رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر:
كاریگه‌رى ئامرازه‌كانى میدیاله‌سه‌ر بیركردنه‌وه و هه‌ست وسۆز وره‌فتار وایكردووه كه هه‌موو هه‌وڵێك بدرێت تا كاروانى میدیاى ئاسایش كه هه‌وڵى به‌ده‌ستهێناى ئامانجى په‌یامى ئاسایشى هه‌یه به‌گوێره‌ى سروشت و گه‌شه‌ى قۆناغه‌كانى پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگا، كه ئامانجى سه‌ره‌كى هاندانى هاووڵاتیانه بۆ هاوكاریكردنى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ى تاوان ته‌نها ململانێ نییه له نێوان تاوانبار و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌ڵكو ململانێیه له نێوان كۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ تاوانباران ولاده‌ره‌كاندا.
له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌رده‌وام ئاستى تاوان له‌زیادبووندایه و به‌مه‌ش هه‌وڵه میدیاییه‌كان به‌گشتى و گرنگیدان به بابه‌تى میدیاى ئاسایش رۆژ به‌رۆژچرترده‌بێته‌وه و له‌سه‌ره‌تاى گه‌شه‌كردنیدایه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌وڵێكى گه‌شبینانه‌یه بۆ گه‌شه‌دان به میدیاى ئاسایش وه‌ك میدیاى تایبه‌تمه‌ند كه پێویستى به پشتیوانى حكومه‌ت و ئه‌كادیمیاى میدیا و بیرمه‌ندان و ئاماده‌كردنى كادرى میدیایى تایبه‌تمه‌ند و هاوكارى نێوان میدیا و دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان هه‌یه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى لادان و تاوان و هێزه شه‌رانگێزه‌كان.
بۆ خوێندنه‌وه‌ى ته‌واوى لێكۆڵینه‌وه‌كه به‌شێوه‌ى پی دی ئێف کلیک لێرە بکە
سه‌رچاوه: kurdistanc.com
ژماره‌ی خوێنراوه :181
تعليقات
إرسال تعليق