رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر:
پێشه‌كى:
ئه‌زموونى ئه‌و وڵاتانه‌ى به پرۆسه‌ى گۆڕانكارى سیاسی‌دا گوزه‌ریان كردووه پێمان ده‌ڵێن ئه‌و پرۆسه‌یه زاده‌ى خه‌مڵینى كۆمه‌ڵێك فاكته‌رى ناوه‌كى و ده‌ره‌كییه، میدیاش به‌ته‌واى فۆڕمه‌كانییه‌وه یه‌كێكه له هۆكاره بزوێنه‌ره‌كانى ئه‌و خه‌مڵینه، چ له بڵاوكردنه‌وه‌ى زانیارییه‌كان و هه‌ڵدانه‌وه‌ى دۆزه شاراوه‌كاندا بێت، یاخود له بوارى جوڵاندنى هه‌ستى وه‌رگر و به گه‌ڕخستن و ئاڕاسته‌كردنیان به‌و جۆره‌ى سازێنه‌رى په‌یامه میدیاییه‌كان مه‌به‌ستییه‌تى.
كاریگه‌رى میدیا له بواره جیاجیاكانى په‌یوه‌ست به پرۆسه‌ى گۆڕانكارى سیاسی ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر خۆى نمایش ده‌كات، بۆیه ده‌وترێ میدیا له‌ئێستادا میكانیزمى گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانه‌و كاریگه‌رییه‌كانى له‌و بواره‌دا به ڕوونى به‌رجه‌سته بووه‌و ناكرێت باس گۆڕان و وه‌رچه‌خانه سیاسییه‌كان بكرێـت، تا باس له‌و ڕۆڵه نه‌كرێت كه میدیا ده‌یگێڕێت، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هه‌وڵێكه بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى تیۆرى ڕۆشنایی بخرێته‌سه‌ر پێگه‌و شوێنپاى میدیا له گۆڕانكارییه سیاسییه‌كاندا و ئه‌و ده‌رهاویشتانه‌ى له‌و بواره‌دا دروستى ده‌كات، هه‌وڵ ده‌دات وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره سه‌ره‌كییه بداته‌وه كه ئایا ڕۆڵى میدیا له پرۆسه‌ى گۆڕانكارى سیاسی‌دا ڕۆڵێكى كارایه، یان سنوردار، یان ڕۆڵێكى نێگه‌تیڤه‌و له به‌ره‌نجامى گۆڕانكارییه سیاسییه‌كاندا دۆخێكى دژوار تر له ڕابردوو دروست ده‌كات، یاخود دۆخى سیاسی وه‌ك خۆى ده‌هێلێته‌وه به‌رگرى لێ ده‌كات.
میدیاوه‌ك میكانیزمى گۆڕانكارییه سیاسییه‌كان
چه‌مكى گۆڕانكارى سیاسی چه‌مكێكى گشتگیر‌و به‌رفراوانه‌و له كۆدا گوزراشته له وه‌رچه‌خان و گواستنه‌وه له دۆخێكه‌وه بۆ دۆخێكى دیكه، به‌واتایه‌كى دی په‌یوه‌سته به‌و وه‌رچه‌خانه‌ى كه له‌نێو بونیاد‌و ڕه‌فتار و مه‌به‌سته سیاسییه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه دواجار كاریگه‌رى ده‌كاته سه‌ر دابه‌شكردن و به‌ڕێوه‌بردنى ده‌سه‌ڵات له هه‌موو ده‌ركه‌وته‌كانیدا(1)، له ڕێگه‌شیه‌وه سه‌رله‌نوێ تێڕوانین و ڕێڕه‌وى سیاسی به شێوه‌یه‌كى سیستماتیك وبه ته‌واوى شێوه جیاوازییه‌كانیه‌وه، بونیات ده‌نرێنه‌وه به‌مه‌به‌ستى به‌دیهێنانى به‌رژه‌وه‌ندى شوێنكه‌وتوانى ئه‌و گۆڕانه و ڕه‌خساندنى سیستمێكى نوێ و فۆرمێكى نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كان به جۆرێك له‌گه‌ڵ داخوازى ناوخۆیی و ژینگه‌ى ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیدا بگونجێت(2).
