‌دا، ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن؛ له رێگه‌ى ناردنى نامه‌یه‌ك، یان نامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كدا (صوت و صوره)، بێئه‌وه‌ى پێویست به‌وه بكات سه‌ردانى یه‌كتر بكه‌ن له دیفاكتۆیه‌كى دیاریكراودا(10).
6- كارلێكردن (التفاعلیه): به‌كارهێنه‌رانى به‌شێكن له به‌رهه‌مهێنه‌رانى ناوه‌ڕۆكه‌كانى و ده‌توانن ڕاى خۆیان ده‌رببڕن(11).
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، (د. ماجد سالم تربان) ئه‌و حاڵه‌ته، یان ئاڵوگۆڕه، به “تبادل الأدوار” ناوده‌بات، كاتێك كه پێكهێنه‌ره‌كانى په‌یامێكى په‌یوه‌ندیكردن كارلێك و كاریگه‌ریى له سه‌ر یه‌كتر به‌جێده‌هێڵن(12).
7- دیالۆگ: كارى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له سه‌ر بنچینه‌ى دیالۆگ و ئاڵوگۆڕكردنى زانیاریى دێته گۆڕێ، له كاتێكدا مۆدێلى راگه‌یاندنى كلاسیكی، له سه‌ر بنچینه‌ى بڵاوكردنه‌وه و دابه‌شكردنى په‌یامه‌كانه به سه‌ر جه‌ماوه‌ردا(13).
سێهه‌م- مێژووى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان:
تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییان، له بنه‌ڕه‌تدا و بۆیه‌كه‌مجار به مه‌به‌ستى كۆمه‌ڵایه‌تیی سه‌ریانهه‌ڵدا؛ كاتێك ژماره‌یه‌ك له خوێندكارانى زانكۆ له ئه‌مریكا دروستیان كرد و دواتر ئه‌زموونیان كرد؛ مه‌به‌ستیان بوو رۆژانه ئاگاداریى یه‌كتر بن و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌و رێگه‌یه‌وه به‌هێز بكه‌ن(14).
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، (د. حسنین شفیق) ده‌ڵێت: “دروستكردنى سایتى Classmastes.com له ساڵى (1995)دا، كه راندى كۆنرادز دیزاینى كرد، پێشوازییه‌كى گه‌وره‌ى لێكرا، چونكه له رووى ئه‌له‌كترۆنییه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كى فراوان و به‌رده‌وامى له ناو خوێندكاره‌كاندا لێكه‌وته‌وه”(15).
هه‌وڵه‌كان بۆ دروستكردنى سایتى دیكه به‌ردوامبوون و چه‌ند مۆدێلێكى تر سه‌ریانهه‌ڵدا و هاتنه كایه‌وه، نووسه‌ر و توێژه‌ر (لیلى أحمد) له كتێبه‌كه‌یدا، ئاماژه باسى ده‌كات و ده‌ڵێت: ” له ساڵى 1997دا، پێگه‌ى (سكس دگریزیس) په‌یدا بوو، كه فیكره‌كه‌ى ئه‌وه بوو كه‌سه‌كان راسته‌وخۆ پێكه‌وه گرێبدا، دواتریش له نێوان ساڵانى (1999- 2001)دا، ژماره‌یه‌كى تر پێگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى دروستبوون، به‌ڵام زوو پووكانه‌وه”(16).
پاشان به ده‌ركه‌وتنى هه‌ردوو پێگه‌ى – فه‌یسبووك- له شوباتى 2004دا، كه (مارك زوكه‌ربَیرگ) دروستیكرد، هه‌روه‌ها پێگه‌ى – مای سپه‌یس- له ساڵى (2005)دا، هه‌نگاوێكى گه‌وره له مێژووى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا نرا، كه سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه و فراوانبوونیان بوو، كه ساڵانێك ململانێى پله‌ى یه‌كه‌م و دووه‌مى له نێوانیاندا هه‌بوو، تا دواجار به سه‌ركه‌وتنى فه‌یسبووك كۆتایى هات(17).
