رۆژنامه‌وانى – سلێمانى:
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن (بینراو، بیستراو، خوێندراو)، ته‌نانه‌ت ئینته‌رنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش، به‌رده‌وامیى و گه‌وره‌بوونیان په‌یوه‌سته به‌و متمانه‌یه‌ی، كه له رێگه‌ى ره‌چاوكردنى كۆمه‌ڵێك هۆكار و میكانیزمه‌وه دێته دى و پێویست ده‌بێت، كه له كاتى بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌ر هه‌واڵ و زانیاریى، یان رووماڵكردنى رووداو و كاره‌ساته‌كاندا، به هه‌ند وه‌ربگیرێت. بۆیه هه‌ر متمانه‌ى جه‌ماوه‌ره (وه‌رگر)، كه كه‌ناڵێك ده‌گه‌یه‌نێته لووتكه و یه‌كێكى دیكه به را‌گرتن وه‌ستان له په‌خش ده‌گه‌نێت.
متمانه، به ماناى ئه‌وه دێ، ئایا تا چه‌ند هاوڵاتیان كه‌ناڵێك ده‌بێته سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵ و زانیارییه‌كان و به پێچه‌وانه‌شه‌وه. كه‌واته، متمانه په‌سه‌ندكردن، یان قبوڵكردنه له لایه‌ن وه‌رگرانى میدیاوه هه‌ر كه‌ناڵێكه له به‌رامبه‌ر كه‌ناڵێكى دیكه‌دا.
شاره‌زایان و نووسه‌رانى بوارى میدیا، چه‌ند خاڵێكیان وه‌ك بنه‌ما و بنچینه دیاریكردووه، كه ئاستى متمانه‌بوونى جه‌ماوه‌ر به كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن دێنێته‌دى، گه‌ر ره‌چاو بكرێن، هه‌م ئاستى جه‌ماوه‌رى كه‌ناڵه‌كان، هه‌م ئاستى پیشه‌یى بوون و پڕۆفیشناڵبوونیان به‌رز ده‌بێته‌وه و به‌ره‌و لووتكه‌ى متمانه‌بوون ده‌چن.
پێش هه‌موو شتێك گه‌ر رووداو، یان كاره‌ساتێك، كه روو ده‌دات، بۆ نموونه قه‌یرانى دواكه‌وتنى مووچه، نه‌بوونى خزمه‌تگوزاریى، كاره‌ساتى سروشتى وه‌ك بوومه‌له‌رزه، لافاو، بریتى بێت له وێنه‌یه‌كى گه‌وره، ئه‌وا پێویسته كه‌ناڵه‌كانى میدیا هه‌مووى بگوازنه‌وه، به بێ په‌راوێزخستنى به‌ش، یان گۆشه‌یه‌كى رووداوه‌كه، چونكه ئه‌و كاته وێنه‌كه ته‌واو نابێ. به مانایه‌كى دیكه، وێنه‌ى رووداوێك ئه‌و كاته ده‌گاته زیهنى جه‌ماوه‌ر، كه له كۆى گۆشه‌كانیه‌وه وێنه‌كه گیرا بێ. ئه‌م قسه‌یه بۆ كۆى جومگه و بواره‌كانى تر‌ى ژیانیش هه‌ر وایه و ده‌بێت كارى له سه‌ر بكرێت. له كاتى رووماڵى كه‌ناڵێكى حزبی بۆ قه‌یرانى دواكه‌وتنى مووچه، یان نه‌بوونى خزمه‌تگوزاریى نابێت له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیى حزبه‌كه دژى مووچه‌خۆران بدوێ.