پرۆسه‌ى گۆڕانكارى سیاسی‌دا پێویستى به زه‌مینه سازییه، زۆرجا ئه‌و زه‌مینه سازییه‌ش په‌یوه‌سته به كات و شوێنینه‌وه، میدیاش به هه‌موو شێوه‌كانییه‌وه بزوێنه‌رى ئه‌و زه‌مینه‌یه و هه‌وڵێ ڕه‌خساندنى ده‌دا، یاخود هه‌وڵى نزیككردنه‌وه‌و كورتكردنه‌وه‌ى كات و نه‌هێشتنى له‌مپه‌ره‌كانى به‌رده‌مى ده‌دا، هه‌ندێ جاریش میدیا به مه‌به‌سته‌وه كار بۆ چه‌سپاندن و ده‌رخستنى ئه‌و فاكته‌رانه ده‌كات كه زه‌مینه بۆ گۆڕانكارییه سیاسیه‌كان ده‌سازێنیت، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه به‌رجه‌سته ده‌بێت كه‌هه‌موو ره‌فتارێكى سیاسی له بنه‌مادا ره‌فتارێكى میدیا ئامێزه، بۆیه ئه‌و ده‌مه‌ى له راڤه‌كارى بۆ پرۆسه‌ى گۆڕانكارى سیاسی ده‌كرێت له بنه‌مادا هه‌وڵ ده‌درێت لێكۆڵینه‌وه له كارلێكى نێوان میدیا‌و سیستمى سیاسی و پرۆسه‌ى سیاسی بكرێـت (3).
له‌م سۆنگه‌یه‌وه چاودێران پێیان وایه میدیا به‌شێكى سه‌ره‌كى گه‌مه‌ى سیاسیه‌كانه‌و پێگه‌یه‌كى گرنگ و دیارى هه‌یه، به‌راده‌یه‌ك كه ده‌وترێت له ئێستادا سه‌نته‌رى ژیانى سیاسی له نێو پارله‌مان و حكومه‌ته‌وه گواستراوه‌ته‌و بۆ نێو میدیا‌و ستۆدیو شاشه‌ى ته‌له‌فزیۆنه‌كان(4).
خوێندنه‌وه زانستییه‌كانى بوارى میدیا و سیاسه‌ت زیاد له دیدگایه‌كه‌وه ڕاڤه‌كارییان بۆ په‌ویوه‌ندى میدیا به پرۆسه‌ى گۆڕانكارى سیاسییه‌وه كردووه، له‌به‌ره‌نجامى ئه‌و خوێندنه‌وانه‌داچه‌ند ئاڕاسته‌یه‌ك خراوه‌ته‌ڕوو كه هه‌ر ئاڕاسته‌یه‌و هه‌وڵى سه‌لماندنى گریمانه‌كانى په‌یوه‌ست به‌و په‌یوه‌ندییه ده‌دات، له‌كۆى خوێندنه‌وانه‌شدا سێ ئاڕاسته گه‌ڵاڵه بووه، به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه:
ئاڕاسته‌ى یه‌كه‌م: ڕۆڵى كاراى میدیا له پرۆسه‌ى گۆڕانكارى سیاسی‌دا
ئه‌گه‌رچى ئه‌م ئاڕاسته‌یه زیاتر له تێزه فیكرییه‌كانى تیۆرى كاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆى میدیاوه نزیكه كه ڕۆڵێكى به‌هێزو ڕاسته‌خۆ ده‌داته ئه‌و كاریگه‌رییه‌ى په‌یامه میدیاییه‌كان له‌سه‌ر وه‌رگرى دروست ده‌كات، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا وه‌ك جیاوازییه‌ك له‌گه‌ڵ تیۆرى كاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆ جه‌خت له‌سه‌ر فاكته‌رى (كات) ده‌كاته‌وه، واته بۆ ئه‌وه‌ى میدیا ڕۆڵى كاراى خۆى ببینێ واده‌ى زه‌مه‌نى پێویسته، چونكه پرۆسه‌ى گۆڕان و وه‌رچه‌رخان كاتى پێویسته، له‌به‌ره‌نجامى دووباره‌كردنه‌وه‌ى په‌یامه میدیاییه‌كان و فۆكه‌س خستنه سه‌ر جه‌ماوه‌رێكى دیاریكراو خستنه‌ڕووى ورد و درشتى ئه‌نجامه‌كان، ئیدی له واده‌یه‌كى زه‌مه‌نى دیاریكراودا زه‌مینه‌ى گۆڕانكارى سیاسى دروست ده‌بێـت، له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئه‌م ئاڕاسته‌یه‌رۆڵێكى گرنگ ده‌به‌خشێته میدیا و زیاتر وه‌ك ئامرازێك بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌و كاریگه‌رى كردنه سه‌ر وه‌رگر ته‌ماشاى ده‌كات و پێی وایه‌له پرۆسه‌ى گۆڕانكارى سیاسی‌دا، میدیا ڕۆڵێكى كارا ده‌گێڕێت، له ڕێگه‌ى وروژاندنى دۆزه‌كانى په‌یوه‌ست به ڕیفۆرمی سیاسی (5).
