رۆژنامه‌وانى – سلێمانى:
د. نەزاكەت حسین حەمە سەعید
چواره‌م/ قوتابخانه‌ی ره‌خنه‌یی فرانكفۆرت: پیشه‌سازی كه‌لتور بنه‌مای بیركردهوهی قوتابخانه‌ی فرانكفۆرته، ئه‌گه‌ر (پیشه‌سازی كلتوری) لابده‌ین له‌م قوتابخانه‌یه، ئه‌وا هه‌روه‌ك بۆچوونه‌كانی تیۆری ماركسی ده‌رده‌چێت كه‌خه‌می ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی میدیایه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتی ئابورییه‌وه. قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت پێیوایه كه ماس میدیای نوێ گرفت و لاوازی هه‌بوو له‌وه‌ی بیری چینی كرێكاری توانای دروستكردنی هۆشیاری سۆشیالیستیان نییه، چوونكه هه‌میشه ده‌ترسن له‌كارلێكی نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات.
پشتیوانانی ئه‌م تیۆره پێیانوایه میدیا پیشه‌سازی كلتورهو ده‌بێته هۆی:
1-بواری دایالۆگ ناهێڵێت چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پیشه‌سازی كلتوری به‌رهه‌می ده‌هێنێت، به‌سروشتی خۆی بواری دیالۆگ نییه. بیروبۆچوونی ده‌سه‌ڵاتی به‌رژه‌وه‌ندیی خوازه‌كان زاڵده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و پیشه‌سازی كلتوره‌دا، چونكه ئه‌وان بۆچوونیان بۆ بابه‌تێكه كه‌پێی ده‌وترێت (دایالۆگ مۆدیل). پشتیوانان (ئه‌ندرۆ له‌گه‌ڵ ماركیوس) پێیانوایه كه كۆمه‌ڵگه ته‌ندروسته كاتێك دیالۆك بهئهكتیڤی تێیدا ببێت (واته وه‌رگر ته‌نها گوێگر نه‌بێت و گوێشی لێبگیرێت).
2-گه‌شه‌ی ئابوری ده‌بێته هۆی هه‌ژموون و فێڵێكی گشتی نه‌ك ڕۆشنبیری، به‌هۆی كه‌وتنه‌ده‌ستی میدیا له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌داره‌كان به پێچه‌وانه‌ی ماركسیه‌كان كه ده‌ڵێن ده‌بێته هۆی ڕۆشنگه‌ری.
(ئه‌ندریۆ) كه یه‌كێكه لهپشتیوان و خاوه‌ن بیرۆكه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م تیۆره‌یه ده‌ڵێت: هونه‌رو كلتور‌و ڕۆشنبیری كاڵایه‌كه خزمه‌ت به‌چینی پاره‌دار ده‌كات و په‌یوه‌ندی به‌هێزیان له‌سه‌ر بنه‌مای قازانج.
3- پێیانوایه گۆڕانكاری سنورداره له‌ژێر سێبه‌ری سهرمایهداریداو ڕاگه‌یاندن رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌یه‌و ره‌خنه له‌ڕۆشنبیری گشتی و جه‌ماوه‌ری ده‌گرن.
4-پێیانوایه كلتوری سه‌رمایه‌داری و ئه‌و وڵاتانه‌ی میدیا ئاراسته ده‌كه‌ن، یه‌ك ئاراسته‌یه‌و ناهێڵن مرۆڤ خۆی خاوه‌نی بیركردنه‌وه‌ی خۆی بێت، واته ماس میدیا له‌بری مرۆڤه‌كان بیرده‌كاته‌وه.
ده‌زگای تویژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م قوتابخانه‌یه لهفرانكفۆرت له‌ساڵی 1923 دامه‌زرا. كاتێك هیتله‌ر هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌ساڵی 1933 ده‌ركرا بۆ نیۆیۆرك. به‌ڵام زۆربه‌ی نووسه‌ره‌كانی ئه‌م قوتابخانه‌یه گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا دوای ساڵانی 1946. ته‌نها هیربیرت ماركیوس مایه‌وه له‌ئه‌مریكا، كتێبێكێ به‌ناوی (پیاوه یه‌ك ئاراسته‌كهOne Dimensional Man) نووسی، كهڕهخنهیه لهتۆتالیزمی ئه‌مه‌ریكا به‌وه‌ی كلتورێك ئاراسته‌ده‌كات كه‌ڕێگره له‌وه‌ی خه‌ڵك خاوه‌نی ئایدیا‌و بیركردنه‌وه‌ی خۆی بێت یان بیركردنه‌وه‌یه‌كی به‌دیلی هه‌بێت.