هه‌روه‌ها له كاتى بانگه‌شه‌كانى (باراك ئۆباما) بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى ئه‌مریكا له ساڵى (2008)دا، كه كریس هیوز به‌رپرسى بانگه‌شى ئۆباما بوو. هیوز، توانى له رێگه‌ى سایتى ئینته‌رنێتى “My Barackobama.com ” و په‌یجێكه‌وه، كۆمه‌كى ماددیى و مه‌عنه‌ویى باش بۆ ئۆباما كۆبكاته‌وه، كه ئه‌وه‌ش وه‌رچه‌رخانێكى گه‌وره‌تر بوو له مێژووى په‌یدابوون و فراوانبوونى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا(18).
له باكوورى ئه‌فه‌ریقا و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیش، به تایبه‌ت له ولاتانى عه‌ره‌بی، سه‌رهه‌ڵدان و په‌یدابوونى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌رچه‌رخانێكى گه‌وره و گرنك بوو، چونكه پێشتر هاوڵاتیانى ناڕازیی به هۆكاره كلاسیكییه‌كان ئاگادار ده‌كرانه‌وه، به‌ڵام تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به تایبه‌ت فه‌یسبوك بووه بڵندگۆ و سه‌كۆى كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌موو ده‌نگه توڕه و یاخییه‌كان له ده‌سته‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌كانى ناوچه‌كه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و رۆڵه گرنگه‌ى، كه ئه‌و تۆڕانه ده‌یگێڕن، زۆرێك له نووسه‌ران و شاره‌زایان به‌هارى عه‌ره‌بی به “شۆڕشى فه‌یسبوك” ناوزه‌د ده‌كه‌ن(19).
ئێستاش به پێى تازه‌ترین ئامارى جیهانی، كه له مانگی تشرینى دووه‌مى 2017دا، بڵاوبۆته‌وه “ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان (سۆشیاڵ میدیا) گه‌یشتۆته 2 ملیار و 800 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر، كه ده‌كاته 37% دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی”(20).
له كورستانیش له دواى ساڵى (2011)ه‌وه، به‌كارهێنانى تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌رده‌وام له زیادبوون و كارابووندان، له خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌كانى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران، كه ساڵانى رابردوو ئه‌نجامدران، فه‌یسبوك رۆڵى گه‌وره‌ى بینى، هه‌روه‌ها له رووداوه‌كانى ئه‌م دوایه، كه به رووداوه‌كانى (16ى ئۆكتۆبه‌ر) ناسراوه و كورد نیوه‌ى خاكى كوردستانى له‌ده‌ستدا، بێگومان په‌پج و ئه‌كاونته‌كانى تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بوونه سه‌كۆى ناڕه‌زایى ده‌ربڕین؛ دژى به‌و كاره‌ساته.
به پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى مه‌یدانى، كه له به‌شى (ته‌كنیكى میدیا)ى سه‌ر به زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى له ساڵى 2015 ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌تووه كه (82%)ى كۆمه‌ڵگه‌ى توێژینه‌وه‌كه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كار ده‌هێنن، له‌و عه‌ینه‌یه‌ش (45,83%)یان تۆڕى فه‌یسبوك به‌كارده‌هێنن. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه راده‌ى كاریگه‌ریى و گرنگى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له كوردستان، به تایبه‌ت فه‌یسبوك ده‌رده‌خات(21).
چواره‌م – ئیجابیات و سلبیاته‌كانى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
ئیجابیاتى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان:
بێگومان به‌كارهێنان و به‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، ئیجابیات و سلبیاته‌كانى خۆى ده‌بێت، كه رۆژانه خۆمان هه‌ستى پێده‌كه‌ن. ئێمه سه‌ره‌تا له ئیجابیاته‌كانه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ین، كه چه‌ندین خاڵى گرنگ له خۆ ده‌گرێت، ئه‌وانیش بریتین له:
1- تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان توانیان ببنه جێگره‌وه‌ى كه‌ناڵه جیاوازه‌كانى میدیا (رۆژنامه و گۆڤار، تى ڤى و رادیۆ…)، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌كارهێنانیان ئاسانه، هه‌روه‌ها به ته‌نها مۆبایلێك، كه جێگه‌ى “ژوورى هه‌واڵ”ى گرتۆته‌وه، ده‌توانرێت په‌یامه‌كه بڵاوبكرێته‌وه و كاریگه‌ریش دروست ده‌كات(22).
2- شكاندنى سنوور و به‌ربه‌رسته جوگرافی و واقیعییه‌كان، به هۆى خاسیه‌تى كارلێكى و كاریگه‌ریى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه(23).