شوێنكه‌وتووانى ئه‌م ئاڕاسته‌یه كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر ده‌خه‌نه‌ڕوو كه زه‌مینه‌ر له‌به‌رده‌م گۆڕانكارییه سیاسییه‌كاندا ده‌ڕه‌خسێنن، ئه‌و فاكته‌رانه‌ش له بنه‌مادا له ڕێگه‌ى میدیاوه دروست ده‌بن، به‌جۆرێك میدیا ده‌توانێت له ڕێگه‌ى په‌یامه جۆراو جۆره‌كانییه‌وه دروست بكات ، ئه‌و فاكته‌رانه‌ش بریتین له(6):
1- هۆشیاركردنه‌وه‌ى جه‌ماوه: میدیا ده‌توانێـت ڕۆڵى به‌رچاو بگێڕێت له هۆشیاركردنى جه‌ماوه‌ر به‌تایبه‌ت له ڕێگه‌ى گواستنه‌وه‌ى زانیارییه‌كان و شیكردنه‌وه‌و ڕاڤه‌كردنیان و خستنه‌ڕووى بیروبۆچونه جیاوازه‌كانى په‌یوه‌ست به دۆخه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان، پرۆسه‌ى هۆشیاركردنه‌وه كه ئه‌ركێكى سه‌ره‌كى میدیایه به شێوه‌یه‌كى درێژ خایه‌ن و سیستماتیك كاریگه‌رى دروست ده‌كات، ئه‌مه‌ش واده‌كات جه‌ماوه‌ر به ئاگابن و له‌گه‌ڵ پێشهات و گۆڕانكارییه‌كاندا هه‌ڵبكه‌ن، ئاماده سازییان هه‌بێت بۆ هه‌موو گۆڕانێكى سیاسی.
2- سازاندنى زه‌مینه‌ى دیموكراسى: میدیا ده‌توانێت ببێته سه‌كۆیه‌ك بۆ ئاڵوگۆڕكردنى بیر‌و ڕاى ئازاد‌و ئاڕاسته جیاوازه‌كان و ره‌خساندنى ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م هه‌مواندا بۆ ئه‌وه‌ى له باره‌ى پرۆژه فیكرى و سیاسییه‌كانه‌وه بیر‌و بۆچونى خۆیان بخه‌نه‌ڕوو، جه‌ماوه‌ریش له رێگه‌ى میدیاوه له دواین پێشهاته‌كان به‌ئاگا ده‌بن، ئه‌م زه‌مینه دیموكراسیه‌ش كه میدیا دروستى ده‌كات ڕۆڵى به‌رچاو ده‌گێڕێت له دروستكردنى سه‌ركرده و ده‌سته بژێره سیاسییه‌كان، كه سه‌ره‌نجام ده‌بنه رێنوێنى جه‌ماوه‌ر له پرۆسه‌ى گۆڕانكارى سیاسی‌دا.
3- ڕه‌خساندنى به‌شدارى سیاسی: میدیا ڕۆڵێكى به‌چاو ده‌گێڕێت له‌ڕاكێشانى جه‌ماوه‌ر به ئاڕاسته‌ى به‌شدارى سیاسی، به‌جۆریك واده‌كات جه‌ماوه‌ر ئینتماى سیاسی هه‌بێـت و پشتگیرى چالاكییه سیاسییه‌كان بكات و خۆی له بوارى گشتى سیاسی‌دا ببیننه‌وه.
4- ڕه‌خساندنى ژینگه‌ى گۆڕ‌انى سیاسی: میدیا ئه‌و ژینگه‌یه ده‌خوڵقێنێت كه گۆڕانكارى سیاسی له هه‌ناویدا دروست ده‌بێت، له ڕێگه‌ى خستنه‌ڕووى دیدگاى جیاواز و گفتوگۆ‌و وتووێژ‌و ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى بیروبۆچوونه جیاوازه‌كان، كه له ده‌ره‌نجامدابه‌هاى جۆراو جۆر كه‌پێشتر له ئارادانه‌بوون و ئاڕاسته‌و ڕه‌فتارى سیاسی نوێ دروست ده‌بێت .
5- چاودێرى كردنى ڕه‌فتارى سیاسی: میدیا ده‌توانێت ڕۆڵى گرنگى هه‌بێت له ئاشكرا كردنى گه‌نده‌ڵییه سیاسییه‌كان و لادانى ده‌سه‌ڵات له رێڕه‌ى خۆى، به‌تایبه‌ت له‌و بوارانه‌ى په‌یوه‌ستن به ژیانى خه‌ڵكه‌وه، ئه‌مه‌ش واده‌كات جه‌ماوه‌ر له ئاماده‌باشیدا بێت و به‌ده‌م گۆڕانكارییه‌وه سیاسییه‌كانه‌وه بچێت.