5- پێیانوایه ئه‌و كلتوره‌ی ماس میدیا به‌رهه‌می دێنێت كۆپیكراوهو فه‌رزده‌كرێت به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كاندا، ئه‌م تیۆره ده‌ڵێت راسته ماس كلتور واته ڕۆشنبیرییه‌كی گشتی دروستده‌بێت، به‌ڵام هونه‌رو كلتوهرهكه خزمه‌ت به‌بنه‌ما ئابووریه‌كه ده‌كات و كۆپی كراوه.
6- لای ئه‌ندریۆ كه پشتیواناێكی گه‌وره‌ی ئه‌م قوتابخانه‌یه‌یه تێڕوانینی بۆ گه‌شه‌ی ئابوری و زیادبوونی به‌رهه‌مهێنان پێچه‌وانه‌ی ماركسیهكانه له‌كاتێكدا لای ماركس گه‌شه‌ی ئابووری و زیادبوونی به‌رهه‌م شۆڕش دروستده‌كات، لای ئه‌ندریۆ وه‌حشیگه‌ریی و فێڵ و قۆرخێكی گشتی دروستده‌كات.
7-لای ئه‌م قوتابخانه‌یه كلتوری گشتی دایه‌نگای دروستبوونی بیری تۆتالیتارییه، هه‌روه‌ك ئه‌ندریۆ ده‌ڵێت: كۆنتڕۆڵی به‌رهه‌م و بڵاوكردنه‌وه‌ی كلتوری ماس یان گشتی، ده‌بێته هۆی دروستكردنی یه‌ك ستانداری بیركردنه‌وه‌و له‌وه‌زیفه‌ی گرنگی هونه‌ر كه‌مده‌كاته‌وه.
8-ئه‌و كلتوره‌ی (پیشه‌سازی كلتور) به‌پێی بیرۆكه‌ی ئه‌م قوتابخانه‌یه دروستیده‌كات كلتورێكی بێسهرو به‌ره‌یه، ناجدی و روكه‌شه كه‌مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی لێی ده‌ستكه‌وتنی قازانجه چه‌ند كه‌میش بێت، واته هه‌موو شت به‌قوربانی قازانجی مادی ده‌كرێت.
ئه‌ندریۆ ره‌خنه ده‌گریت له‌وانه‌ی كه به‌رهه‌مهێنای كلتور بوارێك بێت بۆ سه‌ربه‌خۆیی مادی، به‌ڵكو پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌شه كه كلتوری ماس واته جه‌ماوه‌ری له‌لایه‌ن ماس یان جه‌ماوه‌ره‌وه دروستبێت، به‌ڵكوو ده‌ڵێت: زاڵدهكرێت به‌سه‌ریاندا.
9-قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت ره‌خنه ده‌گرێت لهپارێزگارهكان كه‌ده‌ڵێن: كلتوری ماس ده‌بێته هۆی له‌ناوچوونی نوخبه، ئه‌مان ده‌ڵێن: ئه‌و كلتوره‌ی پیشه‌سازی كلتور به‌رهه‌می ده‌هێنێت ده‌بیته‌هۆی به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتی نوخبه، چونكه لایه‌ك دژیه‌تی و لاكه‌یتر له‌گه‌ڵیه‌تی، نابێته هۆی زیانگه‌یاندن به‌چینی كرێكار‌و نزمی كۆمه‌ڵگه.
10- ئه‌مان ده‌ڵێن له‌بری دروستكردنی سه‌ربه‌خۆیی بۆ وه‌رگر، خه‌رجیان ده‌كاته‌وه‌و قازانجیان پێبهرههم دێنێت، واته وه‌ك كاڵا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وه‌رگران ده‌كات. سیفاتی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌و ئۆپۆزۆسیۆن بوونیان تێدا ناهێڵێت، جیاوازی ناهێڵێت، هاوشێوه‌ی و یه‌ك جۆری به‌رهه‌م دێنێت.