3- به‌رده‌وام مانه‌وه له كایه فه‌زاییه گریمانه‌ییه‌كه و په‌یوه‌ندیكردن به هاوڕێى و خزم و دۆستانه‌وه له سه‌رانسه‌رى جیهاندا(24).
4- بڵاوبوونه‌وه و فراوانبوونى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بوونه هۆكارى خێرانووسینیش (تایپكردن) له سه‌ر كۆمپیوته‌ر و مۆبایله زیره‌كه‌كان(25).
5- په‌یج و ئه‌كاونته‌كانى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داینه‌مۆى هه‌ڵگیرساندنى شۆڕش و ناڕه‌زایه‌تییه مه‌ده‌نییه‌كان بوون له رووداوه‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بی له: (تونس، میسر، لیبیا، عێراق، یه‌مه‌ن، به‌حره‌ین، سوریا، كوردستان)، هه‌روه‌ها له كاتى كۆده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى ساڵى رابردووى توركیا؛ بینیمان به ته‌نها ئایفۆن و ڤیدیۆیه‌كى ئه‌ردۆگان، چ كاریگه‌رییه‌كى دروستكرد و دواجار كوده‌تاكه فه‌شه‌لى هێنا(26).
6- هه‌وڵدان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى و پێكه‌وه‌ژیان و لێكنزیكردنه‌وه‌ى بیر‌و بۆچوونه جیاوازه‌كان، له رێگه‌ى په‌یج و ئه‌كاونته‌كانى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه(27).
سلبیاتى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان:
له‌گه‌ڵ گرنگی رۆَڵى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه له پێشه‌وه ئاماژه‌مان بۆى كرد، ئاشكرایه به‌كارهێنان و به‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵیاندا چه‌ندین سلبیاتى به‌دواى خۆیدا هێناوه. له خواره‌وه گرنگترینیان تۆمار ده‌كه‌ین.
1- بڵاوكردنه‌وه‌ى فیلمى ئیباحى و سه‌ربڕین و كوشتن، كه زیانى گه‌وره به پڕۆسه‌ى په‌روه‌رده ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها ترس و دڵه‌ڕاكێ له نێوان هاوڵاتیان، به تایبه‌تى مناڵان و ئافره‌تاندا به‌جێده‌هێڵێت(28).
هه‌روه‌ها بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌ندێ دیمه‌نى سوكایه‌تى كردنى فێرخوازان به مامۆستایان، ئه‌و حاڵه‌ته (كۆمه‌ڵه‌ى نه‌ته‌وه‌یى بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانى خوێندنگه)ى له ئه‌مریكا هێنایه ده‌نگ و داواى رێگریكردن له بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و دیمه‌نانه‌یان ده‌كرد(29).
2- به‌فیڕۆدانى كات: به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ر به چوونه ناو تۆڕه‌كانه‌وه، رێژه‌یه‌ك له كاتیان ده‌ڕوا، دواترش به لایك و شه‌یر و كۆمێنت نووسین، هه‌روه‌ها سه‌یركردنى ڤیدیۆ… تاد، هه‌موو ئه‌وانه ده‌بنه هۆى به فیڕۆدانى كات. به گوێره‌ى چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك خوێندكارى زانكۆ هه‌یه (10) سه‌عات له ناو تۆڕه‌كاندا ده‌مێنێته‌وه(30).
3- چاودێریكردنى ئه‌سته‌مه: چاودێریكردن و كۆنترۆڵكردنى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئینته‌رنێت، له رووى یاسایى و كۆمه‌ڵایه‌تیی و ته‌نانه‌ت له رووى كارى پیشه‌یى رۆژنامه‌نووسیشه‌وه، كارێكى زۆر زه‌حمه‌ته، چونكه له ده‌ره‌وه -ئه‌مریكا و ئه‌وروپا-وه ئاڕاسته ده‌كرێت و سنوورى وڵاتانیشى بڕیووه، هه‌ر چه‌نده ژماره‌یه‌ك له وڵاتان وه‌ك: (ئێران، چین،….) سانسۆریان ل ه‌سه‌ر داناوه، به‌ڵام ئه‌وه نه‌بووه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م ده‌ست پێڕاگه‌یشتنى هاوڵاتیان به‌و تۆڕانه(31)، بۆیه چه‌ندین كه‌یسى ته‌شهیر و ناوزڕاندن و تۆمه‌تباركردن له دادگاكان له‌و رووه‌وه تۆماركراون.