6- دروستكردنى بڕیارى سیاسی: میدیا ده‌توانێت هێزێكى فشار بێت بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى سیاسی و ناچاری بكات بڕیارى سیاسی به‌و ئاڕاسته‌یه بێت كه مه‌به‌ستییه‌تى، له به‌رامبه‌ریشدا ده‌سه‌ڵاتى سیاسی وه‌ك پیودانگى كاردانه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ر ده‌ڕواننه میدیا.
7- كاریگه‌رى كردنه‌سه‌ر راى گشتى: جه‌ماوه‌ر به‌پله‌ى یه‌كه‌م پشت به میدیا ده‌به‌ستن بۆ به ئاگابونى له زانیارى و ڕاوبۆچوونه جیاوازه‌كان و ناسینى كه‌سایه‌تیه سیاسییه‌كان، بۆیه میدیا ده‌توانیت كاریگه‌رى له‌سه‌ریان دروست بكات و ڕاى گشتى به‌لاى خۆیدا ڕابكێشێت و ڕه‌زامه‌ندى گۆڕانكارییه سیاسییه‌كان له ناخیاندا دروست بكات.
ئاڕاسته‌ى دووه‌م: ڕۆڵى سنوردارى میدیا له پرۆسه‌ى گۆڕانكارى سیاسی‌دا
ئه‌م ئاراسته‌یه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه میدیا به‌شێكه له كۆى ئه‌و سیستمه‌ى كۆنترۆڵى جوڵه‌ى سیاسیى و كۆمه‌ڵایه‌تى نێو وڵاتێك ده‌كات، واته میدیا دامه‌زراوه‌یه‌ك نییه به‌ته‌نها كاربكات، به‌ڵكو په‌یوه‌سته به شوێن و كات و ئه‌و ژینگه‌یه‌ى كه كارى تێدا ده‌كات، كه پێكه‌وه كاریگه‌رى بۆ كارى میدیایی دروست ده‌كه‌ن، ژینگه كارى میدیایش به‌گوێره‌ى كات و شوێن و وه‌رگره‌كانه‌وه ده‌گۆڕێت، هه‌چ كاتێكیش ئه‌و ژینگه‌یه یارمه‌تیده‌ر بوو، ئه‌وا ده‌رفه‌تى سه‌ركه‌وتن له‌به‌رده‌م رۆڵى میدیا له پرۆسه‌ى گۆڕانكارییه سیاسییه‌كاندا دروست ده‌بێت، ژینگه‌ى كارى میدیاییش له پرۆسه‌ى گۆڕانكارییه سیاسییه‌كاندا بریتییه له‌و لایه‌ن و فاكته‌رانه‌ى كاریگه‌رى ده‌كه‌نه سه‌ر كارى میدیا، جا ئه‌گه‌ر فاكته‌رى ناوخۆیی تایبه‌ت به دامه‌زراوه میدیاییه‌كان بن، وه‌ك شێوازى كارى ناوه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌و بیروبۆچوون و تواكان، یاخود ئه‌و فاكته‌ره ده‌ره‌كیانه بن كه به‌شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌و خۆ یا ناڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ر ده‌كه‌نه سه‌ر كار‌و چالاكییه‌كانى میدیا وه‌ك فاكته‌ره سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورییه‌كان. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئه‌م ئاڕاسته‌یه به‌شێوه‌یه‌كى مام ناوه‌ند ده‌ڕوانێته ڕۆڵى میدیا له پرۆسه‌ى گۆڕانكارییه سیاسیه‌كان و پێی وایه ڕۆڵى میدیا سنورداره له له‌سه‌روبه‌ندى وه‌رچه‌رخانه سیاسییه‌كاندا (7).