ئه‌ندرۆ هۆركیمهر ده‌ڵێت: میدیا ده‌توانێت له‌بری دروستكردنی روناكبیریی، وه‌حشیه‌ت و تاریكی دروستبكات، هه‌روه‌ها ده‌شتوانێت كۆپی به‌رهه‌مهێنانی كلتور‌و ڕۆڵی سیاسی فیلم و پۆسته‌ره ههڵواسراوهكانیش بگۆڕێت.
11- ڕۆحی به‌رهه‌ڵستكاری ده‌مرێنێت، كه‌سانێكی وه‌ها دروستده‌كات كه هه‌مووشتێك قبوڵ بكه‌ن، وه‌ك چۆن وێنه‌كێشێك وا لێده‌كات كه ته‌نها بیر له‌و پاره‌یه بكاته‌و كه پێ راده‌كێشرێت.
ئه‌ندرۆ له‌سه‌ر مۆسیقای جاز ده‌نووسێت وه‌ك سروشتێكی یهكشێوهیی ڕۆشنبیری مۆدیرن، كه له‌لایه‌ن (پیشه‌سازی كلتوره‌وه به‌رهه‌مهاتووه) و ئه‌ندرۆ ده‌ڵێت: پیشه‌سازی كلتور ده‌مانخه‌ڵه‌تێنێت وه‌ك له‌وه‌ی رۆشنبیرمان بكات.
12- ده‌بێته هۆی ته‌لقین و سڕكردن و یاریكردن بهوهرگرو هۆشیارییه‌كی بێئاگایی و ڕووكه‌ش. واڵته‌ر بینیامین باس له‌كۆپی و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی كتیب و وێنه‌كێشان و سینه‌ما ده‌كات له‌لایه‌ن (پیشه‌سازی كلتورییه‌وه). كه ئه‌مه‌ش بێ ئه‌رك نییه به‌ڵكو ڕۆشنبیری و دیموكراتیه‌ت بڵاوده‌كاته‌وه.
هیربیرت ماركۆس له كتیبـی (پیاوه یه‌ك ئارستهكه) ده‌ڵێت: سۆنگه‌ی ڕوونی سه‌رمایه‌داری به‌رهه‌مهێنانی زانیاری و به‌رنامه‌ی ته‌رفیهی كه به‌كاربه‌ر ده‌چه‌مێنێته‌وه به‌لای ئه‌و سیستمه‌دا كه‌ده‌بێته هۆی ته‌لقین و سڕكردن و یاریكردن بهوهرگرو هۆشیارییه‌كی بێئاگایی و ڕووكه‌ش.
تۆمپسۆن ره‌خنه له‌پیشه‌سازی كلتور ده‌گرێت و ده‌ڵێت:
A- نا هه‌مه‌چه‌شنی و نا هه‌مه‌جۆری پێوه‌دیاره، شێوه‌یه‌كی زۆر ساده‌ی ماس كۆمیۆنیكهیشنه، له‌گه‌ڵ هاوشێوه‌ی بۆچوون و بیرۆكه.
B- روون نییه ئایا به‌كاربه‌ری به‌رهه‌مه‌كان و كلتوری پیشه‌سازی كلتور چی ڕۆڵێكیان هه‌یه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك ده‌كه‌ن به سیستمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌وه یان هیچ بهرههڵستیهكیان هه‌یه.
كورته‌ی تیۆره‌كه‌ی ئه‌ندرۆ كه (به‌كاربه‌ر مه‌لیك نییه و بكه‌ر نییه به‌ڵكو مه‌فعول به)
ماس میدیا ئه‌وه‌یان پێده‌دات كه خۆی ده‌یه‌وێت نه‌ك ئه‌وه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت. هه‌ر بۆیه (تیستر) له‌ساڵی 1994 ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی لهچلهكاندا ئه‌ندرۆ وتویه‌تی هه‌رهه‌مان په‌یوه‌ندی ئێمه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌زگاكان ڕاگه‌یاندنی ئه‌مڕۆ.