4- ئیدمانبوون: به‌كارهێنانى زۆر و له‌راده‌ى پێویستى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كاریگه‌ریى له سه‌ر ئاستى خوێندن داده‌نێت و كه‌سى به‌كارهێنه‌ر (مودمین) ده‌بێت، هه‌روه‌ك خوگرتن به مادده‌ى هۆشبه‌ر، رێژه‌ى (70%)ى توێژینه‌وه‌كه‌ى كاربنسكى دانیان ناوه به‌وه‌ى، كه ئیدمانیان له‌سه‌ر فه‌یسبوك، كاریگه‌ریى سلبیی كردووه‌ته سه‌ر تێكڕاى نمره‌كانیان(32).
5- ده‌ستوه‌ردان له ژیانى تایبه‌تى تاكه‌كان: یه‌كێك له‌و كێشانه‌ى هه‌ر له سه‌ره‌تاى به‌كارهێنانى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه دروستبوو؛ چوونه نێو ژیان و تایبه‌تمه‌ندیى به‌كارهێنه‌رانى بوو، رۆژ به‌رۆژیش ئه‌م كێشه‌یه گه‌وره‌تر ده‌بێت، چونكه زۆربه‌ى كات وێنه و ڤیدیۆى به‌كارهێنه‌ر ده‌برێت، دواتر هه‌ڕه‌شه‌ى لێده‌كه‌ن؛ كه یان پاره بدا، یان ژیانى ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه. توێژینه‌وه‌یه‌كى ئه‌ڵمانی (2010)، ئه‌وه‌ى سه‌لماند، كه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به پله‌ى یه‌كه‌م فه‌یسبوك رێزى تایبه‌تمه‌ندیى هاوبه‌شه‌كانى ناگرێت(33).
6- زیانى ئابووری: لێره‌دا مه‌به‌ست كڕینى كارتى هاوبه‌شیكردن نییه، به‌ڵكو شۆردنه‌وه‌ى پاره (غسل الاموال) و دزینى هه‌ژمارى بانكی و بیتاقه‌ى دڵنیاییه به ناوى جیاجیاوه، له رێگه‌ى هه‌ندێ یاری و بازرگانی ئۆنلاینه‌وه(34).
سه‌رچاوه و په‌راوێزه‌كان:
1- د. حسني محمد نصر، وسائل الاعلام الجديدة، مكتبة الفلاح، ط1، 2013، ص133.
¬2- وه‌رگیراوه له: مريم نريمان نومار، استخدام مواقع الشبكات الاجتماعية وتأثيره في العلاقات الاجتماعية، رسالة ماجستير غير المنشورة، جامعة الحاج خضر، 2012، ص44.
3- سناء الدويكات، تعريف شبكات التواصل الاجتماعي، 20/ مايو/ 2017، http://mawdoo3.com.
4- د. حسنين شفيق، الإعلام الجديد؛ الإع لام البديل، دار فكر وفن، 2011، ص181.
5- ناصر محمد الأنصاري، دور مواقع التواصل الاجتماعي في انتخاب مجلس الأمة الكويتي الرابع عشر، رسالة ماجستير غير المنشورة، جامعة الشرق الأوسط، 2013، ص21.
6- د. حسنين شفيق، المصدر السابق، ص183.
7- مريم نريمان نومار، المصدر السابق، ص92.
8- عبدالله ممدوح مبارك، دور مواقع التواصل الاجتماعي في التغيير السياسي في تونس و مصر من وجهة النظر الصحفيين الأردنيين، رسالة ماجستير غير المنشورة، جامعة الشرق الأوسط، ل36، 2012.
9- د. بشرى جميل الراوي، دور مواقع التواصل الاجتماعي في التغيير، مجلة الباحث الإعلامي، العدد (18)، 2012، ص106.
10- مصعب حسام الدين لطفي قتلوني، دور مواقع التواصل الاجتماعي “الفيسبوك” في عملية التغيير السياسي، مصر نموذجا، رسالة ماجستير غير المنشورة، جامعة النجاح الوطنية، نابلس، فلسطين، 2012، ص89.
11- مه‌جید ساڵح، راگه‌یاندن و سیاسه‌تى راگه‌یاندن له هه‌رێمى كوردستان، چ1، سلێمانى، 2016، ل23.