ئه‌م ئاڕاسته پاڵپشت به ژماریه‌ك تیۆرى میدیایی پێی وایه میدیا ئامرازى یاریده‌ده‌ره نه‌ك ئامرازى یه‌كلاكه‌ره‌وه، واته گه‌ر دۆخى گۆڕانكارییه‌كان هاوكارنه‌بن میدیا ناتوانێت یه‌كلایه‌نه كاریگه‌رى دروست بكات، به‌و پێیه‌ى میدیا به‌شێكه له بونیادى كۆمه‌ڵایه‌تى كه له كۆدا تۆڕێكى كۆمه‌ڵایه‌تى جێگیر‌و به‌رده‌وام دروست ده‌كات، له‌و تۆڕه‌دا كۆمه‌ڵێك یه‌كه‌ى هاوكار و هه‌ماهه‌نگى مرۆیی و دامه‌زراوه‌یی بونیان هه‌یه ، میدیاش یه‌كه‌یه‌كى پێكهێنه‌ره‌و وه‌ك هه‌ریه‌كه‌یه‌كى پێكهێنه‌رى تۆڕه‌كه ئه‌ركى خۆى هه‌یه، كه‌واته ناكرێ كاریگه‌رى میدیا له هه‌موو وڵاتێك وه‌ك یه‌ك ته‌ماشا بكرێت، له نێو ئه‌و وڵاتانه‌ى زه‌مینه سیاسیى و ئابوورى و یاسایی ته‌ندروست ڕه‌خساوه كه‌مه‌به‌ست لێی ئه‌و چالاكى و نه‌ریتانه‌یه كه له نێًو كۆمه‌ڵگه‌دا بوونى هه‌یه، ئه‌وا پرۆسه‌ى وه‌رچه‌خان و گۆڕانكارییه سیاسییه‌كان به شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست و ئاسایی گوزه‌ر ده‌كات ، میدیاش له پاڵ یه‌كه‌كانى تر‌ى پێكهێنه‌رى سیستمى وڵات رۆڵى ته‌واوكارى خۆى ده‌بینێت، به پێچه‌وانه‌شه‌وه گه‌ر زه‌مینه‌یه‌كى ته‌ندروست بوونى نه‌بێت میدیاش ناتوانێ ڕۆڵێكى ته‌ندروست بگێرَێت كه‌واته ڕۆڵێ میدیا په‌یوه‌سته به خودى ئه‌و ژینگه گشتییه‌وه كه كارى تێدا ده‌كات، ئه‌و ژینگه‌یه‌ش زاده‌ى ئه‌زموون و مێژووى كارى سیاسی و نه‌ریت و ئه‌فسانه‌ى سیاسى و ئه‌و ئایدۆلۆژیا و بیروبۆچونانه‌یه كه له نێو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى دیاریكراودا بوونی هه‌یه، هه‌ر گۆڕان و وه‌رچه‌خانێكیش كه له كۆى سیستمدا دروست ده‌بێت له‌بنه‌مادا به هه‌ماهه‌نگى نێوانیان یه‌كه پێكهێنه‌ره‌كانى دروست بووه(8).
پرۆسه‌ى گۆڕانكارییه سیاسییه‌كان به پێی ئه‌م ئاڕاسته‌یه وابه‌سته‌ى ئاستى كلتورى كۆمه‌ڵگه‌یه كه ڕۆڵێكى گرنگ ده‌بینێت له كاری میدیادا، چونكه ڕاده‌ى هۆشیارى كۆمه‌ڵگه ڕێگه خۆشكه‌ره بۆ داهێنان و ئه‌فڕاندن له كارى میدیادا، هیچ میدیایه‌كیش ناتوانین به‌سه‌ر ئه‌و فاكته‌ره‌دا باز هه‌ڵدا و ده‌بێ خۆى له‌گه‌ڵدا بگونجێنێ.هه‌ردوو تیۆریستى بوارى میدیا (میلفین) و (روكێچ) پشتگیرى ئه‌م بۆچونه ده‌كه‌ن و جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه دامه‌زراوه میداییه‌كان ناتوانێت وه‌ك خۆى و به‌ته‌نها كاریگه‌رى دروست بكات گه‌ر پشت به دامه‌زراوه‌كانى دیكه‌ى نێو كۆمه‌ڵگه نه‌به‌ستێت، به‌تایبه‌ت له قۆناغی ئه‌مڕۆدا ئه‌و كارلێك و هه‌ماهه‌نگییه بۆته شتێكى حه‌تمى و جه‌برگه‌را (9).