١٣- به‌رهه‌می ماس میدیا له (پیشه‌سازی كلتوردا) سنورداره له‌ڕووی بیرۆكه‌و هه‌ڵبژارده‌و بۆچوون، هه‌ڵبژارده‌ی لاوازیشن له‌گه‌ڵ هاوشێوه‌ی ئایدیا‌و بیره‌كان. خه‌ڵكێكی ڕۆشنبیری وا به‌رهه‌م دێنێت بگونجێت بۆ ئیشكردن له‌بوارێك له‌بواره‌كانی (پیشه‌سازی میدیا).
ئه‌ندرۆ ره‌شبینه به‌رامبه‌ر (پیشه‌سازی كلتور) كه به‌ته‌واوه‌تی دیالیكت ده‌كوژێت و ئه‌وه‌ی كه ئه‌ندرۆ هۆركیمهرو قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت قه‌له‌قی ئه‌وه‌یه پیشه‌سازی كلتور ته‌ركیزی له‌سه‌ر شتی لاوه‌كییه‌و دوور ده‌كه‌وێته له جوڵاندنی ئه‌و بیرۆكانه‌ی كه به‌روه دیالۆگمان ده‌بات.
حه‌وت تیۆره‌كه‌ی كاریگه‌ریی میدیا
(Seven types of media effects theories)
مه‌به‌ست لهتیۆرهكانی كاریگه‌ریی ئه‌وه‌یه، میدیا چۆن كاریگه‌ریی ده‌كاته سه‌ر (وه‌رگرو كۆمه‌ڵگه)، به هه‌مانشێوه (كۆمه‌ڵگه‌و وه‌رگر) چۆن كاریگه‌ریی ده‌كه‌نه سه‌ر میدیا.
یه‌كه‌م/ تیۆری كاریگه‌ریی ده‌رزی: ئه‌م تیۆره له‌لایه‌ن قوتابخانه‌ی فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانییه‌وه له‌ساڵی 1920 دانراوه. له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی (چۆن خه‌ڵك په‌رچه‌كرداریان هه‌بوو بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی نازییه‌كان و كه‌وتنه ژێر كاریگه‌رییه‌وه). ناونانی تیۆرهكهش به(تیۆری كاریگه‌ری ده‌رزی) له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، پێیانوابووه میدیا ئه‌وه‌نده كاریگه‌ره وه‌كچۆن ده‌رزی ده‌درێت له‌مرۆڤێك كاریگه‌ریی ڕاسته‌خۆو خێرا له‌سه‌ر جه‌سته‌ی دروستده‌كات، میدیاش ئه‌وه‌نده كاریگه‌رییه‌كه‌ی به‌هێزه. ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر میدیا ئه‌وه‌ندی كاریگه‌ر نه‌بوایه میدیای نازییه‌كان و درۆكانی گۆبڵز، نه‌یانده‌توانی ئه‌و كولتوره وه‌حشیگه‌ریه‌ی نازییه‌كان بڵاوباكتهوه.
ئه‌م تیۆره پێیوایه وه‌رگر به‌رده‌وام له‌ژێر كاریگه‌ریی میدیادایهو وه‌رگر هیچ رۆڵێكی نییه، میدیا ده‌توانێـت چۆنی بوێت به‌و جۆره وه‌رگر ئاراسته بكات.
ئه‌م كاریگه‌رییه‌ش ڕێژه‌ییه‌و به‌پێی جۆری میدیا‌و ناوه‌رۆكی میدیا و شوێن و جۆری وه‌رگره‌كه ده‌گۆڕێت، بۆ نموونه ده‌شێت درامایه‌ك بۆ خانمێك كاریگه‌رییه‌كی وه‌ك ده‌رزی وابێـت و بۆ خانمێكیتر كه له‌ژیان و ژینگهیهكیتردا ده‌ژی ئه‌وه‌نده كاریگه‌ری نه‌بێـت.