یه‌كه‌مین خاڵێك، كه پێویسته كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن ره‌چاوى بكه‌ن، رێزگرتنى ئایین و بیروباوه‌ڕى تاك و كۆمه‌ڵگه‌یه، جا هه‌ر ئایین و بیروباوه‌ڕێكیان هه‌بێت، ره‌خنه‌گرتنیش له ئایین و بیروباوه‌ڕى ئایینى جیاوازه له سووكایه‌تى و ناوزڕاندن (تشهیر) و به یاسا رێكخراوه، د. سامان فه‌وزى، له كتێبى (هێڵه یاساییه‌كانى كارى رۆژنامه‌وانى)دا، ترسناكى جنێودان و سووكایه‌تیكردن به ئایین و ره‌مزه ئاینییه‌كانمان بۆ ده‌ست نیشان ده‌كات و ده‌ڵێ: “سوكایه‌تى و جنێودان به ئایین ده‌بێته هۆى تێكچوونى بارى ئاسایشى كۆمه‌ڵگا له رێگاى خۆپیشاندان و ناڕه‌زایى كه‌سه ئایینى و خواپه‌رسته‌كان”. (د. سامان) ئاماژه به چه‌ند حاڵه‌تێكى له‌و شێوه‌یه ده‌دا، كه له ساڵى (2001) له میسر به هۆى بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى راهیبێك، هه‌روه‌ها له ساڵى (2006)یش، له دانیمارك و چه‌ند وڵاتێكى دیكه‌ى ئه‌وروپی، كه به‌هۆى بڵاوكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك وێنه‌ى كاریكاتێریى دژى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام (سه‌لامى خواى لێ بێ) شه‌پۆلى توندوتیژیى و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایى ئه‌و وڵاتانه‌ى گرته‌وه.
هه‌روه‌ها بنه‌مایه‌كى دیكه له‌و بنه‌مایانه‌ى، كه رۆژنامه‌نووسان و كه‌ناڵه‌كانى مدیا پێویسته ره‌چاوى بكه‌ن؛ گواستنه‌وه‌ى هه‌واڵ و زانیارییه‌كانه به شێوه‌كى راست و دروست و به دیققه‌ته‌وه، بێ زیاد و كه‌مكردن، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پره‌نسیپانه‌ش بێته‌دى، پێویسته رۆژنامه‌نووسان نزیكى رووداو و كاره‌كته‌ره‌كان بن؛ ئه‌وانه‌ى پێكهاته‌ى هه‌واڵه‌كان ته‌واو ده‌كه‌ن.
راستگۆیى له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر و وه‌رگران به ماناى له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى كه‌سیى، جا ئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندییه ماددیى، یان مه‌عنه‌ویى بێ، له هه‌واڵ و زانیاریه‌كان كه‌م و زیاد نه‌كه‌یت. زۆربه‌ى كات رۆژنامه‌نووسان به وه‌رگرتنى به‌رتیل هه‌واڵێكى دیاریكراو ده‌شارنه‌وه، یان به پێچه‌وانه‌شه‌وه بابه‌تێك ئیبراز ده‌كه‌ن، كه زۆرجار بابه‌ته‌كه سواو و دووباره‌شه، به‌ڵام له‌به‌ر فشارى به‌رتیله‌كه گه‌رمى ده‌كه‌نه‌وه و وه‌ك بابه‌تێكى نوێ ده‌یده‌نه‌وه به وه‌رگرانیان.
راستگۆیى زۆربه‌ى كات وه‌ك پره‌نسیپێكى گرنگ بۆ كارى رۆژنامه‌نووسى له سه‌رانسه‌رى دنیادا دێته هه‌ژمار و جه‌ختى لێده‌كرێته‌وه، كه‌چى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌وانه‌ى پێوه‌ى پابه‌ندن، زۆر نین!، له‌و باره‌وه، (پڕۆفیسۆر ماكدۆگاڵ) له كتێبه‌كه‌یدا ئاماژه به توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌كات، كه له ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه، ده‌ڵێ: ته‌نها (54%)ى ئه‌و چیرۆكه هه‌واڵانه‌ى، كه له رۆژنامه‌كاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه، هیچ هه‌ڵه‌یه‌كیان تیادا نییه، هه‌روه‌ها ” له (34%)ى ئه‌و چیرۆكه هه‌واڵییانه‌ى په‌یامنێران دایانڕشتوونه‌ته‌وه راستن”. به واتایه‌كى تر، ئه‌وه‌ى له رێژه‌كه ده‌مێنێته‌وه، هه‌ڵه و ناڕاستى تێدایه، كاتێكیش جه‌ماوه‌ر هه‌ڵه و ناڕاستى ده‌بینێت، متمانه‌ى نامێنێت.
بنه‌مایه‌كى دیكه له‌و پره‌نسیپانه‌ى، كه وا ده‌كات میدیا متمانه‌ى وه‌رگر به‌ده‌ست بهێنن، ئه‌وه‌یه كه هه‌واڵ و زانیارییه‌كان به وردیى (دیققه‌ت) و له سه‌رچاوه‌ى راسته‌وخۆوه بگوازنه‌وه، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه، كه زۆربه‌ى كات رۆژنامه‌نووس و په‌یامنێران بۆ ده‌ستكه‌وتنى زانیارییه‌كان پشت به سه‌رچاوه‌ى ناڕاسته‌وخۆ و نادیاره‌وه ده‌به‌ستن، له “دلیل المعاییر المهنیة فی الكتابة الخبریة”دا، كه (معهد الحوار الدنماركی المصری DEDI ) بڵاویان كردۆته‌وه، تيادا هاتووه: “ره‌چاوى وردیى بكه، تاكو ئه‌و په‌ڕى!”.