ئاڕاسته‌ى دووه‌م: ڕۆڵى نه‌رێنى میدیا له پرۆسه‌ى گۆڕانكارى سیاسی‌دا
ئه‌م ئاڕاسته‌یه پێی وایه ئه‌گه‌رچى میدیا ڕۆڵى هه‌یه له پرۆسه‌ى گۆڕانكاریییه سیاسییه‌كاندا، به‌ڵام ئه‌و ڕۆڵه له خزمه‌تى ئه‌و ناوه‌نده ده‌ستڕویشتووه‌یه كه كۆنترۆڵێ میدیا ده‌كه‌ن، به‌و پێیه‌ى میدیا له نێو ئه‌و سیستمه‌دا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات كه كۆنترۆڵى كردووه‌و سه‌ره‌نجام له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌وان كار ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دادات له رێگه‌ى په‌یامه‌كانییه‌وه جه‌ماوه‌ر رابكێشێت بۆ به‌رگرى كردن له سیاسه‌تى ئه‌و ده‌سته‌بژێره‌ى كۆنترۆڵى كردوون، جا به‌شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ بێت یان ناڕاسته‌وخۆ، واته میدیا له پرۆسه‌ى گۆڕانكارییه سیاسییه‌كاندا ڕۆڵێكى ئه‌رێنى نییه وه‌ك ئه‌وه‌ى شوێنكه‌وتووانى ئاڕاسته‌ى یه‌كه‌م باسى ده‌كه‌ن، به‌ڵكو له بنه‌مادا ڕه‌نگدانه‌وه‌ى بۆچونى ئه‌و ده‌سته‌بژێره‌یه كه‌كۆنترۆڵێ میدیا ده‌كه‌ن و ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان ده‌پارێزن (10).
ئه‌م دیده زیاتر به دیدێكى ره‌خنه‌یی بۆ خودى میدیا دروست بووه و ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو به بێ جیاوازى سیستمه سیاسییه‌كان، میدیا وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌ك كار بۆ ته‌یاركردنى جه‌ماوه‌ر ده‌كات،بۆیه ئه‌وه‌ى كۆنترۆڵى میدیا ده‌كات، جه‌ماوه‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى به‌كار ده‌هێنێت، وه‌ك سه‌لماندنى ئه‌م دیده‌ش باس له‌وه ده‌كرێت كه له نێو سیستمه سیاسییه تۆتالیتارى و تاكڕه‌وه‌ییه‌كاندا ئه‌م دۆخه به ڕوونى ده‌بینرێت، له هه‌موو گۆران و وه‌رچه‌رخانێكى سیاسی‌دا جا ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی شۆڕش یان كۆده‌تاى سه‌ربازى یان كوده‌تاى سپی ڕوویدا بێت، ئه‌و ده‌سته‌یه‌ى جڵه‌وى حوكم ده‌گرنه ده‌ست و له ڕووى سه‌ربازى و ئابوورییه‌وه باڵا ده‌ستن كۆنترۆڵى میدیا ده‌كه‌ن و بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى گۆڕانكاری سیاسی په‌یامه میدیاییه‌كان به‌كارى ده‌هێنن، ئیدی میدیا وه‌ك هه‌موو ده‌زگاكانى دیكه، ده‌سه‌ڵات له كاتى ئاسایی و ئارامیدا ده‌یكاته ئامرازى خستنه‌ڕووى كار‌و سیاسه‌ته‌كانى، له‌كاتى قه‌یران و دۆخى نائاساییدا میدیا ده‌كاته به‌شێك له هه‌ڵمه‌تى پروپاگه‌نده‌و چه‌واشه‌كارى بۆ پاراستنى ده‌سه‌ڵاتى سیاسی حوكمڕانى خۆى(11).
ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه له نێو سیستمه تۆتالیتاری و تاكڕه‌وه‌كاندا به ڕوونى ڕۆڵى میدیاى تیادا ده‌ركه‌وێت كه چۆن ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى سیاسییه‌وه قۆرغ كراوه‌و له هه‌موو پرۆسه‌یه‌كى گۆڕانكارى سیاسی‌دا له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌وان كارده‌كات، ئه‌وا له نێو سیستمه دیموكراسی و خۆرئاواییه‌كانیشدا میدیا هه‌مان ڕۆڵ ده‌بینێت به‌ڵام به‌به‌رگێكى جیاواز و په‌رده‌پۆشكراو به‌كۆمه‌ڵێك بنه‌ماى یاسایی كه له‌كۆدا به‌رگرییه له مانه‌وه‌ى سیستمى باو، كه تیایدا ده‌سته بژێرێكى سیاسی به‌شێوه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆ كۆنترۆڵى په‌یامه میدیاییه‌كانیان كردووه‌و له سه‌روبه‌ندى هه‌موو گۆڕانێكى سیاسیش‌دا له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و ده‌سته‌بژێره ئاڕاسته ده‌كرێت، ئه‌م ده‌سته‌بژێره سیاسییه تۆڕێكى به‌رفراوانى په‌یوه‌ندى و به‌رژه‌وه‌ندى له‌گه‌ڵ میدیادا هه‌یه‌و زۆرترین رۆماڵى میدیایی بۆخۆیان و بیروبۆچوونه سیاسییه‌كانیان فه‌راهه‌م و ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن، به‌هۆیه‌وه كاریگه‌رى ده‌كه‌نه له‌سه‌ر ڕاى گشتى ئه‌و وێنه زه‌ینیه‌یان لادروست ده‌كه‌ن كه خۆیان مه‌به‌ستییانه‌و له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌واندایه، بۆیه له دۆخى گۆڕانكارییه یاسییه‌كاندا به‌تایبه‌ت له سه‌روبه‌ندى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌ركه‌وتنى كه‌سایه‌تییه سیاسییه نوێكان و بڕیاره‌چاره‌نووسازه‌كاندا ئه‌وه‌ى خۆیان مه‌به‌ستیانه له‌ڕێگه‌ى میدیاوه ده‌چه‌سپێت (12).