12- د. ماجد سالم تربان، الإنترنت والصحافة الإلكترونية، دار المصرية اللبنانية، ط1، 2008 ص128.
13- آنتوني هايفيلد، الإعلام الاجتماعي، ترجمة شيماء جواد، مجلة تواصل، العدد (17)، أيلول 2007، ص55.
14- هەژار حاتەم، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان؛ كایه‌ى بێ شوناس، وێبسایتى زه‌هاوی، 30/08/2016، http://zahawi.org/Article_Detail.aspx?ArticleID=20 .
15- د. حسنين شفيق، المصدر السابق، ص182.
16- ليلى أحمد جرار، الفيسبوك والشباب الغربي، مكتبة الفلاح، ط1، 2012، ص38-39.
17- بڕوانه: – د. حسني محمد نصر، مصدر السابق، ص135.
– وائل مبارك خضر، أثر الفيس بوك على المجتمع، ص12.
18- دون تابسكوت، جيل الإنترنت، ترجمة حسام بيومي محمود، ناشر كلمات عربية، ط1، 2012، ص350.
19- محمد المنصور، تأثير شبكات التواصل الاجتماعي على جمهور المتلقين، رسالة ماجستير المنشورة على هذا الرابط: https://faculty.mu.edu.sa/download.php?fid=163944، الأكاديمية العربية المفتوحة في دانمارك، 2012، ص111.
20- كۆسره‌ت صالح، به‌رپرسیاریه‌تی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی له نێوان شه‌رع و یاسادا، وێبسایتى زه‌هاوی، 7/11/2017، http://zahawi.org/Article_Detail.aspx?ArticleID=240
21- كتێبى میدیا و كۆمه‌ڵگه؛ راپرسی سه‌باره‌ت به كاریگه‌ریى میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه، به سه‌رپه‌رشتى د. یه‌حیا رێشاوی، زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى، كۆلێژى ته‌كنیكى كارگێڕى، به‌شى ته‌كنیكى میدیا، 2015، ل87.
22- زهر عابد، دور شبكات التواصل الاجتماعي في تعبئة الرأي العام الفلسطيني نحو التغيير الاجتماعي والسياسي، مجلة جامعة النجاح، مجلد 26 (6)/2012، ص 1395.
23- د. حسنى عوض، أثر مواقع التواصل الاجتماعي في تنمية المسؤولية المجتمعية لدى الشباب، جامعة القدس المفتوحة، 2012، ص6، http://www.qou.edu/arabic/conferences/socialResponsibilityConf/dr_ho usniAwad.pdf.
24- د. علي صالح القحطاني، أهداف برامج التواصل الاجتماعي، شبكة ظهران الدعوية/ 8/9/2015/ http://www.dahran.net/dahran/articles.php?action=sho w&id=1032
25- وائل مبارك خضر، المصدر السابق، ص20.
26- بڕوانه: – محمد المنصور، المصدر السابق، ص114.
– د. عائشة علي، مواقع التواصل الاجتماعي الانترنت،01/03/2013،
http://dr-aysha.com/inf/articles.php?action=show&id=4046 .
27- إيجابيات وسلبيات مواقع التواصل الاجتماعي، موقع الترا صوت، فريق التحرير، 25/5/2017.
28- د. عبدالباسط سلمان، الإعلام الرقمي في العراق، مجلة الباحث الإعلامي، العدد (13)، أيلول 2011، ص73.
29- يوتيوب… تغيير اللعالم بهدوء، مجلة تواصل، العدد (11)/آذار/2007، ص72.
30- وائل مبارك خضر، المصدر السابق، ص20.
31- د. السيد بخيت، نحو صياغة مؤشرات تقييم الأدوارالسياسية لشبكات التواصل الاجتماعي، المنتدى السنوي السادس للجمعية السعودية الإعلام والاتصال، 15-16/ ابريل/2012، ص3.
32- وه‌رگیراوه له: د. حسنى عوض، المصدر السابق، ص10.
33- ليلى أحمد جرار، المصدر السابق، ص67.
34- د. حسين عبدالجبار، اتجاهات الاعلام الحديث والمعاصر، دار اسامة، ط1، 2009، ص88.
نووسينى: هه‌ژار حاته‌م
سه‌رچاوه: zahawi.org
ژماره‌ی خوێنراوه :50
تعليقات
إرسال تعليق