دووه‌م/ تیۆری كاریگه‌ریی سـفـر (Zero effects theories): به‌پێچه‌وانه‌ی تیۆری كاریگه‌ری ده‌رزییه‌وه، به‌پێی ئه‌م تیۆره كاریگهریهری ڕاگه‌یاندن له‌سه‌ر وه‌رگران سفره. واته هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌و بڕیاردانی وه‌رگران نییه. له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌رگران هۆشیارو به‌ئاگان و به‌ئاسانی ناكه‌ونه ژێر كاریگه‌ری په‌یامه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه. دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌م تیۆره، پێیانوایه كاریگه‌ریی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك (خێزان، قوتابخانه، مزگه‌وت و كه‌نیسه) زۆر زیاتره له‌كاریگه‌ریی ڕاگه‌یاندن له‌سه‌ر وه‌رگران.
ئه‌م تیۆره چۆن ده‌ڕوانێته كاریگه‌ریی میدیا؟
- وه‌رگران ده‌زانن، كه ناوه‌ڕۆكی به‌رهه‌مه میدیاییه‌كان واقیعی و ڕاسته‌قینه نین.
- میدیا شتێك نییه جگه له‌ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له‌واقیعی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ڕووده‌دات.
- دامهزراوهكانیتری وه‌ك (خێزان، قوتابخانه، كه‌نیسه، شوێنی كاركردن)، كاریگه‌ریان زۆرتره له‌میدیا.
- میدیا كاریگه‌ریی هه‌یه، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ی توانای ئاراسته‌كردن و داهێنانكاری، (واته كاریگه‌رییه‌كه ئه‌وه‌نده نییه بتوانێـت وه‌رگر ئاراسته بكان به‌و جۆره‌ی كه میدیاكه ده‌یه‌وێت) به‌ڵكو چه‌ند كاریگه‌رییه‌كی هیچ و بێ ئه‌رزشه.
سێیه‌م/ تیۆری كاریگه‌ری سنوردار (limited effects theories): پوخته‌ی ئه‌م تیۆره ئه‌وه‌یه كه كاریگه‌ری میدیا سنوورداره، له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ندین هۆكار هه‌یه ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه میدیا كاریگه‌رییه‌كه‌ی زۆربێت یان كه‌م بێت. ئه‌و هۆكارانه‌ش به‌گشتی ئه‌مانه‌ن: (جۆری كه‌ناڵ، جۆری په‌یام، جۆری نێره‌ر، كاتی بڵاوكردنه‌وه، جۆری وه‌رگر له‌ڕووی ته‌مه‌ن، شوێنی جوگرافی، ئاستی ڕۆشنبیری، ژینگه‌ی سیاسی).
ئه‌م تیۆره له‌ساڵانی 1940-1960 توێژه‌ران كاریان له‌سه‌ركردوه‌و پێیانوایه میدیا كاریگه‌رییه‌كه‌ی سنورداره له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار، ئه‌و هۆكارانه‌ش كه كاریگه‌ریی میدیا سنوردار ده‌كه‌ن ئه‌مانه‌ن:
1- ناوه‌نده میدیاییه‌كه: واته ئامرازی گه‌یه‌نه‌ر (جۆری كه‌ناڵه‌كه) ڕۆڵی هه‌یه له‌وه‌ی كاریگه‌ریی میدیا له‌سه‌ر وه‌رگران كه‌م بێت یان زۆر، ئایا ئامرازی گه‌یاندنه‌كه چییه (بینراوه، بیستراوه، خوێندراوه، ماڵـی میدیایه)؟ هی كێیه (حكومییه، حزبییه، ئه‌هلییه)؟ متمانه‌ی وه‌رگران به‌كه‌ناڵه‌كه چه‌نده؟ هه‌موو ئه‌مانه هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری میدیا سنورداربێـت لهمیدیایهكهوه بۆ میدیایهكیتر.
2- بارودۆخ و ژینگه‌ی میدیای: واته میدیاكه له چی جۆره ژینگه‌یه‌كدا كار ده‌كات؟ ئایا له ژینگه‌یه‌كی دیموكراسی و ئازاددایه؟ یان له‌ناو ژینگه‌یه‌كی دیكتاتۆری و داخراودایه؟ ئه‌گه‌ر میدیاییهك له‌ژێر سانسۆر‌و كۆنتڕۆڵدابێت، كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌ر وه‌رگران جیاواز ده‌بێـت له‌گه‌ڵ میدیایه‌كدا كه ته‌واو ئازادبێت و هیچ سانسۆرێكی له‌سه‌ر نه‌بێت.