شوێنكه‌وتووانى ئه‌م ئاڕاسته‌یه نكۆڵى له‌وه ناكه‌ن كه میدیا رۆڵى له پرۆسه‌ى گۆڕانكارییه سیاسییه‌كان و قایلاندنى جه‌ماوه‌ر به ڕووخسار و ده‌م و چاوى تازه‌ى سیاسیداهه‌یه، چونكه میدیا به‌تایبه‌ت شاشه‌كانى ته‌له‌فزیۆن توانیویه‌تى چه‌ندین كاراكته‌رى سیاسی دروست بكات و هه‌ر له ڕێگه‌ى میدیاوه ئه‌و كاراكته‌رانه توانیویانه ده‌سه‌ڵاتـ بگرنه ده‌ست (13)، به‌ڵام ئه‌م ئاڕاسته‌یه ئه‌و پرسیاره ده‌وروژێنێـت كه ئایا ئه‌و ده‌رفه‌ته میدیاییه هه‌مووان ڕه‌خساوه، یان ته‌نها بۆ كۆمه‌ڵێك كه‌س ولایه‌نه و ده‌نگه جیاوازه‌كان خه‌فه‌و فه‌رامۆش ده‌كرێن، له وه‌ڵامدا ده‌گه‌نه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ى كه له نێو سیستمه دیموكراسییه‌كانیشدا میدیا ته‌نها بۆ ئه‌وانه ڕه‌خساوه كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی سیستمى گشتیدا كارده‌كات به‌تایبه‌ت له كاتى هه‌ڵبژاردن و كێبڕكێ سیاسییه‌كاندا جارێكى تر ئه‌وه‌ى كۆنترۆڵى میدیا ده‌كات ده‌سته‌بژێرێكى سیاسی خاوه‌ن سه‌رمایه‌و خاوه‌نه میدیایه واته ده‌رفه‌ت بۆ هه‌ماون وه‌ك یه‌ك نه‌ڕه‌خساوه، ئه‌وه‌ى دۆخه‌كه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه هێزى ئابوورى و هێزى ده‌ستڕۆیشتووى نێو كۆمه‌ڵگه‌یه، ئه‌م ئاڕاسته‌یه له‌به‌ره‌نجامی تێزه فیكرییه‌كانى تیۆرى ڕه‌خنه‌یی میدیا هاته ئاراوه كه پێیان وایه ئه‌و ده‌سته‌بژێره‌ى له ڕووى مادییه‌وه كۆنترۆڵى میدیا ده‌كه‌ن، چینه‌كانى خوارووى كۆمه‌ڵگه دووچارى جۆرێك له سڕكردن ده‌كه‌ن و سه‌ره‌نجام ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆیاندا ده‌یبیننه‌وه(14)، ئه‌م ئاڕاسته‌یه چه‌ندین نموونه‌ى جۆراووجۆر له ڕابردوو ئێستادا ده‌هێننه‌وه كه میدیا توانیویه‌تى ڕۆڵى هه‌بێت له گۆڕانكارییه سیاسییه‌كاندا به‌ڵام ئه‌و ڕۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندى ده‌سه‌ڵاتێكى سیاسی دیاریكراو بووه‌و نه‌ك جه‌ماوه‌ر، له نێو ئه‌و نموونانه‌دا میدیاى نازیزم باس ده‌كرێت كه ڕۆڵی هه‌بوو له‌و گۆڕانكارییه سیاسییانه‌ى ئه‌دۆڵف هیتله‌رى دروست كرد(15).
