رۆژنامه‌وانى
رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر:
حكومه‌تى كۆرياى باشوور داواى له كه‌ناڵى “Show TV” ى توركى كرد، به روون و ئاشكرايى داواى لێبوردن له وڵاته‌كه‌ى بكات.
له كۆتايى مانگى شوباتى رابردوو، ئه‌و كه‌ناڵه توركييه, له باسى هه‌واڵى كوژرانى ئافره‌تێكى فليپينى، وێنه‌ى سه‌رۆكى كۆرياى باشوور، مون جى له برى وێنه‌ى تۆمه‌تباره‌كه دانابوو.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كۆرياى باشوور، رايگه‌ياند، ئه‌وه سه‌رپێچييه‌كى روونه و له رێى باڵيۆزخانه‌ى توركياوه چه‌ند جارێكه داوامان كردووه، ئه‌و كه‌ناڵه داواى لێبوردن بكات و ئه‌و داواى لێبوردنه‌ش بڵاوبكاته‌وه.
روونيشيكرده‌وه، كه‌ناڵه‌كه ده‌ستبه‌جێ نامه‌ى بۆ كۆرياى باشوور ناردووه و داواى لێبوردنى كردووه، به‌ڵام حكومه‌تى كۆرياى باشوور سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و داواى لێبوردنه به ئاشكرا بێت.
ژماره‌ی خوێنراوه :60
تعليقات
إرسال تعليق