3-جیاوازی كه‌سی (جۆری وه‌رگر): جۆری وه‌رگر كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی كاریگه‌ری میدیا، ئایا وه‌رگره‌كان كێن؟ ته‌مه‌نیان چه‌نده؟ ئاستی رۆشنبیریان چۆنه؟ له‌كوێ ده‌ژین؟ باكگراوندی سیاسیان چییه؟ هه‌ڵگری چی ئایدۆلۆژیایه‌كن؟ چۆن و چه‌ند میدیا به‌كارده‌هێنن. ئه‌م جیاوازیانه‌ی وه‌رگر، كاریگه‌ری میدیا سنوردار ده‌كه‌ن له كه‌سێكه‌وه بۆ كهسێكیتر، یان له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كیتر.
4- جیاوازی پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی (تۆ چی دهزنیت، وه‌رگر چی ده‌زانێت): وه‌رگران یان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه هه‌موویان له‌یه‌ك ئاست و پێگه‌ی كۆمهڵایهتیدانین، هه‌موو ئاست و پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه وه‌ك یه‌ك ناكه‌ونه ژێر كاریگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه. واته جیاوازییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاریگه‌ری میدیا سنوردار ده‌كه‌ن.
نموونه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی (وه‌رگر ڕۆڵی هه‌یه له‌وه‌دا كه كاریگه‌ریی سنورداربێت له‌سه‌ری) به‌پێی ئه‌م جیاوازیانه‌یه:
1- دیمۆگرافی/ واته تۆ كێیت؟ له‌ڕووی: (ته‌مه‌ن، ئاستی خوێنده‌واری، ئاستی ئابووری، ..هتد).
2-جیۆگرافی/ واته تۆ كێیت؟ له‌ڕووی هه‌ڵكه‌وته‌ی جیۆگرافییه‌وه.
3-سایكۆگرافی/ واته تۆ چۆن بیرده‌كه‌یته‌وه؟ له‌ڕووی: ( واته دۆخی سایكۆلۆجی و بیركردنه‌وه‌ی وه‌رگر چۆنه؟).
له‌باره‌ی ڕۆڵی وه‌رگر پشتیوانانی ئه‌م تیۆره، پێیانوایه مدییا كاریگه‌ری سنورداره به‌هۆی:
1- هه‌ڵبژاردن هه‌یه لهپهیامهكاندا، واته وه‌رگر ده‌توانێت هه‌ڵبژاردن بكات له ده‌رككردن، گرنگی پێدان و خۆپاراستن.
2- ئاراسته‌ت ناكات، به‌ڵكو ڕۆڵی به‌هێزكردنی كاریگه‌ری و هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتار ده‌دات له‌لای وه‌رگر، ئه‌مه‌ش لهوهرگرێكهوه بۆ وهرگرێكیتر جیاوازه.
3- كاریگه‌ری ناكات، به‌ڵكو به مۆدیلكردنی ڕه‌فتارو هه‌ڵسوكه‌وت (هه‌ندێك به‌تیۆری مه‌عریفه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ناوی ده‌به‌ن) واته ره‌فتاره‌كه ده‌كات به مۆدیل، ئه‌و كاته وه‌رگریش به‌پێی جیاوازی خۆی وه‌ریده‌گرێت یان ڕه‌تیده‌كاته‌وه.
نموونه له‌باره‌ی خاڵی دووه‌م، كه‌ده‌ڵێت: (ئه‌مه‌ش لهوهرگرێكهوه بۆ وهرگرێكیتر جیاوازه) له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ك هه‌یه له‌لایه‌ن وه‌رگره‌وه هۆكارن بۆ كاریگه‌ریی وه‌ك:
A- دیمۆگرافی _ تۆ كێیت (ته‌مه‌ن، ئاستی خوێنده‌واری، ئاستی ئابووری،..هتد).
B-جیۆگرافی تۆ كێیت؟
C-سایكۆگرافی ( تۆ چۆن بیر ده‌كه‌یته‌وه).
سه‌رچاوه: كوردستانی نوێ
ژماره‌ی خوێنراوه :72
تعليقات
إرسال تعليق