” دووركه‌وتنه‌وه له ته‌شهیر و ناوزڕاندن”، خاڵێكى دیكه‌یه له‌و پره‌نسیپانه‌ى، كه راگه‌یاندن متمانه‌ى جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ستدێنێ. زۆرێك له رۆژنامه‌نووس و په‌یامنێران به نه‌زانى، یان به ئه‌نقه‌ست ته‌شهیر به كه‌سان و لایه‌نى به‌رامبه‌ریان ده‌كه‌ن، ته‌شهیریش دوو جۆره، یه‌كه‌م خستنه‌پاڵ (القذف) تۆمه‌تێك ده‌خه‌یته پاڵ كه‌سێكى دیاریكراو، بۆ نموونه پێى ده‌ڵێى “به‌رتیلى وه‌رگرتووه” یاخود “بڕێك پاره‌ى له حكومه‌ت بردووه”، دووه‌میان جنێودان (السب)، وه‌ك ئه‌وه‌ى بڵێى “گه‌مژه” یان “هیچ و پووچ”…هتد. ده‌بێت هه‌موو كاره‌كانى میدیا (په‌یام، وێنه، ڤیدیۆ، ستۆرى….) دوور بن له هه‌ردوو جۆره‌كه‌ى ته‌شهیر، هه‌رچه‌نده به پێى یاسا (القذف) سزاى له (السب) زیاتره.
هه‌روه‌ها هه‌ر دوو پره‌نسیپى “ملكه‌چى بۆ یاسا” و” مافى دانه‌ر و بڵاوكردنه‌وه”ش، له‌و خاڵه گرنگانه‌ى ترن، كه پێویسته كه‌ناڵه‌كانى میدیا خۆیانى لێ به‌دوور بگرن. ملكه‌چى بۆ یاسا ئه‌وه نییه، كه رۆژنامه‌نووس پێیوا بێت یاسایه‌ك هه‌یه بۆ سزادانى ئه‌و، به‌لكو سزا هه‌میشه بۆئه‌وه‌یه كاروبارى كۆمه‌ڵگه‌ى پێ رێكبخه‌ین و به‌دوور بین له فه‌وزا و ئاژاوه. هه‌روه‌ها مافى دانه‌ر و بڵاوكردنه‌وه‌ش بریتییه له رێزگرتنى به‌رهه‌مى ئه‌ده‌بی و نووسین و وه‌رگێڕان و خۆبه‌دوورگرتن له دزیى ئه‌ده‌بی، هه‌روه‌ها جه‌خت له پاراستنى هه‌موو به‌رهه‌مێكى موزیك و گۆرانى و فیلم و ….. هتد، ده‌كاته‌وه، هه‌رچه‌نده “دزیى ئه‌ده‌بی” له هه‌رێمى كوردستان تاڕاده‌یه‌ك حاڵه‌ته و نه‌بۆته دیارده، به‌ڵام ناوبه‌ناو ده‌یبیستین.
چه‌ند بنه‌مایه‌كى دیكه هه‌ن، كه بێگومان به ره‌چاوكردنیان متمانه‌ى جه‌ماوه‌ر و وه‌رگر به‌ده‌ست دێنین، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى ئاماژه‌مان بۆیان كرد، پێموایه له گرنگترنیان بوون.
بۆ نووسینى ئه‌م وتاره سوودم له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگرتووه:
– د. سامان فه‌وزى، هێڵه یاساییه‌كانى كارى رۆژنامه‌وانى، سلێمانى،CDO، 2011 .
– پڕۆفیسۆر كۆرتیس ماكدۆگاڵ، بنه‌ماكانى هه‌واڵنووسین، و: هه‌ندرێن شێرزاد، سلێمانى، 2005.
– دلیل المعاییر المهنیة فی الكتابة الخبریة، معهد الحوار الدنماركی المصریDEDI، القاهرة، 2013.
نووسينى: هه‌ژار حاته‌م
سه‌رچاوه: zahawi.org
ژماره‌ی خوێنراوه :179
تعليقات
إرسال تعليق