ده‌ره‌نجام:
ڕۆڵى میدیا له پرۆسه‌ى گۆڕانكارى سیاسی‌دا یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ى كه جێگه‌ى گرنگى نیوه‌نده زانستییه‌كانه‌و خوێندنه‌وه‌ى جیاجیاى بۆ ده‌كرێت، ئه‌و خوێندنه‌وه زانستییانه‌ش له‌یه‌ك دیدگاوه ته‌ماشاى ئه‌و ڕۆڵه‌یان نه‌كردووه‌و سه‌ره‌نجام گه‌یشتونه‌ته چه‌ند ده‌ره‌نجامێكى جیاواز، هه‌ریه‌كه‌و پاڵپشت به‌چه‌ندین نموونه‌ى زیندوو به‌رگرى له گریمانه‌كانیان ده‌كه‌ن، له كۆى ئه‌و خوێندنه‌وانه‌دا كه بۆ ڕۆڵى میدیا له پرۆسه‌ى گۆڕانكارییه سیاسییه‌كاندا ده‌كرێت سێ ئاراسته‌ی تیۆرى دروست بووه، كه هه‌ریه‌كه‌و به‌جۆرێك ڕۆڵى میدیا له‌و بواره‌دا دیارى ده‌كات، ئاڕاسته‌ى یه‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌كى كارا‌و به‌هێز ده‌ڕوانێته ڕۆڵى میدیا‌و پێی وایه میدیا كاریگه‌رى به‌رچاوى هه‌یه له پرۆسه‌ى گۆڕانكارى سیاسی‌دا، ئاڕاسته‌ى دووه‌میش ڕۆڵێكى سنوردا ده‌داته میدیا و پێی وایه میدیا رۆڵه‌كه‌ى یارمه‌تیده‌ره نه‌ك یه‌كلاكه‌ره‌وه، به‌و پێیه‌ى پرۆسه‌ى گۆڕانكارى سیاسی پێویستى به ژینگه‌یه‌ك هه‌یه كه كۆى یه‌كه پێكهێنه‌ره‌كانى سیستم له وڵاتێكى دیاریكراودا ئاماده‌گى تیادا به‌رجه‌سته ده‌بێت ، میدیاش یه‌كه‌یه‌كى پێكهێنه‌ره له‌و سیستمه‌دا، هه‌رچى ئاڕاسته‌ى سێیه‌مه پێی وایه ئه‌گه‌رچى میدیا ڕۆڵى له پرۆسه‌ى گۆڕانكارى سیاسی‌دا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و ڕۆڵه له لایه‌ن ده‌سته‌بژێرێكى سیاسی و ئابوورى دیاریكراوه كۆنترۆڵ كراوه گوزارشته له دیدو بۆچوونى ئه‌وان .
سه‌رچاوه‌كان:
1: كولفرني محمد ، التغيير الاجتماعي والسياسي، دراسة تأصيلية نقدية للمفاهيم ، المجلة العربية للعلوم السياسية، بيروت، العدد 20، 2008، ص 6
2:د. جليل وادي، دورالاعلام العربي في تشكيل ثقافة التغيير، مجلة المعارج الفكر، http://m3arej.com/article/2010-07-15-21-45-04/1383-%D8%AF-%D8%AC%D9%84%D9%8A%D9%84-%D9%88%D8%A7%D8%AF%D9%8A.html
3:د. عزيزة عبدة، الاعلام السياسي و الراي العام دراسة في ترتيب الاولويات، القاهرة، دار الفجر للنشر والتوزيع، 2004، ص 19-20.
4: د.مي عبدالله، الاتصال و الديمقراطية، بيروت دار النهضة العربية ، 2006، ص 58
5:صفوت العالم، دور وسائل الإعلام في مراحل التحول الديمقراطي مصر نموذجا، الدوحة، مركز الجزيرة للدراسات ، 2013، ص3
6: برِوانة:
-غوران هيدبرو ، الاتصال والتغيير الاجتماعي في الدول النامية، ترجمة محمد ناجي الجوهر، بغداد، مطابع دار الشؤون الثقافية العامة ، 1991ص29
– صفوت العالم،مصدر سابق، ص 3
7: المصدر نفسه، ص5
8: د.مي العبدالله، مصدر سابق ،ص267
9: المصدر نفسه،ص 187
10: صفوت العالم، مصدر سابق، ص109
11: سعود 157.
12: المصدر نفسه، ص 151
13: فؤاد علي أحمد، الاتصال السياسي في الاحزاب الكوردية، السليمانية، مكتب الفكر والتوعية، 2009، ص 61
14: د.عماد حسن مكاوي ود.ليلى حسن السيد، الاتصال ونظرياته المعاصرة، القاهرة الدار المصرية اللبنانية، 1998،ص128
15: د.مي العبدالله، مصدر سابق، ص ص200-201
پ.ی.د.ئیبراهیم سه‌عید، توێژه‌رو مامۆستاى زنكۆ
سه‌رچاوه: kurdistanc.com
ژماره‌ی خوێنراوه :1
تعليقات
إرسال تعليق